ئه‌م كورته چیرۆكه ( وانه‌یه‌كه بۆ ئه‌و خوشك و برایانه‌ی كه منالیان هه‌یه و بیر له جیا بونه‌وه ته‌لاق دان ئه‌كه‌ن ..ئه‌گه‌ر ئیوه مناله‌كانی خۆتان خۆش ئه‌وێت قوربانی بده‌ن و ژیانی له گه‌ل یه‌كتر بگوزه‌رێن كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن بێ له یه‌كتر جیا بونه‌وه ) چوار ساله بومه‌ته مامۆستا له‌م قوتابخانه‌یه .. چیرۆك و ڕووداو‌و و كێشه‌ی جۆرا و جۆرم بینیوه .. ته‌نها به سه‌رهاتی (ئومێد) م هه‌رگیز له یاد ناچێت .. (ئومێد) كورێكی نۆسال بوو پۆلی چوار بوو لاواز و چاو و گه‌ش و قژ لول بوو .. به‌رده‌وام جله‌كانی شر و په‌رپوت بوو .. هه‌رده‌م له پۆل دا له دالغه دا بوو ئاگای له ده‌رسه‌كانی نه‌بوو .. زۆرم له گه‌ل هه‌وڵ ئه‌دا به قسه‌ی خۆش به قسه‌ی توند به چاو سور كردنه‌وه به شكاندنه‌وه‌ی له ناو قوتابیه‌كان هه‌موو هه‌ول دانم بێ سود بوو ئه‌م كورژگه‌یه بار‌و دۆخی له خراپ بۆ خراپ تر ئه‌چوو .. مانگی یه‌كه و سه‌رما و سۆل و به‌فر و هه‌وری ره‌ش گشت لایه‌كی شاری گرتوه .. سه‌عات حه‌وتی به‌یانی یه وه‌ك هه‌موو رۆژێك زوو گه‌یشتمه قوتابخانه سه‌یرم كرد دوو منال له گونجێكی لای دیواری قوتابخانه‌كه باوه‌شیان به یه‌كتر دا كردوه به یه‌كتر هه‌لئه‌له‌رزین .. ده‌سه‌ته‌كانیان له بن هه‌نگلیان ئه‌خشێنن .. لێیان نزیك بومه .. ئه‌ی باوكه ئه‌مه خۆ ئومید و براكه‌یه‌تی كه پۆلی یه‌كه ... ئۆمێد رۆله ... ئه‌وه چی یه بۆ وا زوو هاتون بۆ قوتابخانه .. ئومێدی سه‌یرێكی براكه‌ی كرد و ووتی چاوه‌رێی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ین .. مامۆستا: باشه رۆله گیان ئه‌ی بۆ به‌م سه‌رمایه چاكه‌تێكت له به‌ر دا نی یه ؟؟!! ئه‌ی براكه‌شت بۆ به‌م جله ته‌نكانه هاتون ؟؟!! ئومێد سه‌یرێكی براكه‌ی كرد و سه‌ری له به‌ر خۆی ناو هیچ وه‌لامی نه‌بوو ..براكه‌ی به قسه هات .. اخر ئه‌بله ئه‌و جلانه‌ی دا به ئێمه و ووتی ئه‌وه له به‌ر بكه‌ن و برۆنه مه‌كته‌ب .. ده‌ستیانم گرتن و بردنم بۆ ژووری مامۆستیان به دیار سۆبه‌كه دامنیشاندن ... ئینجا ووتم ئه‌بله كێ یه ؟؟ ئومێد : باوه‌ژنه .. مامۆستا: بۆ تۆ باوه‌ژن تان هه‌یه؟؟؟ ئومید : به‌لێ مامۆستا : ئه‌ی دایكتان ؟؟!! براكه‌ی: لای خالمه مامۆستا : ئه‌ی بۆ لای ئیوه نین ئومید: ئاخر باوكم ته‌لاق ی داوه ئیدی هێواش هیواش مامۆستاكانی تریش په‌یدا بون به دیار ئێمه دانشتون .. مامۆستایه‌ك .. ئه‌م كوره سالانی پێش تر قوتابیه‌كی زۆر ژیر و بوو جل و به‌رگی زۆر پۆشته بوو .. ئیستا زانیم بۆ وای لێ هاتوه .. مامۆستا : ئومێد رۆله ئه‌بی بخوێنیت و ئاگات له خۆت بی .. ئومێد وه‌ك سه‌ركردیه‌كی به توانا و وه‌ك بیرمه‌ندێكی دانا به قسه هات و تا ئیستاش قسه‌كانی له ناو دڵ و رۆح م ده‌نگ ئه‌داته‌وه .. ئاخر مامۆستا من چی له خوێندن بكه‌م .. كه من دایكم هه یه و نی یه ؟؟!! من كه‌س نی یه جله‌كانم بشوات .. من كه‌س نی یه شه‌وانه له سه‌ر جێگاكه‌م دامبنێت .. من كه‌سێك نی یه پێش نوستن پێم بلی بخه‌وه.. من كه‌سێك نی یه به‌یانیان خواردنم پێ بدات !! من كه‌سێك نی یه نه‌خۆش بم به دیار سه‌رم دابنیشێ !! من كه سه‌رمام بوو گه‌رمم بكاته‌وه .. كه گریام ژیرم بكاته‌وه .. من باوه‌ژنێكم هه‌یه له بری رۆله سندان با‌نگم ئه‌كا .. له بری كوره‌كه‌م ژه‌قنه‌بوتم پێ ئه‌لی .. له بری خواردن جنێو به دایكی خۆشه‌ویستم ئه‌دا .. له بری سرینی فرمێسك دار له پشتم ئه‌دا ... من ژیانم بۆ چی یه له گه‌ل باوه‌ژنێك خوا نانسێت