سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  باكووری ئەفریقیا پێشتر دارستانی زۆر بووە.!
گۆڕینی فۆنت



باكووری ئەفریقیا پێشتر دارستانی زۆر بووە.!

زانست سەلماندوویەتی كە زەوی دووچاری چاخەكانی سەهۆڵبەندان دەبێت و بەوەش كەش و هەوای تووشی گۆڕانكاری دەبێت، پشتێنەی بیایانیش كە خاكی عەرەبی تێدەكەویت، پێشتر باراناوی بووە و دارستانی زۆربووە، ئێستا درەختی زۆری بەبەردبووی لێ دۆزراوەتەوە لەگەڵ نەوت كە لە ئەنجامی شیبوونەوەی ڕووەكی كۆنەوە پەیدابووە، وە لەچیای (ئەكاكوس) لە لیبیاوە كۆمەڵێك نەخشونیگاری هەڵكەنراویان دۆزیوەتەوە كە وێنەی ڕاوچی و گیانداری ماڵی دەردەخەن، ئەم نەخشانەش دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە 10 هەزار ساڵ، لە ئەشكەوتی (تاسیلی ناجر)یش لە جەزائیر دیسان وێنەی هەڵكەنراوی ئاژەڵی ماڵی لە كاتی لەوەڕاندن دۆزراوەتەوە..
لە فەرموودەیەكی پێغەمبەریشدا( صلی الله علیە وسلم ) كە موسلیم گێڕاویەتیەوە هاتووە: "ڕۆژی دوایی نایەت تاوەكو زەویی عەرەب نەبێتەوە بە دارستانی چڕ و پڕ و ڕووبار...."، واتە لە ڕابردوودا وابووە و ڕؤژێكیش دێت دەبێتەوە بە مێرگ و بێستان.

 1268

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram