ئایا گۆرینه‌وه‌ی دراو به دراو درووسته .؟ به ریزان سلاوی خواتان لیبیت من له شاری بانه‌ی روژهه‌لاتی کوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیتان پێوه ئه‌که‌م تکایه جوابی ئه‌م پرسیاره‌م بۆ بنێرنه‌وه بۆ ئیمیله‌که‌م: ماوه‌یه‌که له سه‌رافیه‌کانی(شوینی ئه‌رز گورینه‌وه)ی شاری بانه مامه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه به ناوی ئه‌رزی وه‌عده‌یی ئه‌وه‌ش به‌م جوره‌یه که بو میسال منی بازرگان ئه‌مه‌ویت بچم بو وه‌ڵاتی چین بۆ ته‌جاره‌ت وه ده‌بێت لێره‌وه پوول حه‌واڵه بکه‌م بۆ ئه‌و کۆمپانیایه‌ی له ته‌ریقیه‌وه شت ئه‌کڕم. کاتێک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌چیت بۆ سه‌رافێ پێت ئه‌ڵێن بۆ میسال ئه‌مڕۆ یوانی چین به 200 تمه‌نه به‌ڵام ئه‌گه‌ر پووله‌که‌ت دانێیت و بۆ 10ڕۆژی تر یوانه‌که‌ت بۆ حه‌واڵه که‌ین به 190 تمه‌ن ئه‌تده‌ینی. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و مامه‌ڵه حه‌رام ئه‌بێت یان نا؟ ئه‌گه‌ر حه‌رامه بۆ ؟ خۆ زه‌ره‌ری بۆ که‌س نییه؟ کاتێکیش له سه‌راف ئه‌پرسیت ده‌لیلی چیه ئه‌ڵێن: چونکه ئێران ته‌حریم کراوه و پروسه‌ی پوول گۆڕینه‌وه گۆڕاوه ئه‌م شته پێشهاتووه. . وەڵام - ژمارەی پرسیار 683