ڕافزی: ئه‌وانه‌ن كه جێنشینایه‌تی شه‌یخه‌ین ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ریان ڕه‌فز كرد‌و وه‌ریان نه‌گرت، وه گومانیان وا بوو كه جێنشینی بۆ عه‌لییه، په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به بیروبۆچونه‌كانی عبدالله كوڕی سه‌به‌ئی جووله‌كه‌وه، ئه‌ڵێن كه ئیمامه‌ت پایه‌یه‌كه له پایه‌كانی دین، وه پێشه‌واكان مه‌عصوم و بێ تاوانن، وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاوه‌ڵه‌كانیان پێ كافرو بێ باوه‌ڕه.
|
ڕاشناڵیزم: rationalism، فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌سه‌نێتیی ئه‌قڵ، باوه‌ڕبوون به پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی ئه‌قڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
|
ڕیگن: سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه (81-88)ز.
|
ڕه‌بیعی كوڕی ئه‌نه‌س: ڕه‌بیعی كوڕی ئه‌نه‌سی به‌كری یان حه‌نه‌فی به‌سرییه، له خۆراسان نیشته‌جێ بووه، فه‌رمووده‌ناس (محدث) بووه، ئیبن حه‌جه‌ر ده‌ڵێ: ڕاستگۆیه و وه‌همی هه‌یه له شیعه‌گه‌ریدا.
|
ڕۆسۆ: جان جاك ڕوسو، نووسه‌رێك فه‌ڕه‌نسی و فه‌یله‌سووفێكی كۆمه‌ڵناسه، بانگه‌شه‌ی سرووشتبوونی مرۆڤی كردووه، وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سرووشت، له‌ساڵی (1712)ز له‌دایك بووه، له (1778) مردووه.
|
ڕۆجێ گاروودی: ڕۆجێ گاروودی (Roger Garaudy)، (١٧ی تەممووزی ١٩١٣- ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢)، فەیلەسووف و نووسەرێكی موسڵمانی فەرەنسییە. کاتێك كە لە شەستەکاندا ئەندامی وتووێژی مەسیحی-کۆمۆنیستی بوو، کەوتە بەر کاریگەریی ئایین و هەوڵی دا لە هەفتاكاندا کاتۆلیكیی لەگەڵ کۆمۆنیزمدا تێكەڵكێش بكات و هەر لەم ماوەیەدا بەرەو ئیسلام پەلکێش بوو. ئەوە بوو لە ٢ی تەممووزی ١٩٨٢دا گاروودی لە جنێڤ موسڵمانێتیی خۆی ڕاگەیاند. ساڵی ١٩٩٨ دادگای فەرەنسا گاروودیی بە تۆمەتی گومانداریی لە بەناو "هۆلۆکۆست"ی جوولەکە لە کتێبی "ئەفسانە دامەزرێنەرەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل"دا، کاتێك گومانی لە ژمارە باوەكان سەبارەت بە قڕكردنی جوولەکە لە ژوورە گازەکاندا بە دەستی نازییەكان لە ئەورووپا کرد. هەر بەم هۆیەوە حوكمی زیندانیکردنی بۆ ماوەیەكی ساڵێك دژ دەرچوو. هەمیشە باوەڕی بە دادگەریی کۆمەڵایەتی هەبوو و بڕوای وا بوو کە لەگەڵ ئیسلامدا تەبایە و پێڕەوی دەكات. لەسەر دژایەتیی ئیمپریالیزم و سەرمایەداری و بەتایبەت ئەمریکا مایەوە.
|
ڕۆما: پایته‌ختی مهسیحهته، فاتیكانی لێیه كه پێگه‌و شوێنی بابایهتیه، ئێسته ڕۆما به پایته‌ختی ئیتالیان ده‌ژمێردرێت.
|