🚨 یەکەمین شت کە دەبێت هەموو باوکێک گرنگی پێ بدات و لەم سەردەمی فیتنەیەدا زۆر پێوەی پابەند بێت بریتیە لە بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ کوڕەکەی.. جا بچووک بێت یان گەورە، ئەگەر بچووکە تا ئەوەی خۆشەویستی و ئاوێتەبوونی زیاتر بێت.. ئەگەر گەورەشە تا ئەوەی ببیتە پێشەنگ بۆی و لێت نزیک ببێتەوە. هەندێ نهێنی خۆتی لا باس بکە.. هەواڵ و زانیاری ژیانی خۆتی لا باس بکە. ئەگەر بۆ خواردنی ئایسکرێمێکیش بێت لەگەڵیدا بچۆرە دەرەوە و پیاسەی لەگەڵ بکە. دەربارەی ئازار و ناخۆشی و خۆشیەکانی ژیانت قسەی بۆ بکە. هەندێجار بیبەرە ناو مەجلیسی هاوڕێکانت. مۆبایلەکەی دەستت لابە و لەگەڵ ئەو قسە بکە. چونکە ئەو لە مۆبایل و هەموو شتێکی تر گرنگترە بۆ تۆ ! کاتێک قسەیەکی جوان دەکات ستایشی بکە. کاتێک کارێکی چاک دەکات لە ئامێزی بگرە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org