سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (8).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی عەقیدەو بیروباوەڕی ئیسلامیی بۆ منداڵان و نەوجەوانان. (٨).

وانەی هەشتەم : زەکاتدان (ایتاء الزكاة)

ا - گرنگییەتی زەکات چییە ؟

- زەکات روکنێکە لە ئەڕکانی ئیسلام ، و سێیەم کۆڵەکە و ستونە لە کۆڵەکەکان و ستونەکانی لە دوای دوو شەهادەتەکە و نوێژەوە .
پێغەمبەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمانی کردووە بەجەنگ لەگەڵ ئەوانەی جیاکاری دەکەن لە نێوان نوێژ و زەکاتدا و نوێژ دەکەن و زەکات نادەن . عن ابن عمر رضي الله عنهما ان رسول الله صلی الله علیه وسلم قال : امرت ان اقاتل الناس حتی یشهدوا ان لا اله الا الله وان محمدا رسول الله ، ویقیموا الصلاة ، ویؤتوا الزكاة ... " رواه البخاری ومسلم . وە ئەوەش مافی ئیمام و گەورەی موسڵمانانە ، وەک ئەوەی ئیمامی ابوبکر و هاوەڵان رضي الله عنهم جەنگیان لەگەڵ مانعینی زەکاتدا کرد .

ب - مانای زەکاتدان چییە ؟
- تەعەبود و پەرستشە بۆ اللە بەدەرکردنی جوزئێکی دیاریکراو لە دارایی بۆ ئەوانەی شایستەن .

جـ - بەڵگە لەسەر واجببونی زەکات چییە ؟
- بەڵگە لەسەر واجببونی زەکات زۆرە ، لەوانە :
خودا فەرمویەتی : ( واقیموا الصلاة وآتوا الزكاة ) [ البقرة : ٤۳ ] .

د - ئەوانەی شایستەی پێدانی زەکاتن کێن ؟
- ئەوانەی شایستەی پێدانی زەکاتن هەشت توێژن :

١ - فەقیران .
٢ - هەژاران .
٣ - ئەو کارمەندانەی کۆی ئەکەنەوە .
٤ - نەو موسڵمانان
٥ - کۆیلەکان .
٦ - قەرزاران .
٧ - موجاهیدان .
٨ - رێبواران .

هـ - بەڵگە چییە لەسەر ئەوە ؟
- خودا فەرمویەتی: ( انما الصدقات للفقراء والمساكین والعاملین علیها والمؤلفة قلوبهم وفي الرقاب والغارمین وفي سبیل الله وابن السبیل ...) [ التوبة : ٦۰ ] .

نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر



 496

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram