سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وانەیەکی گرنگ بۆ ژیانی هاوسەرداریمان
گۆڕینی فۆنت

هیمداد خالید
دکتۆر محمد شعال کە لە بەرنامەکەیدا بەناوی ( ژیانی هاوسەرداری) ئەم چیرۆکە 
ئەگێرێتەوە دەلێت کاتێک هاورێکەم ژیانی هاوسەر پێک هێنا باوکی بەبۆنەی پێک هێنانی 
ژیانی هاوسەرداری کورەکەیدا سەردانی مالي كورةكةي کرد وکاتێک دانیشت لەلای 
کورەکەیەوە داوای لەکورەکەی کرد کە وەرەقەو قەلەمێک ومساحەێکی بۆ ئامادە بکات . 
كورةكة بةسةرسورمانةوة وتی :- باوکە بۆچی؟ هەرچی شت هەیە دابینم کردوووە بۆ مالەکەم 
تەنها قەلەم ومساحەو وەرەقەنەبێت 

باوکی وتی:- دەی باشە ئێستا برۆ ئەم سێ شتە بکرەو بگەرێوە 
زۆر بەسەرسورمانیەوە کورەکە بەرەو بازاربەرێکەوت ووەرقەو قەلەم ومساحەکەی هێناو لای 
باوکیەوە دانیشت . 
باوکی وتی:- بنوسە 
کورەکە:- چی بنوسم باوكة؟ 
باوک:- هەرچی ئەتەوێت بینوسە 

ئەوە بوو کورەکە رستەیێکی نوسی 
باوکی پێ وت بەمساحەکە بیسرەوە.. کورەکە سریەوە 
باوک:- بنوسە 
دیسان کورەکە نوسیەوە .. بەهەمان شێوە باوکەکە وتی بیسرەوە 
باوکی وتی دیسان بنوسە 
کورەکە :- توخوا باوکە مەبەستت چیە لەمەدا 
باوکەکە وتی بینوسە دیسان نوسیەوە بوجارێکی تریش باوکەکە وتی بیسرەوە 
جا بۆ چەند جارێک ئەم کردارەی پێ دووبارە دەکردەوە 
دواجار باوکەکە دەستەکانی لە سەر شانی کورەکەی داناو 
پێێ وت:- کوری خۆشەویستم زیانی خێزانی پێویستی بە مساحە هەیە .. چونکە ئەگەر لە 
ژیانی خێزانداریتدا مساحە وسرێنەرەوە لەگەل خۆت دا هەلنەگریت بۆ سرینەوەی ئەو 
هەلوێستانەی کە حەزی پێناکەیت لەخێزانەکەت دا هەبێت وبەهەمان شێوەش خێزانەکەشت وەک 
تۆ هەندێ هەلوێست هەیە حەزی پێناکات کە لەتۆدا هەبێت ئەگەر هەریەکەتان ئەم 
هەلوێستانەتان نەسرنەوە لە ژیانی هاوسەریتان دا ئەوا بێ گومان لەماوەی چەند کاتێک 
ورۆژێکدا ژیانی هاوسەریتان پر دەبێت لە پەرەی رەش..

 1239

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram