قوربانیكردن و حوكمه‌كانی (الأضحية).؟ قوربانی: ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی شه‌رعی بۆ بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین ئه‌و ئاژه‌ڵ (حیوان)ەیە كه له‌دوای نوێژی جه‌ژنی قوربانه‌وه بۆ خۆنزیككردنه‌وه له خوای گه‌وره سهردهبڕِدرێت. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ* لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ(١). واته: ئه‌ی موحەممەد (صلى الله عليه وسلم)، بڵێ بهڕِاستی نوێژكردن و قوربانیكردن و ژیان و مردنی من ته‌نها بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانه كه بێهاوبه‌ش و هاوه‌ڵه..