ژیاننامه‌و تێكۆشانی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز "به‌ڕه‌حمه‌ت بێت". ئامادەكردنی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود. جەنابی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز ئەو دەنگە دلێرەیە كە ساڵانێك ناو‌و ناوبانگ و بوێری و دلێری و چاونەترسی و شەهامەت و بەرگریكردن لە پیرۆزییەكانی ئیسلام بوبوویە ناسنامەی ئەم كەڵە پیاوەی هەڵەبجەی شەهیدان. جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی ئه‌و پیاوە قارەمانە بوو كه له‌ناو واقیعی كوردستاندا جێگای به‌رز ڕاگیرابوو، خزمه‌ت و جیهادی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه به رابوونی ئیسلامیی كوردستان خزمه‌تێكی به‌رچاوو بێوێنه‌یه‌و ناكرێ هه‌رگیز له یاد بكرێت. جه‌نابی مامۆستا یه‌كێك بووە له‌و زانا‌و پێشه‌وا ئایینیه بێ وێنانه‌ی كوردستان كه بزاڤی ئیسلامیی و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان شانازییان پێوه كردووه. - مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز له ڕۆژی (28/11/1929) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی ناوداری ئاوێته به‌زانست و زانیاری ئیسلامیی له گوندی پریسی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه هاتووه‌ته دنیاوه، ناوی ته‌واوی: عەلی کوڕی عەبدولعەزیز، کوڕی محەممەد، کوڕی موستەفایە. - بنه‌ماڵه‌كه‌یان بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و زانستی بووه، جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولعه‌زیزی بابیان، خاوه‌ن مهدرهسهو فێرگه‌ی زانستخوازی بووه‌و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین حوجره‌و مه‌دره‌سه بووه بۆ فه‌قێیان له‌ناوچه‌كه‌دا . - جه‌نابی مامۆستا مەلا عەلی له ته‌مه‌نی (5) ساڵیدا ده‌خرێته به‌رخوێندن و به‌چه‌ند قۆناغێك له قوتابخانه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی بابیدا (بە ڕەحمەت بێت) زۆرێك له بواره‌كانی زانستی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌خوێنێت، جگه له فێربوونی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، هه‌وڵی خوێندنی سه‌رچاوه فارسییهكانیشی داوه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بوون. پاشان له ته‌مه‌نی (12) ساڵی به دواوه به ته‌واوه‌تی ئاوێته‌ی خوێندنی زانسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناو مه‌دره‌سه ئاینییه‌كان ده‌بێت و ده‌ست ده‌كات به خوێندنی كتێبه‌كانی نه‌حو و صه‌رف و فیقه و ته‌فسیر و ته‌جوید و جوگرافیا و حیساب و مێژوو و سیره‌ی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان.. تا له ته‌مه‌نی (18) ساڵیدا له خزمه‌ت (ماموَستامهلا عه‌بدولعه‌زیز)ی باوكی و (ماموَستا مه‌لا صاڵحی گه‌وره)و هه‌روه‌ها له خزمه‌ت (ماموَستا مه‌لا عومه‌ر) و (ماموَستا مه‌لا عوسمان)ی برا گه‌وره‌یدا، قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌بڕێت و زۆر به‌سه‌ركه‌وتووانه به‌ره‌و قۆناغی باڵا و كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت. - ساڵی (1953) هاوبه‌شی كردووه له خولی مامۆستایەتی بۆ وانە وتنەوە لە قوتابخانەكان و پاشان ده‌چێته خولێكی زانستیی و وتاربێژی و پله‌ی یه‌كه‌می تێدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت و دواتر ده‌بێته ئیمام و خه‌تیب. - لە ساڵی (1955) لەگەڵ خاتوو (لەتيفه ساڵح عبدالكريم) كچی زانا‌و مامۆستای بەناوبانگی ناوچەكە (ماموستا ملا ساڵحی گەوره ) هاوسەرگیری كردووەو دەبنە خاوەنی (11) منداڵ بەناوەكانی: (محەممەد، حەسيبه، فەوزيه، لوتفيە، عرفان، ئیحسان، مونيرة، سەميره، تەحسين، لەيلا، سامان) - بۆ یەكەمجار لە ساڵی (1958) لە مزگەوتی عازەبانی لە شاری سلێمانی بە پلەی پێشنوێژ دادەمەزرێت. - دواتر لە ساڵی (1962) ده‌بێته ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتی پاشا له هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و مزگه‌وته به‌هۆی لێهاتویی و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و وتاره‌كانی مامۆستای سه‌ركرده‌وه بوبوویه مه‌ڵبه‌ندی كاروچالاكی ئیسلامخوازان و له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕووی تێ ده‌كرا و دواتر له‌و مزگه‌وته‌دا یه‌كه‌م شانه‌ی ڕێكخستنی ئیسلامی دامه‌زرا، دوای سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی شێخ محمد محمود صواف بە نوێنەرایەتی شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی بۆ هه‌ڵه‌بجه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زانایان و ڕۆشنبیرانی موسوڵمان له مزگه‌وتی پاشا. له‌و كاته به‌دواوه ڕژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق چاویان له‌سه‌ر جموجوڵه‌كانی مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه‌و سیروان و هه‌ورامان ده‌بێ و هه‌ر بۆیه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی و برا و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی به‌چه‌ندین به‌هانه‌و بیانووی جۆراوجۆر توشی ئازار‌و ده‌رده‌سه‌ری بوونه‌ته‌وه. - هەر لەو ساڵەدا لە خزمەت مامۆستا مەلا ساڵحی مامیدا لەگەڕەكی كانی عاشقان قوتابخانەی سەرەتایی ئیسلامی دا دەمەزرێنن و ڕۆڵ و كاریگەرییەكی بەرچاو دەبینن لە خزمەتكردن بە لاوان و گەنجانی ئەو سەردەمە. - جه‌نابی مامۆستا‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكان گه‌وره‌ترین رۆڵیان هه‌بووه له ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی فیكر‌و دیدی شیوعیه‌ت بۆ سه‌ر ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ووروبه‌ری و مامۆستا مه‌لا عه‌لی له‌و بواره‌دا رۆڵی شێرانه‌ی به‌رامبه‌ر به لێشاوی شوعییه‌ت بینیوه. - له‌ساڵی (1963) (په‌یمانگای ئیسلامی) له هه‌ڵه‌بجه دادەمەزرێنن و لەبەر خزمەت و دڵسۆزییەكانی دەبێتە نوێنەری وەزارەتی ئەوقافی ئەو سەردەمە. - لە ساڵی (1967) ڕۆڵێكی بەرچاو دەبینێ بۆ خزمەت بە فێرخوازانی زانستی شەرعی و كردنەوەی چەندین خولی پێگەیاندنی مامۆستا‌و مەلا بۆ ناوچەكانی كوردستان و هەروەها هاوكاریكردنی مامۆستایانی ئایینی لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەو پاشان وەرگرتنی بڕوانامەی فەرمی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوەو دامەزراندنیان لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستان. - له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئیسلامی و كوردانه‌یان له ساڵی (1973) له‌لایه‌ن ڕژێمی بەعسەوە بڕیاری دورخستنه‌وه‌یان له ناوچه‌كه‌دا درا، به‌ڵام ئه‌وان ڕوبه‌ڕووی بڕیاره‌كه بوونه‌وه و ئه‌و بڕیاره‌یان جێ به‌جێ نه‌كرد و ناوچه‌كه‌یان به‌جێ نه‌هێشت. - دواجار له ساڵەكانی ( 1973 بۆ 1976) له‌لایه‌ن ڕژێمی عێراقی گۆڕبه‌گۆڕه‌وه بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان له ناوچه‌كه بۆ دهردەكرێ و دووردەخرێنەوە بۆ باشووری عێراق بۆ شاره‌كانی (بەعقوبەو ڕومێسەو سەماوەو فهلوجەو پاشان بەغداد). - له به‌رواری (13/5/1987) جه‌نابی مامۆستا یه‌كێك ده‌بێت له داینه‌مۆو ههڵگیرسیَنهری ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور كه دژ به سته‌م و زۆری به‌عسیه‌كان ئه‌نجام درا. - له شه‌وی (13 له‌سه‌ر 14/5/1987) به یاوه‌ری و ڕابه‌رایه‌تی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو مامۆستا مه‌لا ساڵحی گه‌وره‌و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر عبدالعزیزو هاورێیه‌تی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مهحموودو مامۆستا شێخ سدیق سهرگهتیی و مامۆستا سه‌یید نوریی و ده‌یان مامۆستا‌و بانگخوازو دكتۆر‌و سه‌دان گه‌نجی خوێن گه‌رمی ناوچه‌كه به‌ره‌و ولاَتی ئێران به‌رێ ده‌كه‌ون و كۆچ ده‌كه‌ن. - له ساڵی (1991) له ڕاپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستاندا جه‌نابی مامۆستا به‌شداری فیعلی و به‌رچاوو كاریگه‌ری هه‌بوو له ئازاد كردنی ناوچه کوردستانیهكاندا. - به‌هۆی چالاكی و هه‌ڵوێستی ئیسلامیانهیانهوه جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی و مامۆستا مه‌لا عوسمان و چه‌ندین كه‌س له بنه‌ماڵه‌كه‌یان چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه بڕیاری گرتنیان بۆ دراوه، به‌ڵام به هۆی هاوسۆزی و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری موسوڵمانانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامانه‌وه، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرێك له‌و جارانه جورئه‌تی ده‌ستگیر كردنیانیانی نه‌بووه. - ساڵی (1987) جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز له خزمه‌تی زانا‌و پێشه‌وای گه‌وره مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) دوای ڕاپه‌ڕینی ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و هه‌ورامان به‌یاوه‌ری جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵێ له زانایانی ئیسلامیی به‌ره‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆچ ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌وێ به‌ڕابه‌رایه‌تی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان ڕاگه‌یاند. - دوای ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی مامۆستا مه‌لا عه‌لی عبدالعزیز وه‌ك جێگری ڕابه‌ری گشتی و كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی به‌رچاو له جیهانی ئیسلامی‌دا كه‌وته گه‌شت و گه‌ڕانی دیبلۆماسیانه به وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی و وڵاتانی ئه‌وروپی و ڕۆژئاواییدا و ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی باس ده‌كرد و تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عس و مه‌زڵومیه‌تی گه‌لی كوردی به هه‌موو جیهان ده‌گه‌یاند، وه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه سیاسیه‌كانی وڵاتاندا به‌شداری ده‌كرد و ده‌نگی كوردی تیادا به‌رز ده‌كرده‌وه، له زۆر وڵات و له‌لایه‌ن زۆر ناوه‌ندی سیاسی ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌وه بانگهێشت دهكراو وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی ئایینی كوردی پێشوازی لێده‌كرا. - جەنابی مامۆستا مەلا عەلی لە ماوەی ڕابەڕایەتی لە بزووتنەوەی ئیسلامی‌دا رۆڵ و كاریگەری بەرچاوی هەبووە لە هەموو بوارەكانی ئەوكاتی ڕابوونی ئیسلامی لە كوردستان بەتایبەت لە بەرگریكردن لە پیرۆزییەكانی ئیسلام و جەخت لەسەر پاراستنی ناسنامەی ئیسلامەتی گەلی كوردستان و هەروەها بوێری و چاونەترسی مامۆستا لە ڕووداوكاندا بووبوویە ناسنامەی جەنابی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز. - مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز یه‌كێك بووە له‌و سه‌ركرده دیار‌و به‌رچاوانه‌ی نێو ڕابوونی ئیسلامیی و له ئاستی زانا به‌رزه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌ست نیشان دهكراو بۆیه مامۆستا كرابوویه ئه‌ندامی (فه‌خری) ده‌زگای فریاكه‌وتنی ئیسلامیی جیهانیی له وڵاتی سعودیه، هه‌ربۆیه له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه توانیویەتی ئازار‌و ناسۆرییەكانی گه‌لی كوردی موسوڵمان به وڵاتانی ده‌ره‌وه ئاشنا بكات و جینۆساید‌كردن و كیمیاباران و بەناو ئەنفالكردن دژی گه‌لی موسوڵمانی كورد به ڕاست و ڕوونی بۆ وڵاتان و موسوڵمانانی ده‌ره‌وه ڕوون بكاته‌وه. - مەخابن دوای ئەو هەموو خەبات و تێكۆشان و بەرگریكردنە لە مەزڵومییەتی گەلی كورد‌و گەیاندنی ناسۆریی و مەینەتییەكانی گەلی كوردی موسوڵمان بە هەموو جیهان و تەمەنێك لە جیهادو قارەمانی و بەرگریكردن لە پیرۆزییەكانی ئیسلام، جەنابی مامۆستا مەلا عەلی لەلایەن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوە سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی (2/8/2003) به‌شێوه‌یه‌كی تراژیدیانه دهستگیردەكرێت و لە هێرشێكی ناڕەوای ئەمریكا بۆ سەر ماڵی مامۆستا مەلا عەلی لە هەڵەبجە جەنابی مامۆستا مه‌لا عومه‌ری برایی و كۆمه‌ڵێ له پارێزه‌رانی ڕاپێچی شوێنێكی نادیار دەكرێن! - سه‌ره‌نجام له بەرواری 1428.2.28 بەرامبەر 2007.3.17 جه‌نابی مامۆستا دوای ئەو هەموو قارەمانی و خەبات و تێكۆشانەی، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له وڵاتی به‌ریتانیا كۆچی دوایی دەكات، لە خوای گەورە داواكارین به هاوده‌مێتی پێغه‌مبه‌ران و ڕِاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكانی ئه‌م ئوممه‌ته حەشری بكات. - پاشان له (22/3/2007) له ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراواندا له شاری هه‌ولێره‌وه تا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به نێو پێشوازی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا گه‌ڕێنرایه‌وه گۆرستانی گوڵان و له تەنیشت سەركردەكانی ڕابوونی ئیسلامی ئه‌سپه‌رده كرا. * هەندێك لە وتەو جوامێرییەكانی جەنابی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز بەڕەحمەت بێت: - ته‌نها ئامانجمان له ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی قورئان بووه. - ئه‌و كاته‌ی كه میوانی مه‌لیكی سعودیه بووم، وتم به ئیمامه‌كه‌ی سعودیه كه دوعا بۆ كورد بكا، من له پشتیه‌وه بووم كه دوعای بۆ سه‌ركه‌وتنی گەلی كورد كرد. - بناغه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول ئێمه بوین, ئێمه به‌ناوی ئیسلامه‌وه كردمان، من خۆم چه‌ند جار به‌شداری جهبههم كردووه. - بەشاهیدی دۆست و دووژمن لە دوای كیمیابارانكردنی هەڵەبجەوە بزووتنەوە یەكەم لایەن بوو مەرگەسات و ئازارەكانی گەلی كوردی بە دونیا ناساند. - كه بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد، ئێمه ده‌رچوین جیهادمان ڕاگه‌یاندو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد فه‌توامان ده‌ر كرد. سەرچاوەكان: - چاوپێكەوتن و وەرگرتنی زانیاری لە كوڕی گەورەی مامۆستای ڕەحمەتی كاك محمد علی عبدالعزیز. - مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز نیو سه‌ده خزمه‌ت له بزاڤی ئیسلامی‌دا. (د.عبدالله ملا أحمد). - ماڵپەری دەنگی ئیسلام / dangiislam.org/Faq_Detail.aspx?FileID=200&id=3929&MapID=15&FolderID=11