سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ● بانگەشەی بڵندبوونەوە ●
گۆڕینی فۆنت


● بانگەشەی بڵندبوونەوە ●

  تەماشاکاری ڕەخنەگر لە خەسڵەتەکانی نەوە بانگەوازکارە یەک بەدوای یەکدا هاتووەکان، تێبینی جۆرێک لە دابەزین ئەکات لە ئاستی وابەستە بوون بە ووردەکارییە ڕەوشتی و ئیمانی و ئارەزووییەکانەوە.
بەو واتایەی کەسی هاتووی ئێستا وەکو کەسایەتی نەوەی پێش خۆی نیە، لەگەڵ بوونی گریمانەی بە ئاگاتر بوونی ئەوەی پێشوو لەمەی ئێستا لە ڕووی سیاسی و زانستیەوە، وە زوبان ڕەوان ترە، وە ڕێکخەرێکی تۆکمە ترە، ئەشێت ئەمڕۆ جۆرێک لە غەیبەت کردنی یەکدی هەبێت، وە گومان خراپی، وە زوو توڕە بوون، هاتنی ووتەی نەشیاو بە زوبانی کەسی بێژەردا، وە گوێ نەدانی کەسی گوێگر بۆ ئەو قسانە تەنانەت ڕەنگە پێشی خۆش بێت، ئەم شتانە نەوەی یەکەمیش لێی بێ بەری نەبوون، بەلاَم لای ئەوان دەگمەن بوو، وەک هەڵخلیسکانێک بەدەر ئەکەوت، یاخود کەم بوون ئەوانەی تێوەی ئەگلان.

بەلاَم ئەمڕۆ لە زیاد بووندایە،تەنانەت وێنا نموونەییەکەی کە پێشتر لەسەری بوون پێکراوە، هەرچەندە کە ئێستاش هەر نموونەییە ستایش بۆخوا، بەلاَم پلەکانی چاکەکاری کە لەسەر ی هەنگاو دەنێین پێویستی کردووە لەسەرمان کە خۆمان بە تەواوەتی بەری بکەین لە گومانەکان.
هەندێک وەها گومان ئەبەن کە: ئەم لێک جوداییە دیاردەیەکی سروشتیە لە ئاکامی بەر بوونەوەی هیممەتی ئەو کەسە هاتۆتە کایەوە کە بنیاد نانی گرتۆتە ئەستۆ، بەشوێن کەوتنی واتای بەرەنگاری لە کاتی پێگەیشتنی بانگەواز لە هەموو وولاَتێکدا، ئەمە هۆکارێکی ڕاستە، بەلاَم تاکە هۆکار و گرنگ ترینیان نیە، بەڵکو پەسەند وایە کە ئە کەلێنە ئاکامی کاریگەر بوونە بە چێوەی گشتی و ژینگەی سیاسی و هزری و میدیایی،
لەدوای شۆڕشە گۆڕانکارییەکان لە زۆرێک لە وولاَتەکان، بۆیە بانگ خواز تاکێکە لە کۆمەڵگەی گشتی پێش ئەندام بوونی لە شەپۆلی بانگەواز،

ملکەچی کاریگەرییەکانی ناویەتی، لەدوای تێکەڵ بوونیشی تێکەڵی کەسە خراپەکان ئەبێت هەروەک چۆن تێکەڵی کەسە باشەکانیش ئەبێت، 
لە زانکۆ بێت یان لە کاتی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکەی، لە نێو بازاڕ و کوچە و کۆڕە گشتیەکان، تەنانەت هەندێک جار تێکەڵی کەسایەتیە خراپەکانی ناو خێزانەکەشی ئەبێت، هەر لە برا و کوڕە مام و کوڕە خاڵ، لە شتانێکدا چاویان لێئەکات گەر هۆشی نەما، کەلێنەکانی ئەوان ئەمیش دەگرێتەوە بێ ئەوەی هەستی پێبکات، لەسەر زوبانی دەستەواژەی گشتی دەرئەکەون کە پێویستە فێرخوازی زانست و خاوەن هزر خۆیانی لێ بپارێزن، شتی نەشاز ئەکات کە پیاوەتی ڕەتی ئەکاتەوە، کاتێک خراپەکارێک ئەبینێت کە بەرەو خراپەیەکی دوورتر ئەڕوات لەم، فەتوا بۆخۆی ئەدات کە ئەم لەو خراپەکارە دوور ڕەوە باشترە چونکە ئەم نزیک ڕەوە تێیدا، بێ ئاگا لەوەی کە ئەو کەلێنەی کە ئەم بە بچووکی ئەزانێت ئەشێت وێنای پاکێتی بشێوێنێت، وە هۆکارە بۆ لاواز بوونی هەستیاری ئیمانی کە چێژی دوور کەوتنەوە لە خراپەی پێ ئەبەخشێت، وە شکۆمەندی بەسەر یاوەرانی خراپە.

کە ئەوەش تەنها بریتی نیە لە تێکەلاَویەک و بەس، بەڵکو هاشێوەی شێوازی حیزبە عەلمانیەکان و جۆری مامەڵەی ئەو کەسانەیە کە سەر بەوانن و ئەو هزرانەش کە نیشانی ئەدەن، چونکە هەندێک جار کاردانەوەی بانگ خواز بە بێ بوونی زانستێکی ڕاستە لەو کاتەدا کە حیزبیەکان بێزراویان کردووە، هەروەک زمانی ڕۆژنامەوانی و وێستگە نزمەکانی پەخش و زەنگ، سەرباری ئەوەی کە چیان تێدایە لە واتای لادراو و ووتەی نەشیاو و ستەم و بە کەم زانین و ئاخنین، هەموو ئەمانە دڵی موسوڵمان ڕەق ئەکەن لە ڕێگەی لاسایی کردنەوەیەکی لاشعورییەوە بۆ ئەوانەی ئەیان بیستێت و ئەیان بینێت.

ئیدی بوێری بەسەر گەورەکاندا ئەبێتە شتێکی ئاسایی لای، ڕێزی گەورە کەم ئەکاتەوە چ مامۆستای بێت یان شێخێکی پەروەردەکار یان ئەمیرێکی پێشکەوتوو، ئەکەوێتە ململانێی جۆراوجۆر لەگەڵ ئەو کەسەی هاوشانیەتی، لە حەسوودی پەنهانی یان ئاشکرا، وە بەدرۆ خستنەوە، ئیدی فراوانی لەلا بەرتەسک ئەبێتەوە گەر ئەوی دی کارێکی کردووە کە ئەم نایتوانێت یاخود گوفتاری ڕەوانترە لە وانەیەکدا یان لە نووسینی باسێکدا، ڕەنگە دوژمن کارییەکەی بۆ هاوشانەکەی تێ بپەڕێت و خوێندکارێکی بچووکی تازە پێگەیشتووش بگرێتەوە، بە بێ نەرمی و نیانی مامەڵەیان لەگەڵ بکات، زۆر ڕێیان لێبگرێت و کاریان لەسەر قورس بکات.

ئەمانە هەڵخلیسکانێکن هیچ پیاوێک لە ئێمە لێی بێبەری نابێت، وە ئێمە تۆمەتیش هەڵنابەستین بۆ ئەوانی دی، بەڵکو لێرەدا هاوتا هەن کە دەبنە بەڵگە وە ڕووداویش هەن کە ئەنجام دەدرێن، وە نەوەی ئادەمیش ناکرێت هەڵەی نەبێت، شەیتانیش ڕێ خۆشکەرە، سەرکەوتوو ئەوەیە کە خۆی و کەسانی تریش بە هەڵەدا نەبات، وە خێرا ڕەو بێت بۆ تەوبە و چارەسەر و چاکسازی و درک پێکردن، لەبری خۆ بە گەورە زانین و کەللەڕەقی.
وە ئەگەر یەکێک لەو نەفسانەی کە لای داوە ڕاهاتبوو لەسەر ناو زڕاندنمان بە هەر شێوەیەک بێت،پێویستە ئەوە نەمان گێڕێتەوە لەوەی کە تەواو ڕاشکاو بین، وە خۆی بکەین بە بریکار بەسەر نیەتی خۆیەوە کە لای داوە لە حەق و چاکسازی، ئێمە پەنا دەبەینە بەر شکۆی تەوبە.

دیاردەی کەم بوونەوەی تاک لەو دیاردانەیە کە بوونی یەکلا بۆتەوە، بەلاَم ویستی ئێمە لەم ووتانە چەسپاندنی ئەوەیە کە لەم دیاردەیە فراوان ترە، لە کاریگەر بوونی نەوەیەک بە تەواوی پۆشاکی سەر تا پا داپۆشی چواردەور و ژینگە، کەسانێک نەبێت کە خودا سۆزی بۆیان هەبووە ئەوانیش کەمن، بەلاَم زۆرینە لایداوە وەک ئەوەی تێوە گلابێت، تیایاندایە لادانەکەی زۆرە و هەیانە کەمە و هەشیانە دەگمەن هەڵئەخلیسکێت.
ئەم تێبینیانە تاکەکانی نەوەی نوێ تێبینیان نەکردوە، چونکە نەژیاون لە چێژی پاکژی نەوە کۆنەکانی پێش خۆیان لە پێش ئەوەی حیزب و شۆڕش ئەو کەمینە چاکە تێک بدات کە لەسەر جوانی ژیان مابوون، سەرباری بچووکی قەبارەی ئەو کەمینەیە، چونکە ئەو کەسەی شتێکی بزر کردبێ ناتوانێ بیبەخشێت، ئەشێت برا کۆنەکانمان ئەوانەی لە قۆناغەکانی یەکەمی بانگەوازدا ژیاون درک بکەن بەوەی ئێمە دەیڵێین، ئەو ڕۆژانەی خێر لەناو خەڵکیدا زۆر بوو، لەناو بانگ خوازەکاندا بڵند بوو، ئەو ڕۆژانەی کە فەرمان ڕەوا سەرقاڵی هونەری ئازاردانی گەلەکەی نەبوو وەک ئەوەی ئەمڕۆ سەرقاڵیەتی و داهێنانیشی تیادەکات، وە زۆری لێ نەدەکردن کە گوێ بۆ ووتە بێ ماناکانی بگرن لە خودی خۆیەوە یاخود لە وێستگەی ڕادیۆ و پەخشەرەکانەوە ( تەلەفزیۆن ) وەک ئەوەی ئەمڕۆ زۆریان لێئەکات.                                     هەندێک وا گومان ئەبەن کە: بوونی کەسانی لاواز لە نەوەی پێشوو کاریگەری لەسەر ئەمان ئەکات کە نەوەی نوێن، بەلاَم ئەم جۆرە دەردانە لە تەندروستی دەرکەوتەکان کەم دەکاتەوە و تۆمەتیش لەسەر نەوەی نوێ لادەبات. 

  بەلاَم ئەم گومانە فراوان نیە وەک ئەوەی کە ئەبینرێت، چونکە ئەو کەسەی کە یەکێک لە نەوەی پێشوو بە لاواز ئەبینێت، ئەوە نموونەیەک بەدی ئەکات لە بنیادێکی لاواز کە پیسی ژینگەی دەوروبەری بەرکەوتووە، وە یەکسان بۆتەوە لەگەڵ غەیری خۆی لە بەرکەوتنی پیسی ژینگە، ئەمەش زیادە دڵنیا بوونەوەیەکە لە ڕاستێتی ئەوەی ئێمە بۆی چووین، چونکە خراپ بوونی ژینگە ئەگەر چاکەی ڕۆچووی نەوەی پێشوو لابدات ئەوا لە بەردەمیدا باشتر ڕێڕەوی نوێ ئەچەمێتەوە، ئێمە ویستمان هێما بکەین بۆ ئەو نەوە کۆنەی کە لە ڕۆژگارە کۆنەکەی خۆیدا چاکیەکانی پاڵفتە بوونب پاراستبوو، کە چۆن ڕووحێکی بێ خەوش و دڵێکی تەندروست و توخمێکی گران بەها و پایەی بەهێزی هەبوو.

ئەو کەسەی بەدوادا چوون ئەکات و بەراورد ئەکات لە نێوان چیرۆکەکانی ژیان لە ئێستا  ڕابردوو،ئەبینێت کاریگەر بوون بە خراپە بە شێوەیەکی گشتی لای خەڵک ڕووی داوە بە شێوازێکی قووڵتر،کاری خێر و کردەوەی جوان ڕوو لە کەمیە،تەنانەت ئەوەی پاڵمان داوە بۆلای بانگ خوازانیش هیچ نیە و تەنها بەشێکە لە دە بەش، لای خەڵکی جۆرێک لە ڕق و ووشکێتی و پچڕانی پەیوەندی هاتۆتە ئاراوە کە لەو نەەوەیەدا بوونی نەبووە کە لە سەردەمی پێش جەنگی جیهانی یەکەم ژیاون، لەو ڕۆژانەی کە کۆتا دەماری دەوڵەتی عوسمانی لێی دەدا، تا بەوە گەیشت کە: سەرپێچی کردنی دایک و باوک و دژایەتی کردنی دراوسێ و فێڵ کردن لە مامەڵە و چاوچنۆکی لە میوان و ستەم کردن لە کاتی بوونی توانامان بینی کە خەڵک پێشتر خۆیان لەمانە دەپاراست، لای زۆرێک لە خەڵکی چیرۆکە ڕاستەقینەکانی سەبارەت بە ڕەوشتی جوان ئەوەی کە لە پێشتردا ئاسایی بوو، جۆرێکە لە جۆرەکانی هێما و خەیاڵی دوور لە وێنای ئەو کەسەی گوێ بیستیان ئەبێت، ئەم بارودۆخەش هێشتا هەر بەردەوامە لە چەند وولاَتێکی زۆردا، دەست پێکەکانیشی هاوکاتی دەست پێکەکانی ڕێڕەوی خوێندنە لە پێش شەست ساڵ زیاتر یان کەمتر، بە هاوشانی کرانەوە بەڕووی خۆرئاوا و خۆرهەلاَتدا، لەگەڵ سەرەتاکانی پێگەیشنی ڕۆژنامەگەری لاسایی کەرەوەی ڕۆژنامەگەری جیهانی، کە ئاڕاستەی یەهودی زاڵە بەسەریدا، بە دووری نازانین کە دەوڵەتی مەسیحیەکان لە خۆرئاوا و وولاَتە بوزییەکان لە خۆرهەلاَت، ژیانی پێشوویان بەتاڵ نەبوو لە هاوسۆزی لە نێوان خەڵکیدا، وە شوێنەواری پاکژکاری و شوێنەواری خانەدانی وەک ئەوەی ئێستا لێیان بەتاڵن.

    ئێمە بەم ووتانە نامانەوێت بێ ئومێدی بخەینە دڵی بانگ خوازانەوە، یاخود هۆکار بین بۆ لە دایک بوونی داخران و هەست بە تاوان کردن، یان کەم و کورتی لە کاری ئیسلامی و بەرهەمەکانی، وە هەواڵەکانی دوێنێ و ئەمڕۆمان بۆ وەرگرتنی چێژێکی مێژوویی یان ڕاستیەکی سەرژمێری نەهێناوە، بەڵکو ویستومانە سبەینێ ئاڕاستە بکەین و لەو ئەزموونانەش پەند وەربگرین. 

 ووتەکانمان پێنج مەبەستیان هەیە:


 یەکەم: هێنانی شێوازێک لە شیکار کردن و هۆکار گرتن کە ئاسۆی هزری بانگ خوازان فراوان دەکات ئەگەر ویستیان لە دیاردەیەکی دیاری کراوی ژیانی بانگ خوازی تێبگەن، بە جۆرێک کە ڕەگەکانی باسەکە دەربکەوێت و ڕەگەکانی ئەو دەست تێوەردانانەش کە لە دەوریەتی، وە پەستانی کۆمەڵگە و کاریگەرییەکانی سیاسەت.

دووەم: دەرهێنانی بانگ خواز لە دەرکردنی حوکمی ڕەها بەسەر شتەکاندا بۆ ڕێژەیی بوون، لە پەلەکردنەوە بۆ تێڕامان، وە لە خۆیی بوونەوە بۆ مەنهەجی بوون، لە بێ ئاگاییەوە بۆ ڕەخنەگرتن لە خود و وورد بوونەوە لە نەفس، هەرچەندە ئەم ڕێڕەوە کەمێک ترسناکە، چونکە هەندێک لە کێبڕکێ کارەکانمان و ئەوانەش حەسوودیمان پێ ئەبەن،مەبەستی ئەم ڕەخنە گرتنە چاکسازیو ئامۆژگاری کارانەیە لادەدەن بۆ ئەوەی بیکەن بە بەڵگەنامەی تۆمەت و وای پیشان بدەن کە ئەمە بەڵگەی لاوازی ئێمەیە، بەلاَم درکیان نەکردووە بەوەی کە هەستیاری زۆرمان هێناوینیەتە قسە، چونکە ڕیزی بانگ خوازان ستایش بۆ الله پاکترین و بەرزترین ڕیزە سەرباری هەبوونی تێبینی.

سێیەم: سەرخستنی نەوە نوێکان و گێڕانەوەی پێزانین بۆیان سەبارەت بە چەند حوکمێک کە ڕەو توندان لە نەوەی پێشوو داویانە بەسەریاندا، ئەوەی لای ئێمە یەکلا بووەتەوە، ئەم نەوە نوێیە بۆتە قوربانی ژینگەیەکی پیس بووی ڕەوشتی و سیاسی، بەلاَم خێریشی هەر تێدایە، بەس داپۆشراوە بە پیسی چواردەور و گەردەلوولە بە هێزەکان، ئەمانەش تێکڕا لە بەڵگە ڕۆشنەکانی پەروەردەی گشتیە کە وادەکات کاریگەر بوونی تاکەکان بە بینراو و بیسترا و دوور نەبێت، هەروەها لە دەرئەنجامی دژیەک بوونی پەروەردە کەڵەکە بووەکانە.

چوارەم: جێگیر کردنی ئەو جۆرە پەروەردەیەی کە ئەم جۆرە لە نەرێنیە ڕەوشتییەکان چارەسەر دەکات، وە پێویستی خاکی بوونی هەموو بانگ خوازێک لە بەردەم ڕاسپاردەکانی ئەم دیاردەیە، لە ملکەچ بوون بۆ ئەو پەیڕەوەی کە ئامۆژگاری دڵ ئەکات بە چڕی، وە باسەو سەرەتاییەکانی ئەم ڕێگەیە دووبارە بکاتەوە لە پایەکانی ئیمان و ڕەوشت، ڕاست نیە ئەگەر بانگخواز خۆی بخاتە سەروو پەروەردەوە، وە خۆی بەرزتر بگرێت لە ئاخاوتنێک کە لە خراپە بەدووری ئەگرێت گەرچی سەد جاریش گوێ بیستی بووبێت، چونکە لە دەروونەکاندا     - هەموو دەروونەکان – توانایەک هەیە بۆ سەرە ڕۆیی لە کاتەکانی بێ ئاگایی، بۆیە دائەبەزێتە ئاستی گشتی خەڵکیەوە، گەرچی لەسەر دیندارێتی زانا خواناسە تایبەتیەکانیش زەمەنێک بمینێتەوە، یاخود بڵند ترین بڕوانامە و ناوازەترین پێگە و گەورەترین دەست مایەی ماددی بەدەست بهێنێت، تەنانەت ئەگەر ڕیشی سپی ببێت و گەنجیش جێی هێشتبێت.

پێنجەم: کێشانی هێڵکاری بانگخوازانە بۆ چاک کردنی ڕەوشت و مەیل و نەریتی خەڵکی بە گشتی، سەرلەنوێ ژیانەوەی هەستەکانیان، وە نوێ کردنەوەی هەستی ئیمانی لە ناویان دوای خامۆش بوونی، وە ئەم هێڵکاری و جێبەجێ کردنە دەست پێئەکات لە دەست پێکی ئەمڕۆمانەوە لەم قۆناغەی ئێستا تیایداین، سەرەڕای قورسی بارەکانمان و گەورەیی خەمەکانمان، پاشان ئەمە درێژ دەبێتەوە بۆ قۆناغی بوونی توانا، لەسەر ئێمە نیە کە تەنها هێڵکاری سیاسی و ئابووری بکێشین یاخود تەنها زانستی زمانەوانی بلاَو بکەینەوە و بەس، بەڵکو ڕێگای ئێمە پێش سیاسەت و ئابووری ڕاجیایی زانایان بە پاڵفتە کردنی دەرووندا تیپەڕ دەبێت. 

بانگەشەی ئێمە بانگەشەی پیاوەتی و شکۆمەندی و پاکژ بوونە، وە نەرمی مامەڵە و ئارەزووی بڵند، پێش ئەوەی بانگەشەیەکی سیاسی بێت یان هەڵمەتێکی تێکۆشەری یان قوتابخانەیەکی زانستی، وە تاغوتەکان ( زیادەڕەوەکان ) دانابەزن بەرەو کۆتاییان ئەگەر ڕەوشتی ئێمە بەرەو سەرەوە نەچێت وە نەگەڕێینەوە بۆ سەرەتاکانمان.

نامیلکەی: ( نحو المعالي ).
لە نوسینی شێخ : ( محمد أحمد الراشد ).
وەرگێڕانی: باوان بهاءالدين محمد. 

 887

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram