سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا ڕەشکە شفایە بۆ هەموو نەخۆشیەک؟ (4).
گۆڕینی فۆنت


ئایا ڕەشکە شفایە بۆ هەموو نەخۆشیەک؟

بەشى چوارەم. (4)

ڕەشكەو چارەسەرى پزيشكى:

پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (إنّ في الْحَبَّةِ السَّوْدَاءِ شِفَاءٌ مِنْ كُلِّ دَاءٍ إِلَّا السَّامَ) متفق عليه . واتە: لە ڕەشكەدا شیفا بۆ هەموو نەخۆشیەكان هەیە جگە لە مردن نەبێت. لێرەدا شيفا‌ بە (نكرە- ناديار) هاتووە، واتە: بەشێك لە شیفای تێدایە نەك شیفای تەواو. دەرئەنجامی هەندێك لێكۆڵینەوە دەركەوت بەبەكارهێنانی ڕۆنی ڕەشكە كاریگەری پاراستنی دەبێت بۆ زۆرێك لە نەخۆشييەكانى مرۆڤ.

ڕەشكەو.. شلی خوێن:

لە زانكۆی (مەلیك فەیسەڵ) لە سعودیە لە دەممام لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەسەر كاریگەری ڕۆنی ڕەشكە لەسەر هۆكارەكانی مەيینی خوێن، لەو مشكانەدا ژەمە خۆراكیان درابونێ‌ كە پێك هاتبوو لە ئاردو ڕۆنی ڕەشكە بەراورد كرا لەگەڵ كۆمەڵێكی تر مشك، كە ژەمە خۆراكەكانیان تەنها ئارد بوو. دەرئەنجامی ئەم تۆژینەوەیە ئەوە دەركەوت كە كۆمەڵی یەكەم كە ژەمە خۆراكەكانیان ئاردو ڕۆنی ڕەشكە بوو گۆڕانكاری زۆر لە هۆكارەكانی مەیينی خوێن ڕویدا، بەشێوەیەك ڕێژەی (فایبرۆجین) بەرز بوەوە، لەگەڵ درێژە بونەوەی ماوەی دەردانی (پرۆپرومبین) دكتۆر جەلال حەمە ساڵح بۆسكانی - كۆلیجی كشتوكاڵ- زانكۆی سلێمانی

ڕەشكەو..... میكرۆبەكان:

دكتۆر مرسی لە زانكۆی (القاهرە) لە تۆژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2000 بڵاوی كردبوەوە لە گۆڤاری (Acta Microbiologica Polonica)
لەم تۆژینەوەیەدا (16) جۆر میكرۆبی گرام نەگەتیڤ تاقیكرایەوەو (6) جۆریش گرام پۆزەتیڤ دەركەوت كە گیراوەو ڕۆنی ڕەشكە كاریگەری هەیە لەسەر هەندێكیان.

ڕەشكەو.. كەڕوەكان:

لە پاكستان لە زانكۆی (ئاغاخان) لە تۆژینەوەی چەند تۆێژەرێك دەركەوت كە كاریگەری گیراوەی ڕەشكە زۆر ئاشكرا بوو لەسەر كەڕوی (Candida alb cans) ئەم تۆژینەوەیە لە گۆڤاری(Phytotherapy Research) دا بڵاوكرایەوە لە ساڵی 2003.

سه‌رچاوه‌:
Khan, M.A.U., Ashfaq, M.K., Zuberi, H.S., Mahmood, M.S. and Gilani, A.H., 2003. The in vivo antifungal activity of the aqueous extract from Nigella sativa seeds. Phytotherapy Research, 17(2), pp.183-186.

كۆتايى.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 506

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram