عەلـلامە مامۆستا نـوری فـارس حـمەخـان بناسە.؟ ٭ ناوی تـەواوی نوری کوڕی فارسی کوڕی حمەخانی کـوڕی حەسەنە ، لـە تیرەی ڕۆغزایی جافە و لە گـوندی (براییم ئاوا)ی سەر بە ناوچەی (قەرەداغ) لە ساڵی (1935) لە دایکبووە. ٭ سەرەتای خوێندنی لـە گوندەی خۆیا لە خزمەت مامۆستا (مەلا موحەممەدی تاڵ)دا دەستی کردووە بەخوێندن ، پاشان چۆتە دێی (قەڵاسوورە) و (سەرزەل) بۆ خزمەت (مەلا عەلی سەرزەل) لەخزمەت ئەمدا زۆرینەی کتێبەکانی وەک (ئەحمەدی) و (ئەساسی سەعادەت) و (ئەیشودە) و (عەقیدەی کوردی)تەواو کــردووە. ٭ پاشان لە ساڵی (1947) ماڵیان دێتە گەڕەکی (چوارباخ)ی ناو شاری(سلێمانی)و دەچێتە حوجرەی مامۆستا(مەلا ئەحمەد گرگاشەیی) و پاشانیش دەچێتەخزمەت (مەلا شێخ موحەممەد قەڵا سوورەیی) و ئیتر دوای ئەوە چۆتە عەربەت بۆ خزمەت (مەلا قادری )عەربەتی و پاش مودەتێ زۆر هاتۆتەوە ناو شاری (سلێـمانی) ،چۆتە حوجرەی مزگەوتی پیسکەندی و پاشانیش چۆتە حوجرەکەی مامۆستا ( مەلا ڕەحیمی پەرخی ) و پاش ئەوەش مودەتێ چۆتە ناوچەی (کۆڵیتان) و پاشانیش دوای گەڕانەوی بۆ شاری (سلێمانی) ڕوودەکاتە گوندی (پریس )و لەخرمەت شێخ (عەزیز پارەزانی)یدا کە موستەعید بو لەخزمەت مامۆستا (مەلا عوسمان عبدالعزیز)دا خوێندوویەتی. ٭ پاشان مامۆستا گەڕاوەتەوە شاری (سلێمانی) و چۆتە مزگەوتی (خانەقای مەولانا) لەخزمەت مامۆستا (مەلا عبداللە)ی چروستانی و پاشانیش مودەتێ لە مزگەوتی (حاجی حان) بووە لەو کاتەدا مامۆستا مەلا کەریم لەوێدا بووە ، بەڵام ئەم لە خزمەت (مەلا فاتیح) و (کاکە حەمە) و (مەلا حسەین)ی خوشکەزایی مامۆستادا خوێندوویەتی و سەماعی دەرسەکانی مامۆستایشی کردووە جار جارێکیش دەرسیشی لە خزمەتدا خوێندووە. ٭ پاشان بۆ دواجار لە خزمەت مامۆستا (مەلا عبداللە چروستانی) ئەم کتێبانەی خوێندووە (موختەصەر) و (گەلەمبەوی بورهان) و (ڕیسالەی حیساب) و (تەهژیب). دوا قوناغیشی لە خزمەت مامۆستا (مەلا ئەسعەد مەحویدا بووە)و دوای خوێندنی (جمع الجوامع) و (گەلەمبەوی ئاداب) و بەشێک لە تەفسیری (بەیچاوی) دەخوێنێت و لە ساڵی (1957) لەخزمەت مامۆستادا ئیجازەی عیلمی وەردەگرێ و تاقیکردنەوەی ئەوقاف دەکات و یەکەم دەبێ لەو تاقیکردنەوەدا بەڵام دوایی ساڵێک دەبێتە (ئیمام تابوور) بە پلەی ئەفسەر دادەمەزرێ. ٭ بەکورتی مامۆستا لای ئەم مامۆستایانەی خوارەوە خوێندوویەتی : 1- مامۆستا مهلا محمدی تاڵ. 2- مامۆستا مهلا عهلی سهرزەلی. 3- مامۆستا مهلا قادری عەربەتی. 4- مامۆستا مهلا محمدی دێگەڵی. 5- مامۆستا مهلا محمدی كۆڵیتانی. 6- مامۆستا مهلا شێخ عهزیزی پاڕهزانی. 7- مامۆستا مهلا عبدالرحمن كۆڵ. 8- مامۆستا مهلا مستهفای زهڵمی. 9- مامۆستا مهلا شێخ عومهری هاشەزینی. 10- مامۆستا مهلا شێخ محمدی خاڵ. 10- مامۆستا مهلا عبدالله چروستانی. 11- مامۆستا مهلا شێخ موحهممهدی عومەر قەرەداغی (خهتیبی مزگەوتی گهوره). 12- مامۆستا مهلا عبدالمجید قوتب (كهركوك). 13- مامۆستا مهلا شهریف له خانهقای شێخ مستهفا له (ههولێر). 14- مامۆستا مهلا موحهممهدی قزڵَجی لە (بهغداد). 15- مامۆستا عهلائهددینی سهجادی . 16- مامۆستا مهلا عبدالكریم مدرس. 17- مامۆستا مهلا ئهسعەدی مهحوی. ٭ مامۆستا هەندێ لە زانایان و ناوداران و ئەدیب و شاعیرەکانیشی دیوەو لە مەجلیس هەندێکیاندا دانیشتووە وەک : م. ملا باقر بالک ، بێخود ، قانع ، پیرەمێرد ، قازی خاڵ ، مەلیک مەحمود ، شێخ علائەدینی بیارە ، هەژار ، عبدالسلام عارف ، عبدالکریم قاسم ). ٭ ئەم زاتە تەمەن زێڕینە ئێستاش لە ژیانــا ماوەو، مامۆستا خاوەنی پێنج کوڕ و پێنج کچە لە خێزانی یەکەمی ،، وە بەردەوام خەریکی خزمەت و نوسین و دەرس وتنەوەیە، چەندەها کەسی پێگەیاندووە و چەندەها نوسین و شەرحیاتی کتێبە گرانەکانی کردووە وەکوو (گلنبوی اداب)و خاوەنی دیوانی شیعریەو کــە لـەبەر زۆری ناکرێ ئیشارەت بە نوسینەکان پێبکەین، ئەوەندەی بزانین مامۆستا وەڕگێری فەرموودەکانی حەزرەتە ﷺ ، زۆرینەی کتێبە فەرموودەکانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی وەک خۆیی دەفەرموێ : ـــ نوری تا ماوە مەمنونی خوایە * چوون تەرجومانی رەسول اللەیە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.