تدهور الحضارة الغربية: دانه‌ره‌كه‌ی ئوزواڵد اشبنجلر
|
تبوك: مێرگێكه له حیجاز له نزیكی شامه‌وه، له سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌جه له دیمه‌شقه‌وه بۆ مه‌دینه، غه‌زای تهبوكی پێ ناونرا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ساڵی (9)ك كردی.
|
تاج ا‌لدین ابن السبکي: عبدالوهاب كوڕی عه‌لی كوڕی عبدالكافی سوبكی، ئه‌بو نه‌سر تاج ا‌لدین به ناوبانگ به (تاج ا‌لدین)ی سوبكی، یان كوڕی سوبكی، مێژوونووسی ئوسوڵی، ئه‌شعه‌ری په‌یڕه‌و بووه، له‌ساڵی (771)ك وه‌فاتی كردووه.
|
تائیف: شارێكی سعودیه له حیجاز كه‌وتۆته خوارووی ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ككه له‌سه‌ر كێوی غه‌زوان.
|
تیۆلۆجی: theology، خوداناسی، لێکۆڵینه‌وه له باوه‌ڕێکی ئایینی.
|
تيسير العزيز الحميد في شرح كتاب التوحيد: ناوی (تيسير العزيز الحميد في شرح كتاب التوحيد)ه، دانراوی شێخ (سوله‌یمان كوڕی عبدالله كوڕی موحه‌ممه‌د كوڕی عبدالوهاب)ه، یه‌كه‌م شه‌رحێكه له‌سه‌ر كتێبی (كتاب التوحید) به‌ڵام ته‌واوی نه‌كردووه.
|
توینبی: ئارنۆڵد توینبی، مێژوونووسێكی ئینگلیزه، ئینگلیزه‌كان به گه‌وره‌ترین مێژوونووسی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
|
ته‌سه‌ووف: بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئاینیه له سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی‌دا به جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك خولیایه‌كی تاكه‌كه‌س كه بانگه‌شه بۆ دنیانه‌ویستی ئه‌كرد له جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاو بۆوه، پاشان بیدعه‌ی سۆفیه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند تا وای لێهات بووه مۆڵگه‌ی هه‌موو ناڕاست و درۆزن و زندیقێك تا وای لێهات ئیلحادو زه‌نده‌قه تیانا ناو بانگی ده‌كرد، وه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌و ئیعلانی تیا تواندنه‌وه و یه‌كبوون و یه‌كێتی بوون -الحلول والاتحاد ووحدة الوجود- یان كرد.
|
ته‌بوك: مێرگێكه له حیجاز له نزیكی شامه‌وه، له سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌جه له دیمه‌شقه‌وه بۆ مه‌دینه، غه‌زای تهبوكی پێ ناونرا كه پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له ساڵی (9)ك كردی.
|
تهئویلكهران: ئه‌و تاقمانه‌ن كه هه‌ڵئه‌سن به ته‌ئویلی سیفاته‌كان، یان هه‌موویان وه‌ك موعته‌زیله‌كان، وه یان هه‌ندێ له سیفاته‌كان وه‌ك ئه‌شعه‌ریه‌كان، مانای ته‌ئویلیش لای ئه‌هلی كه‌لام بریتیه له: لادانی وته له گریمانی په‌سه‌ندو شیاو‌و بۆ گریمانی نه‌شیاوو ڕێ تێنه‌چوو به بوونی به‌ڵگه‌و قه‌رینه‌یه‌ك.
|