سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە گرنگترین وتەو فەتواکانی جەنابی دکتۆر مصطفی پێنجوێنی. ڕەحمەتی اللە ی لێبێت.
گۆڕینی فۆنت


لە گرنگترین وتەو فەتواکانی جەنابی دکتۆر مصطفی پێنجوێنی. ڕەحمەتی اللە ی لێبێت.

* هەركەسێك فەرموودەى پێغەمبەرى خودا ڕەت بكاتەوەو پێی وابێت قورئان كافییە بۆ ژیان و جیهانبینی و پەرستشمان بەبێگومان لاى من كافرە.
* بەدڵنیاییەوە پێتان دەڵێم تا ئێستا حەقیقەت و گەورەیی قورئان بەیان نەكراوە.
* هیچ گومانت نەبێ لەوەى ئەو كەسەى تانە لە بوخارى و موسلیم و سەحیحەكەیان دەدا پێی كافر دەبێت.
* لە سەردەمی پێغەمبەرى خوادا ئایین و سیاسەت لە یەك جودا نەبوون، وە پێموایە دەبێ ئایین و سیاسەت پێكەوە كار بكەن.
* ئەگەر زانست و زوهد و تێگەیشتنی مامۆستا مەلا عبدالكریمی مودەڕیس لە هی هەموو زانایانى عەرەب زیاتر نەبووبێ، كەمتر نەبووە.
* دەتەوێ لەبارەى سەیدقوتبەوە قسەت بۆ بكەم؟ منیش دەڵێم بەبێگومان سەیدقوتب لە ئاسمان دا ڕێگاى بۆ كراوەتەوە.
* جارێكى تر مەولەویی تاوگۆزی درووست نابێتەوە.
* عەلائەدین سەججادی پیاوێكى زۆر زۆر زیرەك بوو، كەس نەدەگەیشتە ئاستی ئەو لە شیعر و ئەدەبیات دا.
* بەداخەوە كورد ڕێزى زانایانى خۆى ناگرێت و هیچ میللەتێكى موسڵمان نییە كە بێ ڕێز و بێ بەها سەیرى زاناكانى خۆى بكات.
* گەلی كورد ئیسلامیی زۆر خۆشدەوێ و حەز بە ئیسلام دەكات.

وەرگیراوە لە گروپی گوڵنار بە سوپاسەوە.

ڕەحمەتی خودا لەجەنابی دکتۆر موستەفا پێنجوێنی و خودا لەگەڵ ڕاستگۆیان و شەهیدانی ئەهلی ئیسلام حەشری بکات و جێگایان پڕ بکاتەوە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 365

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram