پارادۆكس: paradox، ناچاوه‌ڕوانکراو، وته‌یه‌ك که به‌ڕوواڵه‌ت دژه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌کانی به‌ڵام هێشتاش له‌وانه‌یه ڕاست بێت.
|
پاریس: پایته‌ختی فهڕهنسهیهو ئه‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سین.
|
پڕۆتستانت: كۆمه‌ڵێكی نه‌سرانین، به ناوی ئینجیل و ژیرییه‌وه ناره‌زاییان ده‌ربڕی له سه‌ر كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوایی، ڕه‌خنه ئه‌گرن له هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ی كتێبه‌كه‌یان و ڕزگاربوونی خۆیان بێت. ناویشیان ئه‌برێت به ئینجیلیه‌كان چونكه ته‌نها شوێن ئینجیل ئه‌كه‌ون و به‌س، وه جیاوازییان نییه له سه‌رجه‌م كه‌نیسه‌كانی تر جا له بیرباوه‌ڕی سێ خواییدا بێ یان بیرباوه‌ری له خاچ دان و به پیرۆزڕاگرتنی خاچ دا، مارتن لۆثه‌ر دامه‌زرێنه‌ری بووه.
|
پێشینه چاكه‌كان: ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
|
پێشین: ئه‌وانن كۆمه‌ڵی ڕزگار بوو و كۆمه‌ڵ و تایفه‌ی سه‌ركه‌وتوو تا ڕۆژی دوایی، پێشینه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته بوون كه سه‌قامگیر بوون له سه‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن -الاتباع-و دروكه‌وتنه‌وه‌و وه‌لانانی داهێنان -الابتداع- له بنه‌ماو به‌شه‌كانی دیندا، وه زاراوه‌ی (ئه‌هلی سوننه‌ت)یش له سه‌ده‌ی دووه‌مدا ده‌ركه‌وت، كاتێ خه‌ڵكانی هه‌واو ئه‌ره‌زوو بازو كۆمه‌ڵه‌كان زۆر بوون، جا ئیتر به‌و ناوه له جێگه له خۆیان پێی جیا كرانه‌وه.
|
په‌كخه‌ره‌كان: ئه‌وانه كه نه‌فی به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌كانی كتاب و سوننه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی پێیانه، وه له‌وانه‌ش نه‌فیكردنی ناو‌و سیفاته‌كان، وه یه‌كه‌م كه‌سێكیش له ئیسلامدا باسی له په‌كخستن وباوه‌ڕ نه‌بوونی به سیفاته‌كانی خوا كردبێ له ئیسلامدا جه‌عدی كوڕی درهه‌م بوو، وه جه‌همیه‌كانیش له به‌ناوبانگترین تاقمه‌كانی په‌كخه‌ره‌كان ده‌ژمێررێن، پاشان موعته‌زیله‌كان، پاشانیش ئه‌شعه‌ریه‌كان.
|
پۆلس: جوویه‌كه‌و هاته ناو ئایینی نه‌سرانیه‌وه تاكو تێكی بدات و بیشێوێنێ، وه هه‌ر ئه‌و بوو بیرباوه‌ڕی سێ خوایه‌تی و له خاچدانی هێنایه ئایینی نه‌سرانیه‌وه.
|