سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کورتە چیرۆک: پاداشتی بەخشین...!!
گۆڕینی فۆنت


کورتە چیرۆک: پاداشتی بەخشین...!!

پاش ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی تیایدا کارم ئەکرد وەک زۆربەی کۆمپانیاکانی تر توشی قەیرانی داریی بوو .. بڕیاری دا دەست بەرداری زۆربەی فەرمانبەرەکانی بێت منیش یەکێک بووم لەم فەرمانبەرانە ... زۆر بە غەمباری خوا حافیزیم لە ھاورێ یەکانم کردو بە ڕێ کەوتم بگەڕێمەوە ماڵ ... بە دەم ڕێگاوە ھەموو غەمەکان وەک لێزمە باران دەرژانە ناو میشکم .. غەمی دۆزینەوەی کارێکی تر ... غەمی کرێ خانوو .. غەمی مەسروفی مناڵە قوتابیەکانم ... غەمی داواکاریەکانی خێزانەکەم ... ھەرچەندە پلەی گەرما یەکجار بەرز بوو لە سەر شەقامەکە چاوەڕوانی تەکسیم ئەکرد بەڵام ھیچ ھەستم بە گەرما نەئەکرد .. پلەی گەرمی ناو ھەناوم گەلێک گەرمتر بوو ... لەم کاتە دا ئافرەتێک منالێکی لە باوەش بوو پارچە نانێکی بە دەستەوە بوو لێم نزیک کەتووە .. بەریزم خوا شاھیدە سواڵ کەر نیم .. ئەم منالە بێ باوکە ئەو چەند ڕۆژی رەمەزان بڕوات نەم توانیوە چارێگە گۆشتکیان بۆ بکرم .. ھەر چیەک لە دەست دەبێتەوە ممنوتم ... خەیالاتێک ھاتە ناو دڵم ئەمەش سوال کەرە چی لێ بکەم !! من تاقەتی غەمی خۆم نی یە نۆرەی تۆیە !! بۆیە بە قسەکی خۆش ووتم خوا یارمەتیمان بدات خوات لە گەل بێت .. ئافرەتەکە بێ دەنگ ڕۆیشت .. دوای بیرم کردوە کێ دەڵی ئەو ئافرەتە ڕاست ناکات ؟؟ بۆ من ئەبی گومانی خراپی پێ ببەم ؟؟ من بۆ ئەو پارەی ئەدەم بە تەکسی نەیدەم بەم ئافرەتە لە بڕی ئەوە بۆ خۆم بە دەم پیاسەوە بگەڕێمە ماڵەوە ؟؟ بانگی ئافرەتەکم کردو ٥ ھەزار دینارم دا پێ و ڕۆیشتم بە ڕێ کەوتم کە بە پێ بگەڕێمەوە ماڵەوە ... لە سەر شۆستەکە ئەرۆیشتم .. لە پریکا ئۆتۆمبێلکی لیکزیس لە تەنەیشتم وەستا ... دەستی کرد بە ھۆرن لێ دان ... ئاوڕم دایەوە ئەوە کاک بەختیاری ھاوڕی ئامادەیمە ...
بەختیار: سلام علیکم کاک ڕحمد چۆنی ؟!!
من : سوپاس کاک بەختیار خۆت چۆنی ؟؟!
بەختیار : الحمد للە من باشم لە خوا بە زیاد بیت ... فەرموو سەر بکەوە بۆ کوێ ئەچی بتگەیەنم ؟؟
من : نا سوپاس کاک بەختیار ممنون تۆم پێویست ناکات ئەزیەت بخۆیت
بەختیار: دە سەر بکەوە ماڵت ئاوا خۆ من لە کۆڵ خۆمت ناکەم .. بەم گەرمایە و لەم رەمەزانە وا بکە خێرێکمان پێ بگات براکەم ..
من : باش سوپاس کاک بەختیار من ممنتوم دەرگام کردەوە سوار بووم ..... ئوخەیش چ ھەوایەکی فێنک و خۆش دێت لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی ..
بەخیتار : ئی برام احوالت لە گەل ئیش و کارت چۆنی ...
من : یەکسەر خەندەیەکم ھەڵھینا و اللە الحمد للە زۆر باش نین
بەخیتار : بۆ برام خێر ..
من : و اللە ماوەیەک بوو لە کۆمپانیاک کارم ئەکرد وەک سەرپەرشت کاری مەخزەن بەڵام کۆمپانیاکە حالی باش نەبوو وەک حالی ئەم ووڵاتە توشی قەیرانی دارایی بوو زۆربەی فەرمانبەرەکانی بە ڕێ کرد ... ئیستاش من ئەمرۆ یەکم ڕۆژی بێ ئیشیمە ...
بەختیار : ئەھا لا حول و لا قوە إلا باللە ... دەی خێری تێدایە إن شاء اللە .. ئەزانی چی کاک ئەحمەد و اللە من دەمێکە بە دوای کەسێک ئەگەرێم بۆ پیشنگای کاشی... خۆت ئەزانی من پێشەنگای کاشیم ھەیە ... بە خوا ئەوە خوا تۆی بۆ من ناردوە چی دەڵی بێت لە گەل برای خۆت ئیش بکەیت ؟؟ موچەش چەندت ئەوێ بێ دڵیت ناکەم إن شاء اللە !!
من : توو بە راستە ؟؟!!
بەخیتار: بەلی برا جوانەکەم قابیلە لە تۆ چاکتر و دەست پاکترم دەست بکەویت ؟؟!!
الحمد للە من دەست بە کار بوم لە پیشەنگای کاشی یەکە ... بەس وا ھەست ئەکەم بە ھۆی بەخشین و چاکە کردنم لە گەل ئەم ئافرەتە پەروەردیگار ھەر یەکسەر پاداشتی دامەوە چاکەکە ناردەوە سەر ڕێگام.



 996

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram