سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گرنگی نوێژ.؟!
گۆڕینی فۆنت

گرنگی نوێژ.؟!

خودای مەزن دەفەرموێت: (إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا) واتە: بەڕاستی نوێژ هەمیشە لەسەر ئیمانداران فەرزێکی کات بۆ دیاریکراوە
نوێژ لە هەموو ئەرکەکان زیاتر گرنگی پێدراوە، گەورەترین سورەت لە نوێژدا دەخوێندرێت فاتیحەیە، ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نویژەکە، نوێژ گەورەترین کردەوەی جەستەیە، کۆڵەکەی دینە، حەوانەوەیە بۆ دڵ و دەروون ، پاک و خاوێنیە، بەرگری تاوانە. 
پەیامبەرمان ﷺ لە دواساتەکانی ژیانیدا لەبەر گرنگی و گەورەیی نوێژ بوو دەیفەرموو : (الصلاة ، الصلاة} واتە ؛ نوێژەکانتان نویژەکانتان ، ئەوەش دوایین وەسیەت بوو بۆ هاوەڵە بەڕێزەکانی ، هەروەها لە ماڵئاواییدا کە نەخۆش كەوت و تایەکی زۆر تینی بۆ هێنا بوو ، چوارجار دەستنوێژی گرت ویستی بڕوات بۆ نویژی جەماعەت ، بەڵام بێ هۆش دەبوو، کاتێک دەهاتەوە هۆش خۆی دەیفەرموو ؛" أصلی الناس"؟ ئایا خەڵکی نوێژیان کرد ، ئەمانەش بەڵگەی ڕوون و ئاشکران بۆ گەورەیی و گرنگی نوێژ. 
هەرکاتێک نازدارمان ﷺ توشی بەڵاو ناخۆشی بوایە هانای بۆ نویژ دەبرد ، بانگی بیلالی دەکرد و دەیفەرموو: "اقم الصلاة یا بلال ، ارحنا بها" واتە: ئەی بیلال هەستە بانگ بدەو قامەت بکە با بەکردنی نوێژەکان دڵخۆش و ئارام ببین . 
نوێژ ڕووناکی چاوی نازدارمان بوو ﷺ ، مایەی حەوانەوەی گیانی بوو ، نوێژ مایەی سەرفرازیی و سەرکەوتن و فراوانی ڕزق و ڕۆزیی و بەختەوەریە، هۆی کەفارەت و شۆردنەوەی گوناهـ و تاوانە . 
نوێژ گەورەترین فەرمانی خودایە، ڕوکنی دووەمە لە ڕوکنەکانی ئیسلام ، نوێژ یەکەم شتە لە قیامەتدا پرسیار و موحاسەبەی لەسەر دەکریت ، هەر کەسێ نوێژەکانی ڕێک و پێک ئەنجام دابێت ئەوە سەرکەوتوو سەفرازە ، وە ئەگەر واش نەبوو سەرەنجامی دۆزەخ و سەرگەردانیە. 
نوێژ عیبادەتێکی زۆر کۆنە و هیچ دینێک نەناسراوە بەبێ نوێژکردن ، گەلانی پێشوو بەشێوەیەک لە شێوەکان نوێژ و عیبادەتیان کردووە ، لە قورئاندا هاتووە پەیامبەر ئیبراهیم " سەلامی خوای لەسەر بێت " داوای لەپەروەردگار کردووە خۆی و نەوەکانی وا لێبکات لەسەر نویژکردن بەردەوام بن : (رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي  رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ).
هەروەها خودای باڵادەست بە موسای فەرمووە: نوێژەکانت بە چاکی بە جێ بهێنە تا هەمیشە منت لە یاد بێت : (إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي)
فەرمانیشی بە پەیامبەری ئازیزمان داوە ﷺ ئەو قورئانەی کە بەوەحی بۆی هاتووە بیخوێنێتەوە بۆ ئوممەتەکەی و نوێژ بکات : (اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ  إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ ).
خەڵکی بەدوای بەختەوەریدا دەگەڕێن، نازانن بەختەوەری و حەوانەوە لە نویژدایە ، بەڵام بەداخەوە زۆربەی خەڵکی فەرامۆشیان کردووە ، وەک ئەو وشترە بەستەزمانە وایە کە لە بیاباندا لە تونێتیدا خنکا و کەچی بارەکەشی ئاو بوو.!
پەیامبەری نازدارمان ﷺ دەفەرموێت: (صلوا کما رایتموني اصلي) واتە: نوێژ بکەن بەو شێوەیەی کە من دەبینن دەیکەم .
بۆیە نەکەیت هەرگیز کەمتەرخەمی لە نویژەکانتا بکەیت ، ئەگەر بەچاکی ئەنجامتدا ئەوە سەرکەوتن و سەرفرازی و عاقیبەت خێری بەدواوەوەیە ، ئەگەر فەرامۆشت کرد و بەهیچت زانی ئەوە نە لە دنیا نە لەدواڕۆژ لای خودا نرخی باڵەمێشوولەیەکت نیە ، وە بەرهەمی چاندنەکەت بۆگەن و هیلاکەت و بێ نرخیەتی . 
والحمدللە واخر دعوانا هي الحمدللە .

نووسین و ئامادەكردنی: ئاگا شاهۆ

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود رحمه الله.

 120

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram