سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  کچ بە ڕەوشتی خۆماڵی ئیسلامی.!
گۆڕینی فۆنت


کچ بە ڕەوشتی خۆماڵی ئیسلامی.!

نووسینی: دکتۆر عومەر عەلی.

- هەموو کوردستان (۱) کچی ئیسلامی تێدا نییە جگەرە بکێشێ، ئەوەیە سەقافەت.

ـ کچانی ئیسلامی کوردستان سەقافەتیان لە کوڕەکانیش زیاترە.

ـ دایك و باوکە ئیسلامیەکان گرنگی زیاتر بە کچەکانیان دەدەن.

ـ ئافرەت لە ئیسلامدا موراعاتی زیاتر کراوە تا پیاو.

ـ ئیسلام بۆدی گاردی بەلاشی بۆ ئافرەت فەرز کردووە.

ـ بژێوی ئافرەتیش واجبی پیاوە کە بەبێ منەت دابینی بکات.

ـ ئەو کچانەی باوانیان ئیسلامییە هەستی ئاسودەییان زۆرترە.

ـ باوانی ئیسلامی هەرگیز بە سەرخۆشی شەوان نەگەڕاونەتەوە.

ـ باوانی ئیسلامی ڕۆژێ لە ڕۆژان نێرگەلەیان بە کچ و خێزانیان دروست نەکردووە.

ـ لەناو ئیسلامیەکاندا تەنانەت جگەرە کێشانیش عەیبەیەو هەتا (۱) بارەگای حیزبیشیان نییە تەپڵەکێکی تێدا بێ.

ـ ئەمەی کە ئیسلام لەسەر پیاو بۆ ئافرەت فەرزی کردووە و حسابی بۆ کردووە خەونی ئافرەتی غەربییە.

- بە فیلم و دراماکانتان تەنها ئەخلاقی خۆتان و ئەتباعەکانتان تێك دەدەن.!

- بگەڕێنەوە بۆ دراما کوردیە پڕ ڕەوشتیەکان.، بۆ نموونە:
لە بوکی ژێر دەواری ڕەشدا کوڕێ گەشت بە کچێ لە پەنهانێکدا کە باری گاکەی کەوتبوو، وە پێی وت؛ کەنیشکە کوردەی ماڵ لە نۆ هەوار، ماچێکم پێ بە گاکەو بۆ بکەم بار.
کچەش وتی؛ نە تۆ بمێنی نە خاوەنی بار، چەفتەی ٧ برام چۆن ئەکەم لار.

- سەرم لە کۆشی دایکمدا بوو سەیری بوکی ژێر دەواری ڕەشم دەکرد سەردەمی بەعس، ئەو دەقەم تا ئێستەش لەبیر ماوە.
دایکم زۆر بەلایەوە گرنگ بوو ئەو دەقە، وتی؛ ئەی ئافەرین کچ!
تەمویلی فیلم و دراماکانتان زیاد کرد، هەتا زۆرێك لە ئەکتەرەکانتان گۆڕی! نیگەرانی ئەوەن مایەکەی خۆی دەرناهێنێتەوە!

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 624

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram