په‌یامی پرۆژە بانگخوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بەبۆنەی یادی کۆچ و ھیجرەتی سەروەرمان (محمد المصطفی) صلى الله عليه وآله وسلم.. 1441 ساڵ لەمەوبەر.. بسم الله الرحمن الرحيم.. الحمدلله، والصلاة والسلام على قائد المجاهدين محمد وعلى آله وصحبه ومن والاه.. 1441 ساڵ لهمهوپێش موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا له شاری مه‌ككه‌ی زێدی خۆی له‌پاش هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كان له به‌ندایه‌تیی مرۆڤه‌وه ڕزگار بكات بۆ به‌ندایه‌تیی خودای تاقانه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شیرك و بتپه‌رستی و تاریكی به‌ره‌و نوور و ڕووناكی خوداناسی ببات و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به خوێن و جه‌سته ئاوێته‌ی یه‌ك بكات و وه‌ك برا و كه‌سی یه‌كتری لێبكات و هه‌موو مرۆڤه‌كان پێكه‌وه بتوانن به‌یه‌كه‌وه بژین و كه‌س نه‌توانێت زوڵم و سته‌م له‌وی دى بكات و له‌دوای ئه‌مانه به‌گشتی و به تایبه‌تی تر بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌نها و ته‌نها ملكه‌چی (رب العالمین) بن به هه‌ر سێ به‌شی خوداناسییه‌وه: "توحیدالربوبیة، توحید الالوهیة، توحید الاسماء والصفات" له‌یه‌ك جیا نه‌كه‌نه‌وه و هه‌موو په‌رستشێكی ڕه‌ها "مطلق" هه‌ر بۆ خودای تاقانه بێت. دواى ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه و قه‌بووڵكردنی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ئیهانه و سووكایه‌تیپێكردنه له‌پێناو ئه‌وانه‌ی باس كران، پاشان مه‌رحه‌له‌ی ده‌عوه و بانگه‌واز ته‌واو ده‌بێت و مه‌رحه‌له‌ی هیجره‌ت و به‌جێهێشتنی زێد و كه‌سوكار و ماڵومناڵ ده‌ست پێده‌كات. هیجره‌تیش به مانای ڕاكردن نییه له ده‌ست دوژمن له‌پێناو ئاسووده‌ییی مرۆڤه‌كان خۆیان، به‌ڵكوو هیجره‌ت به مانای پشتكردنه له ناحه‌قیكاران و ڕوووهرچهرخاندنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان. هیجره‌ت ته‌نها و ته‌نها بۆ ئاسووده‌یی و ئازادیی ڕاده‌ربرینی مه‌نهه‌جی خودای (رب العالمین)ه و به‌س. ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خودا "صلى الله علیه وآله وسلم" شه‌وی ٢٧ی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی ١٤ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌رامبه‌ر به ١٢ له‌سه‌ر ١٣ی مانگی سێبته‌مبه‌ری ٦٢٢ی زایینی ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت و ڕووی كرده ماڵی هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌بووبه‌كری سدیق "ڕه‌زای خوای لێبێت". دوای ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی هیجره‌ت و بڕینی ئه‌و ڕێگا دووره‌ی نێوان مه‌ككه و مه‌دینه، سه‌ره‌نجام ڕۆژی دووشه‌م ٨ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی ١٤ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین ساڵی كۆچییه، به‌رامبه‌ره به ٢٣ سێبته‌مبه‌ری ساڵی ٦٢٢ی زایینی، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌یشتنه "قوبا" و بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ له "قوبا"دا مانه‌وه و بناغه و پایه‌ی مزگه‌وتی قوبای لێدا و نوێژی تێدا كرد، كه ئه‌و مزگه‌وته‌یه به یه‌كه‌مین مزگه‌وت داده‌نرێت كه دامه‌زرابێت له‌سه‌ر ته‌قوا و پارێزگاری له‌دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی. پاشان ڕۆژی هه‌ینی ١ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می هه‌مان مانگ به‌رامبه‌ر به ٢٧ی سێبته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵی زایینی، پێغهرمبهری نازدار و زه‌حمه‌تكێش له‌پێناو سه‌رخستنی دینی خودا و پایه‌داربوونی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی گه‌یشته شاری مه‌دینه و به شێوازێكی زۆر جوان و بێوێنه پێشوازییان لێكرا و به‌و شێوه‌یه به‌شێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌ركرده ته‌واو بوو كه ده‌وری مه‌ككی بوو و پێی نایه ناو ده‌وری مه‌ده‌نی و ئیتر له‌وێوه ئاواته گه‌وره‌ی خۆی و موسڵمانانی هێنایه دی و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێكهێنا. خودایا! جه‌زای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت له‌بری ئوممه‌ته‌كه‌ی بده‌یته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه‌ی دوا ئوممه‌ت شاهیدی ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و ئێش و ئازارانه‌ی موحه‌ممه‌د له‌پێناو سه‌رخستنی كه‌لیمه‌ی ته‌وحیددا ده‌ده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی پێی سپێردرابوو به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست گه‌یاندی. عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود سەرپەرشتیاری پرۆژە بانگخوزایەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود www.ahmadkaka.org || www.dangiislam.org