ته‌ڵاق ..! ئەو رۆژەى مەرگ يەخەى گرتم..! چيرۆكێكى ناخ هەژێن.! ئەمڕۆ كۆتا بریاری دادوه‌ره له دادگا سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كه‌م و كه‌یسی ته‌ڵاقدانی خێزانه‌كه‌م كۆتایی دێت، رۆژێكی یه‌كجار خۆشه و به یه‌كجاری ڕزگارم ده‌بێ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریم كردبو، سه‌یرێكم كرد له‌ولاوه به كز‌و مات و مه‌لولی وه‌ستابوو بێده‌نگ بوو به‌ڵام به هه‌موو جه‌سته‌ی قسه‌ی ئه‌كرد ، زمانی جه‌سته شاره‌زا نیم به‌ڵام شاره‌زایی یه‌كه یه‌كه هه‌ناسه‌ی ئه‌و بوم، به بێده‌نگی حاڵی ئه‌پرسی .. به بێده‌نگی ئه‌ڵێ مۆله‌تێكی تر بده و ته‌ڵاقم مه‌ده.. به بێدەنگی هاوار ئه‌كا وه‌ره لاپه‌ڕه‌یەكی تر ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه .. به بێده‌نگی ئه‌ڵێ وه‌ره با مانگێكی تری هه‌نگوینی بژین .. به‌ڵام من بریارم داوه .. ئەمرۆ ئازادی خۆم به ده‌ست دێنم ، ئەمڕۆ وه‌ك سه‌رده‌می پێش هاوسه‌رگیری پیاسه ئه‌كه‌م تا دره‌نگی شه‌و ناگه‌ڕێمه‌وه ماڵ .. وه‌ك جاری جاران كۆڵان به كۆڵان و شه‌قام به شه‌قام ئه‌سوڕێمه‌وه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك زه‌نگم بۆ بێت بپرسێت له کوێی كه‌ی دێته‌وه ماڵ ؟ ئه‌ڵێن ئاسوده‌یی له هاتنی كه‌سێكه به‌ڵام له‌م رۆژی ته‌ڵاق دانه لای من ئاسوده‌ی له ڕۆیشتنی هاوسه‌ره‌كه‌مه .. دادوه‌ر بانگی كردم .. كاكه ئێستا بڕیاری كۆتایت ئه‌وه‌یه ته‌ڵاق ئه‌ده‌یت ؟ من به‌ڵێ به‌رێزم .. له‌گه‌ڵ وتی به‌ڵێ سه‌یرێكی چاوی هاوسه‌ره‌كه‌م كرد .. زۆر لاواز‌و بێ هێز دیاره .. ئه‌گه‌رچی خوشك و براو دایكی له ده‌وری ئه‌ون به‌ڵام زۆر لاوازه .. به چاوه‌كانی پێم ئه‌ڵێ تكا ئه‌كه‌م زیاتر ئازارم مه‌ده هیچی تیا نه‌ماوه بۆ ژیان كردن به بێده‌نگی له ژیانم بڕۆ ده‌ره‌وه .. ئه‌وه منیش ڕۆیشتم .. هه‌موو جه‌سته‌ی خۆم كرد به ده‌م تا گه‌وره‌ترین هه‌ناسه هه‌ڵمژم .. وا به ئازادی تیا ئه‌سوڕێمه‌وه گه‌ڕامه‌وه ماڵ .. ماڵێكی سارد‌و سڕ .. تۆز له سه‌ر كه‌وانته‌ره‌كه نیشتوه .. جله‌كانم چه‌ند رۆژه لای جلشۆره‌كه كه‌وتوه .. بەڕاستی بێزارم له له‌فه و خواردنی ده‌ره‌وه .. زۆر حه‌ز له قاپێك نیسك ئه‌كه‌م ... زۆر حه‌ز له سینیه ڕازاوه‌كه‌ی ده‌ستی خێزانم ئه‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌م بۆ ماڵ له به‌رده‌می دائه‌نا ڕازاوە بو به سه‌وزه به تورشی به په‌رداخێك ماستاو به خواردنێكی كورده‌واری خۆش .. شه‌و داهات .. ماڵێكی بێده‌نگ .. ته‌نها ده‌نگی هه‌ناسه‌ی خۆم ده‌بیستم .. به ته‌نیا له ژوره‌كان هاتوچۆ ئه‌كه‌م .. بێزار بووم له‌م ته‌نیاییه .. براو براژنه‌كانم كه رۆژ تا ئێواره له قسه كردن بون ئه‌یان ووت ئه‌م ژنه ته‌ڵاق بده ..ئیستا بۆ خۆیان رۆیشتونه‌ته ماڵی خۆیان و هه‌ر پرسیارێكی من ناكه‌ن .. دایكم كه هه‌موو كات ده‌ست و نزا بۆ ئاسمان ئه‌وه بو خودایه ئه‌م ژنه له كۆڵ كوڕه‌كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌ویش لێم ناپرسێ هه‌ر پرسیارێك ناكا چیت پێویسته چیت پێویست نییه .. من وه‌ك كه‌سێكی مردوم لێهاتوه كه له نێو گۆڕه‌كه‌ی ئه‌یشارنه‌وه‌و به ته‌نیا جێی ده‌هێڵن بۆ قه‌ده‌ری ته‌نیایی .. من له یه‌كه‌م رۆژی تەڵاق دان دا ئاوا مه‌رگ یه‌خه‌ی گرتم و بوم به مێوانی ته‌نیایی ئاخۆ رۆژانی دواتر چۆن به ڕێ بكه‌م ؟!! پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org