ئایا پیرۆزباییكردن یان ئامادەبوون بەبۆنەى جەژنی سەریساڵى زایینییەوە دروستە یان نا؟ زۆرجار له‌ناو موسڵمانان پرسیار سەبارەت بەوە دەكەن، به‌تایبه‌تی ئه‌و موسڵمانانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین له ئه‌وروو‌پا و ئه‌مریکا و وڵاتانی تر. سه‌ره‌تا ئێمه وه‌کوو موسڵمانان خوای په‌وره‌ردگار ڕێنموویی کردووین به قورئانی پیرۆز و په‌یامی خۆی به پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان، نوور‌ی چاومان (صلی الله علیه وسلم) بۆ ناردووین؛ ڕێگا و ڕێسا و سنووری بۆ داناوین چۆن بژین له‌گه‌ل خه‌ڵکێك که له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیسلامن، جا چی به‌ئه‌مان بێت یان به‌ئیمان بێت سنووربه‌زاندن و بێڕێزیکردن؟!