دانراوه له‌لایه‌ن: ئیحسان بورهانەددين ٩- گه‌ڕان به‌دواى خاڵى هاوبه‌شدا بانگخواز پێویسته به دواى خاڵى هاوبه‌شدا بگه‌ڕێت له نێوان خوَى و به‌رانبه‌ره‌كه‌یدا ، به‌ڵام به‌بىَ دابه‌زین یان نه‌رمیى نواندن سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانى ئیسلام ، سه‌ره‌تا به‌و مه‌سه‌لانه ده‌ست پىَ بكات كه هه‌موان كوَكن له‌سه‌رى ، واته با به سه‌ره‌تایه‌كى هێمن ده‌ست پىَ بكات ، ده‌ست پێكردنیش به خاڵه هاوبه‌شه‌كان له‌وانه‌یه هه‌ندێك ئاسوَى تازه بوَ وتووێژ واڵا بكات كه پێشتر بیرى لىَ نه‌كردبوویه‌وه ، به‌م شێوه‌ش هه‌لى چاكه و به‌ئه‌نجام گه‌یشتن زوَر ده‌بێت. ده‌گێڕنه‌وه فه‌یله‌سوفى یوَنانى به‌ناوبانگ(سوقرات) ئه‌م شێوازه‌ى له گفتوگوَدا ڕه‌چاو ده‌كرد و سه‌ره‌تا هه‌ندێك پرسیارى ئاڕاسته‌ى به‌رانبه‌ره‌كه‌ى ده‌كرد كه جگه له به‌ڵىَ نه‌یده‌توانى وه‌ڵامێكى تر بداته‌وه ، به‌م شێوه‌ش وڵام له دواى وه‌ڵام بوَ به‌رژه‌وه‌ندى خوَى ده‌قوَسته‌وه تاكو واى له به‌رانبه‌ره‌كه‌ى ده‌كرد به بوَچووه‌نه‌كه‌ى قایل بێت یان وا دیار بێت كه قایله. ١٠- داخستنى گفتوگوَو وكوَتایى پىَ هێنانى جارى وا هه‌یه مه‌وداى ناكوَكى ده‌گاته ئاستێكى به‌ررزو باشتره ده‌رگاى گفتوگوَ دابخرێت ، له‌وحاڵه‌ته به‌رده‌وام بوون جوَرێكه له كات به زایه دان ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر لایه‌نى به‌رانبه‌ر دڵكار نه‌بوو یا به‌دواى ڕاستیدا نه‌ده‌گه‌رَا باشتر وایه به شێوازێكى ژیرانه خوَن بكشێنیته‌وه. جارێكیان بانگخوازیكى موسوڵمان له‌گه‌ڵ ماموَستایه‌كى هاوپیشه‌یدا كه شیوعى بوو كه‌وتنه كه‌وتنه گفتوگوَ ده‌رباره‌ى سه‌رپوَش ، به‌ڵام بانگخوازه موسوڵمانه‌كه بوَى ده‌ركه‌وت جیاوازى نێوانیان له‌و مه‌سه‌له گه‌وره‌تره ، بوَیه برَیاریدا به شێوه‌یه‌كى ژیرانه وتووێژه‌كه كوَتایى پىَ بهێنىَ ، له ماموَستا كوَمه‌نیسته‌كه‌ى پرسى : توَ ماموَستاى بیركاریت بوَیه تكام وایه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌م بده‌یته‌وه: ئایا ده‌كرێت مه‌سه‌له‌یه‌كى بیركارى ئاڵوَز شیكار بكه‌ین ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنچینه سه‌ره‌كییه‌كانى بیركارى پیكنه‌هاتبین؟ وتى: بێگوما نه‌خێر. بانگخوازه‌كه وتى ئێمه‌ش له ئیسلامدا به هه‌مان شێوه ، گونجاو نییه گفتوگوَ له‌سه‌ر سه‌رپوَش بكه‌ین بىَ ئه‌وه‌ى له سه‌ر بنه‌ماكاى ئیسلام كوَك بین ،وه‌كو باوه‌ڕ به خوا‌و پیغه‌مبه‌رایه‌تى موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) و ڕِاستى قورئاى پیروَز ، هه‌ركاتێك باوه‌ڕت به‌مانه هێنا ئه‌و كاته ده‌رباره‌ى سه‌رپوَش قسه‌ده‌كه‌ین. ١١- وریابوون وریابه ناچار نه‌كرێیت جڵه‌وى عاتیفه‌ى خوَت یان ئه‌مانه‌تى زانستى له ده‌ست بده‌یت ، چونكه هه‌ندێ كه‌س هه‌ن به‌دواى ڕاستیدا ناگه‌ڕێن و، خوَیان له گه‌ڵ مشت و مڕ ڕاهێناوه و له‌كاتى قسه‌كردندا ترسى خوایان نییه ، له ڕاستیشدا به‌سه‌ر خوَ زاڵبوونیش ئاسان نییه ، بوَیه پیویسته خوَت له گه‌ڵ هێمنى و ڕووگه‌شیدا له كاتى گفتوگوَ ڕابهێنیت. باشتریشه هه‌ندىَ ویستگه بوَ خوَت دیارى بكه‌یت بزانه ئایا هێشتا پابه‌ندى به‌و بیروَكانه‌ى ئاماده‌ت كردبوون؟ئایا هاوسه‌نگى خوَتت پاراستووه؟ به‌م شێوه به‌رده‌وام بیت باشتره یا شێوازه‌كه‌ت له ده‌ربڕیندا بگوَڕیت باشتره؟ ئه‌م جوَره وێستگانه به‌سوودن و ده‌بنه مایه‌ى زاڵبوونت به‌سه‌ر خوَتدا، كه‌ى قسه بكه‌یت و كه‌ى بىَ ده‌نگ بیت. ١٢- نـــــــــــــــــازانم ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ره‌كه‌ت شتێكى ڕووبه‌ڕووت كرده‌وه نه‌تزانى شه‌رم مه‌كه له‌وه‌ى داواى ڕوونكردنه‌وه بكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر بىَ ده‌نگ بیت له‌وانه تووشى شه‌رمه‌زارى بیت و بڵێ نه‌زان وبىَ ئاگایه، ئه‌وه‌ش بزانه زوَرێك له پێشه‌وایانى ئیسلام له‌وه شه‌رمیان نه‌ده‌كرد بڵێن نازانم ، یا فتوا بده‌ن به‌بىَ زانستى ته‌واو. (عبد الرحمن بن ابی لیلى) فه‌رموویه‌تى: له‌م مزگه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) سه‌د وبیست كه‌سم له هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بینى ، هركامیان پرسیارێكى لىَ بكرایه حه‌زى ده‌كرد پرسیاره‌كه ئاراسته‌ى هاوه‌ڵه‌كه‌ى بكرایه له جیاتى خوَى، ده‌شگێڕنه‌وه جارێكیان چل و هه‌شت پرسیار ئاراسته‌ى پێشه‌وا مالیكى كوڕى ئه‌نه‌س كرا له سى و دوو پرسیاردا وتى نازانم. ١٣- دان به‌هه‌ڵه‌ى خوَتدا بنىَ ئاده‌میزاد ده‌یپێكێت و هه‌ڵه‌ش ده‌كات ، خواى گه‌وره ته‌نها پێغه‌مبه‌رانى له هه‌ڵه پاراستووه ، بوَیه زوَر سرووشتییه مروَڤ له كاتى قسه‌كردندا بكه‌وێته هه‌ڵه‌وه، پیویسته دان به‌هه‌ڵكه‌ى بنێت و سوپاسى به‌رانبه‌ره‌كه‌شى بكات . بوَ كه‌سێكیش كه ڕانه‌هاتبێت قورسه دانبه هه‌ڵه‌ى خوَى بنىَ ، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له ئاماده بوونى كوَمه‌ڵێكدا بێت ، له ڕاستیدا ئه‌و كاره پیویستى به ئازایه‌تییه‌كى ئه‌ده‌بى و ده‌روونى زوَر هه‌یه. ئینجا داننان به‌هه‌ڵه به پێچه‌وانه‌وه‌ى ئه‌وگوماه‌ى بوَ خاوه‌نه‌كه‌ى درووست ده‌بێت بوَ یه‌كه‌م جار ، ده‌بێته مایه‌ى به‌ڕێزبووى ئه‌و كه‌سه له چاوى به‌رلنبه‌ره‌كه‌یدا ، له كاتێَكدا سوور بوون له‌سه‌ر هه‌ڵه ده‌بێته مایه‌ى له‌ده‌ستداى رێز له چاوى به‌رانبه‌ردا ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تى: (كل ابن ا‌دم خطاء وخير الخطائين التوابون) رواه الترمذى وابن ماجه واحمدوالدارمي. ٤- خوَت له ده‌مارگیرى به‌دوور بگره ده‌مارگیرى قه‌بوڵنه‌كردنى حه‌قه له كاتى ده‌ركه‌وتنى به‌ڵگه ، ئه‌وه‌ش جوَرێكه له سووكایه‌تیكردن به ئه‌قڵ ، مووسوڵمانیش وه‌كو باسمان كرد به‌دواى ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت ده‌مارگیریش ناكات نه بوَ كه‌س و نه‌بوَ هیچ لایه‌ن و بیروَبوَچوونێك. ئه‌گه‌ر گفتوگوَت له‌گه‌ڵ كه‌سێك كرد و ده‌ستى كرد به ڕه‌خنه گرتن و هه‌ڵه دوَزینه‌وه له و جێگه‌ى كارى تێدا ده‌كه‌یت ، یان له بابه‌تێك كه توَ نووسیوته ،یان له وتارێك كه خوێندووته‌وه, توشى ده‌مارگیرى مه‌به و یه‌كسه‌ر ده‌ست پێشخه‌رى مه‌كه بوَ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى ، ده‌رخسته‌یه‌كى چاكه‌كانى پێشكه‌ش مه‌كه وه‌كو چوَ ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌كى خراپه‌كانى پێشكه‌ش كردى، بوارى بده قسه‌كانى ته‌واو بكات ، ئینجا داواى موَڵه‌تى لىَ بكه ، دانیش به‌هه‌ڵه‌كاندا بنىَ ئه‌گه‌ر ڕاست بوو ، به‌ڵام دواى ئه‌وه ده‌توانیت بڵێت : له دیدێكى بابه‌تیانه‌وه دان به‌و هه‌ڵانه‌دا ده‌نێم ، به‌ڵام له‌هه‌مان دیده‌وه پیویسته وێنه‌كه‌ت بوَ ته‌واو بكه‌م ، ڕاستى و چاكه‌كانیشت بوَ باس بكه‌م، ئه‌گینا وه‌كوئه‌و كه‌سه‌مان لێدێت كه باسى نیوه‌ى مه‌سه‌له‌یه‌ك بكات و نیوه‌كه‌ى تر‌ى فه‌راموَش بكات. ١٥- ده‌ست پاك به‌و ڕێز له ڕاستى بگره هیچ بڕگه‌یه‌ك له‌و بوَنه دامه‌بڕه كه له پێناویدا وتراوه ، چونكه ئه‌وه جگه له‌وه‌ى خه‌وشێكه له دینداریدا به براى دروَ ده‌ژمێردرێت ، هاوكات تووشى گاڵته‌پێكردنیشت ده‌كات كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت یاریت به ده‌قه‌كان كردووه و ته‌ڵه‌كه‌ت كردووه له حاڵى به‌ڵگه هێنانه‌وه‌دا ، یه‌كێكیش له دیارده‌كانى ڕێزگرتن له ڕاستى ئه‌وه‌یه ، وته‌و بوَچوونى كه‌سانێك نه‌كه‌یته به‌ڵگه كه زانست و ده‌ست پاكییان گومانى تێدایه ، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [يا ايها الذين امنو ان جاءكم فاسق بنبأ فتبينوا ان تصيبوا قوما بجهالة فتصبحوا على ما فعلتم نادمين] الحجرات/٦. باسه‌كه درێژه‌ى هه‌یه به پشتیوانى خواى گه‌وره.