سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چ کاتێک گەل سەر دەکەوێ و ئاسوودەو بەختەوەر دەبێت.؟!
گۆڕینی فۆنت


چ کاتێک گەل سەر دەکەوێ و ئاسوودەو بەختەوەر دەبێت.؟!

خۆشەویستان، گەلی ستەمدیدەی کوردستانم

باش بزانن کاتێک خودا گەلێک یان ھۆزێک یان کۆمەڵێک سەر دەخات بەسەر زوڵم و ناحەقی و برسیەتیداو ئاسوودەو بەختەوەری دەکات کە:

- ئەو گەلە ڕوو لە خودا بن و تەنھاو تەنھاو بەندایەتی و کڕنووش بۆ ئەو ببەن ، چ لە پەرستش یان لە حاکمییەت و حوکم و بریاڕداندا.

- ئەو گەلە ئەمر بە چاکەو بەرگری لە خراپە بکات.

- ئەو گەلە سنوورەکانی خودا نەبەزێنێت و بە ئاشکرا یان بە نھێنی ئەو سنوورانە نەشکێنن.

- بە ئاشکرا گوناە و تاوان ئەنجام نەدەن و لەسەر شاشەکان یان لە گۆڤارو ڕووپەرەکاندا بڵاوی نةکەنەوە.

- دەبێ تەنھا و تەنھا خۆشویستن و رق لێبوونیان لەبەر خودا بێت.

- دەبێ ھەمیشە پشتگیری مەزڵوم بکەن و پشت لە زاڵم بکەن و ڕووی لێوەربگێڕن.

- دەبێ ئەو گەلە ھەمیشە لە تێکۆشان و بەرخۆداندا بێت و ڕوو لە دنیا نەکات و پشت لە دین و وڵات و پیرۆزییەکانی بکات.

خۆشەویستانم: ئیتر لەوە بەدواوە بە دووی ئاسوودەیی نەگەڕێن و بە تەماش نەبن خۆشی و خۆشگوزەرانی برژێ بەسەرتاندا.

-بە کورتی و بە کوردی:

ان تنصروا اللە ینصرکم ویثبت أقدامکم.

ئەگەر ئێوە خوداو بەرنامەکەی سەربخەن و ھەوڵ و تێکۆشانتان ھەر بۆ ئەوە بێت، بێگومان خوداش ئێوە سەردەخات و جێگیرو پایەدارتان دەکات و جڵەوی کاروکرداری دونیا دەداتە دەستی ئێوە.

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پرۆژە بانگەوزاییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود

www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 197

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram