سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هەندێک لە ئامۆژگاریەکانی پێغەمبەر(ﷺ) دەربارەی خواردن خواردنەوە.!
گۆڕینی فۆنت




هەندێک لە ئامۆژگاریەکانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم ) دەربارەی خواردن خواردنەوە..؟!

#یەکەم : لەقاپی شکاودا خواردن و ئاو مەخۆن و مەخۆنەوە : 
نهى رسول الله "صلى الله عليه وسلم"عن الشرب من ثلمة القدح ، رواە الترميذي.
واتا:پێغەمبەر (ﷺ) ڕێگەی نەداوە بەئاو خواردنەوە لە قاپی شکاودا .

#دووەم : خواردن بەگەرمی مەخۆن .
إن النبي "صلى الله عليه وسلم" كان لايأكل الحار ويقول إنه غير ذي بركة وإن الله لم يطعمنا ناراً .
واتا: پێغەمبەر (ﷺ) خواردنی بەگەرمی نەدەخوارد و بەڵکو ساردی دەکردەوەو ئەیفەرموو بەگەرمی زیانی هەیە و خوا ئاگری نەکردوە بەخۆراک .

#سێیەم : لەدوای نان خواردن یەکسەر مەخەوە .پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی : أكل العشاء والنوم عليه قسوة في القلب .رواە الديلمي.
واتا خواردنی ئێوارەو خەوتن بەسەریدا دڵ ڕەش دەکات (زیانی هەیە).

#چوارەم : لە کون و لولەی ئاو مەخۆنەوە .
نهى رسول الله "صلى الله عليه وسلم" عن الشرب من فئ السقاء .
واتا:پێغەمبەر (ﷺ) قەدەغەی کردوە خواردنەوە لە دەمی قاپێکەوە کەناوەکەی دیار نەبێت.

#پێنجەم : ئەگەر شتێکت خوارد تام و شیلەو چەوری هەبوو ئاو لەدەمت وەردە .پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت :
إن رسول الله "صلى الله عليه وسلم " إذا شرب لبناً فدعا بماءٍ فتمضمض وقال:إن له دسماً .
واتا:کاتێ پێغەمبەر (ﷺ) شیری دەخوارد داوای ئاوی دەکرد و لەدەمی وەردەدا و دەیفەرموو چەوری تیایە (مانەوەی لە دەمدا زیانی هەیە).

#شەشەم : بەبرسیەتی مەخەوە .
پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی : لاتدع العشاء ولو بكف من التمر، فإن تركه مهرمة .
واتا:بێ شێو مەخەوە ئەگەر لەتە خورمایەکیشت خواردبێ وازلێ هێنانی زوو پیری دەهێنێت .

#حەفتەم : پێش دەست پێکردنی نان خواردن و دوای تەواو بوونیش لە خواردن دەست و دەمت بشۆ .
پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : من أحب أن يكثر الله بيته فليتوضأ إذا حضر غذاؤه وأذا رفع .
واتا:ئەگەر کەسێک دەیەوێت خوا ماڵەکەی پڕ بکات لە خێر بادەست و دەمی بشوات پێش خواردن و دوای خواردن .

#هەشتەم : کەخواردنت هەڵگرت سەری داپۆشە .پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : غطوا الإناء وأوكوا السقاء.....، رواە مسلم.
واتا:سەری دەفری خۆراک داپۆشن ودەمی قاپی ئاو بگرن.

#نۆیەم : خواردن پێش بخە بەسەر نوێژکردندا کاتێ هەردووکیان ئامادەبوون .
پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : اذا وضع العشاء وأقيمت الصلاة فأبدؤوا بالعشاء، رواە البخاري.
واتا:کاتێ خۆراک و نوێژ ئامادە بوو دەست بکەن بە خواردن.

#دەیەم : تا بۆت دەکرێت بەدەستی ڕاست خواردن بخۆ . 
پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : إذا أكل أحدكم فليأكل بيمينه وإذا شرب فليشرب بيمينه.. رواە احمد و مسلم و ابوداود.
واتا:هەریەک لەئێوە خۆراکی خوارد با بەدەستی ڕاست بیخوات و ئاویشی خواردەوە با هەر بەدەستی ڕاست بیخواتەوە .

#یازدەیەم : خواردن خواردنەوە لە قاپی زێر و زیوو مەخۆن . 
پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : ولاتشرب في آنية الذهب والفضة....، رواە البخاري.
واتا: بۆ خواردن و خواردنەوە قاپی ئاڵتون و زیو بەکار مەهێنن .

#دوازدەیەم : بە ناوی خودا دەست بە خواردن خواردنەوە بکەن . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : إذا أكل أحدكم طعاماً فليذكر إسم الله.فإن نسى أن يذكر إسم الله في أوله فليقل (بسم الله أوله وآخره) ، رواە ابو داود و الترميذي.
واتا:لەکاتێکدا دەست کردن بەنان خواردن ناوی خوا بهێنە بڵێ (بسم الله) ئەگەر لە بیرت چوو لەسەرەتاوە ، هەرکات بیرت هاتەوە بڵێ(بسم الله أولە وآخرە)

#سێزدەیەم : سوپاس کردنی خودای گەورە دوای خواردن و خواردنەوە . پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت : إن الله ليرضى عن العبد أن يأكل الأكلة فيحمده عليها أويشرب الشربة فيحمده عليها ، رواە مسلم و احمد 
واتا:پەروەردگار ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی کەخۆراک دەخوات و سوپاسی خوای لەسەر دەکات و کەئاویش دەخواتەوە هەروا سوپاسی دەکات .
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّد

#اسلام_محمد
#چرای_رووناکی

 2821

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram