چەند ڕێگایەکی ڕوون و ئاسان بۆ زوو کۆنترۆڵکردنی کێشەکانی خێزان.! 1- زۆر زوو داوای لێبوردن کردن و عوزر هێنانەوە بۆ یەکتری. 2- خۆپاراستن لە توڕەبوون و هەڵچوون و چونکە پشکۆ و ئاگرێکە شەیتان دەیخاتە دڵی مرۆڤەکانەوە. 3- ڕق خواردنەوە و دامرکاندنی توڕەیی یەکتر و زوو کۆنتڕۆلکردنی چونکە ئاگرێکە گەر زوو نەکوژێنرێتەوە تەڕو وشك دەسوتێنێ. 4- سنوردار کردنی گرفتەکان و گەورە نەکردنیان و نەبردنە دەرەوەی کێشەکان. 5- بە پیرۆز نەزانین و سوور نەبوونی ژن و مێرد لەسەر ڕای خۆیان. 6- بەکارهێنانی عەقڵ و ژیری و دانایی و حیکمەت لە کاتی ڕوودانی کێشەکاندا. 7- خۆ پاراستن لە زۆر بڵێی و دەمە دەمێ و بۆڵە بۆڵ و گوتی گوتی!!. 8- ماڵئاوایی کردن و سڕینەوەی کێشەکانی ڕابردوو نەگەڕانەوە بۆیان لەکاتی ڕوودانی کێشەی نوێدا. 9- خۆ نەدزینەوە و ڕانەکردن لەو گرفتانەی کە پێویستە ژن و مێرد پێکەوە بەرامبەریان بوەستنەوە. 10- هەرگیز هێرشکەر مەبە بۆ بەرامبەرت و وشەی (تۆ) بەکار مەهێنەو بە بەکارھێنانی وشەی (من) باشتر کێشەکان کۆنترۆڵ دەکرێن. 11- هەڵبژاردنی گونجاوترین کات بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کێشەکان. 12- ڕوونی و ڕاشکاوی لەگەڵ یەکتریدا و ڕاماڵینی پێچ و پەنهانی لە نێوانیاندا. دکتۆر محمد سینەمۆکی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org