سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ببەخشن و بەرەکەتی خودا ببینن!
گۆڕینی فۆنت


ببەخشن و بەرەکەتی خودا ببینن!

خاوەنی یەکێک لەچێشتخانەکانی پارێزگایەکی سودان دەڵێت: لەئێوارەیەکی پایزدا خواردنمان ئامادە دەکرد، بارانێکی چاوەڕوان نەکراوی زۆر بەخوڕ دەستی پێ کرد و ئاسمان زۆر تاریک بوو و کارەباش بڕا، خەڵکی هەموو بەپەلە بەرەو ماڵەوە گەڕانەوە، ئێمەش چرامان داگیرساند و چاوەڕێ بووین کەش وهەوا کەمێک ئارام بێتەوەو ئێمەش بگەڕێینەوە ماڵەوە، هەرچەندە خواردنێکی زۆرمان ئامادە کردبوو بەهۆی بێ کارەبایش نەمان دەتوانی سوود لەبەفرگرەکان وەربگرین بۆ هەڵگرتنی خواردنەکە، لە کاتی گفتوگۆ کردنا بووین بەهۆی سێبەری چراکە هەستم دەکرد شتێک دەجوڵێت، منیش دوای کەوتم وتم نەوەک دز بێت و هەلی تاریکی ناوچەکەی قۆستبێتەوە. بەڵام بینیم ئافرەتێکی زۆر ماندوو و شەکەت لەگەڵ دوو منداڵی، لێم پرسی پێویستت بە هیچ شتێک هەیە؟
وتی زۆر برسیمانەو سێ رۆژە هیچ پاروویەک نەچووەتە ناو دەممان، منیش چووم باشترین خواردنم پێدان، ئافرەتەکە زۆر بەکوڵ دەستی بەگریان کرد، وتم بۆ دەگریت؟
وتی چەند رۆژێکە هاوسەرەکەم مردووە لەو رۆژەوە خواردنێکمان نەبووە بیخۆین!
منیش دڵ نەواییم کردو بەجێـم هێشتن، گوێم لێبوو لە ژێر لێویەوە دوعای بۆ دەکردم و دەیگوت یاڕەبی خوایە چۆن ئێمەت دڵخۆش و کرد ئاوا خوای گەورە دڵخۆشت بکات و رۆزی فراوان برژێ بەسەرتا، منیش وتم ئامین.
دوایی لە دڵی خۆمدا وتم دەی ئەگەر ئەمشەو زیانێکی زۆریشم کردبێت کێشە نابێت موسڵمان نابێت بێ ئومید بێت لە رەحمی خوای گەورە!
ئیتر نیازی ئەوەمان هەبوو بڕۆین و چێشتخانەکە دابخەین لەو ساتەدا پاسێکی گەورە لەبەردەمماندا وەستا و پڕ بوو لەسەر نشین نازانم ئەمانە لەکوێوە هاتن؟!!
زیاتر لە چل سەرنشین دابەزین و هەرچی خواردنمان هەبوو داوایان کردو هێشتا ناچاربووین خواردنی زیاتر ئامادە بکەین، تەنانەت بەرماوەی نانی وشک و شۆرباکەشمان فرۆشرا!
دوای ئەوەی ڕۆشتن دانیشتم و پارەم ئەژمار دەکرد قازانجێکی زۆرمان کردبوو، گارسۆنەکان بەسەرسوڕمانەوە وتیان ئەمڕۆ چ کارێکی باشت کردووە؟!
یەکسەر دوعای ژنەکەم وەبیرهاتەوەو سوپاسی خوای گەورەم کرد و بەدوایدا گەڕام نەمدۆزییەوە!
بەراستی پەیامبەرمان ڕاستی فەرمووە پارەی خێرو صەدەقە هیچ کەم ناکات!

خوای گەورە ئەو بارانەی باراند بۆ ئەوەی ئەو ژن و مناڵانە تێر ببن، وە ئەو پاسەشی بەو سەرنشینانەوە نارد بۆ ئەوەی پاداشتی بەخشینەکەی من بداتەوە!!
خوای گەورە دەفەرموێت: { پاداشتی رۆژی دووایی باشترە بۆ ئەوانەی باوەڕیان هێناوەو پارێزکارن}.

مەترسن لەوەی هەژار بن، هیچ کەسێک بەبەخشین هەژار نەبووە، بەڵکو خوای گەورە زیاتری پێ بەخشیووە!

ئامادەکردنی : سایە فارس

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 377

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram