سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا دەزانی بۆچی پێغەمبەر (ﷺ) لە دەم وچاو لێدانی قەدەغە كردوە؟
گۆڕینی فۆنت



ئایا دەزانی بۆچی پێغەمبەر (ﷺ) لە دەم وچاو لێدانی قەدەغە كردوە؟

پێغەمبەرمان (ﷺ) دەفەرموێت: ((اذا ضرب احدكم اخاه فلیتجنب الوجه)، وفی روایە: (اذا قاتل أحدكم فلیجتنب الوجه) رواه مسلم.
واته: ئەگەر یەكێ لە ئێوە لە براكەی یان لە كەسێكی دا، با خۆی بپارێزێت لە دەم و چاوی.
زانایان دەڵێن ئەمە مانای ئەوەیە كە لێدانی دەم و چاو قەدەغەكراوە، چونكە ناسكە و هەستەكانی تێدا كۆبۆتەوە و، ئەندامەكانیشی ناسك و هەستیارن، دەم و چاو دەشێوێنێ و، ئەگەر شوێنێكیشی بریندار بێت یان هەر جۆرە ئازارێكی تری بەركەوێت پێوەی دیارە و ناتوانرێت بشاردرێتەوە، ئەگەر بەمەبەستی تەربیەت و ئەدەب دانیش لە مناڵ یان لە هەر كەسێكی تر بدەیت دەبێت خۆت لە دەم و چاوی بپارێزیت، لە سەردەمی (جاهلیەت)دا خەڵكانێكی زۆر هەبوون لە بەندە و ژێر دەستەكانی خۆیان دەدا و لێدان لە سەر و دەم و چاویان كارێكی ئاسایی بوو، بۆیه پێغەمبەر(ﷺ) هاتوو ئاگاداری كردنەوە كە خۆیان لە لێدانی دەم و چاو بپارێزن .
لە ڕووی زانستیشەوە ئەوە جێگیر بووە كە لێدان لە دەم و چاو هۆی زۆرێك لە كێشە تەندروستیەكانە، زۆرێك لە توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە، كە زۆر دوبارە كردنەوەی لێدان لە (سەر) و (دەم و چاو) دەبێته هۆی هەندێ لە نەخۆشیەكانی دەمار وەك (شلل الرعاش- پاركینسۆن): كە دەبێتە هۆی تێكچوون لە كۆئەندامی جوڵان و جوڵەی خۆنەویست و نەخۆشی لە بیرچونەوە (زوهەیمەر) دروست دەكات.
دوای (تەشریح)كردنی مێشكی هەندێ یاریزانی وەرزشیی وەك بۆكسێنی دەست (ملاكمە) و زۆران بازی (مصارعە) بوونی لە ناو چوونی دەماریی (تلف العصبی) جێگیر بووە، كه زۆربەیان بە نەخۆشیە دەماریەكان دەمرن و، تووشی نەخۆشی دەماری جوڵاو (العصب المتحرك) دەبن، سەرە ڕای زیانی:
1- دەروونی 
2- كۆمەڵایەتی لەسەر كەسە لێدراوەكە كە نا ئارامی دروست دەكات.

لەتیف ڕەئوف حامد/ ئەندامی هۆشیاری تەندروستی كوردستان
سەرچاوە: (منتدیات الولید).

 1110

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram