دانراوه له‌لایه‌ن: عەلی هەولێری فێرگە زۆرجار له‌ناو موسڵمانان پرسیار سەبارەت بەوە دەكەن، به‌تایبه‌تی ئه‌و موسڵمانانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین له ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا و وڵاتانی تر. سه‌ره‌تا ئێمه وه‌کوو موسڵمانان خوای په‌وره‌ردگار ڕێنموویی کردووین به قورئانی پیرۆز و په‌یامی خۆی به پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان، نووری چاومان (صلی الله علیه وسلم) بۆ ناردووین؛ ڕێگا و ڕێسا و سنووری بۆ داناوین چۆن بژین له‌گه‌ل خه‌ڵکێك که له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیسلامن، جا چی به‌ئه‌مان بێت یان به‌ئیمان بێت سنووربه‌زاندن و بێڕێزیکردن؟! ئێمه وه‌ك موسڵمانان له‌دایكبوونی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ده‌نرخێنین و حورمه‌ت و ڕێز داده‌نێین. عیساش (علیه السلام) یه‌كێكه له‌و پێغه‌مبه‌ره ئازیزانه، که له قورئان خوای په‌روه‌ردگار باسی کردووه: وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا. (مریم: ٣٣). سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایك بووم و ئه‌و ڕۆژه‌ش که ده‌مرم و ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه. به‌م شێوه جوانه‌ی که قورئان بۆمان باس ده‌کات نه‌ك به‌م شێوه‌ی که خاچپەرستانەکان باسی ده‌که‌ن و یادی ده‌که‌ن؛ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی جه‌ژنی سه‌ریساڵ. لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا، شێخى پایەبەرزى ئیسلام (ابن تيمية) -ڕەحمەتى خواى لێبێت- لە (اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم) و لة (مختصر الفتاوى المصرية)دا بە قەدەغە و حەرامى دادەنێت. لە زانایانى ئەم سەردەمەش زاناى پایەبەرزى ئیسلام (ابن باز) هەروەك ، (ابن عثيمين) و (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء) هەمان بۆچوونیان هەیە، كە حەرامە بەشداریی ئەو بۆنە و جەژنە بكرێت یان پیرۆزبایی‌یان لێبكرێت بەو بۆنەیەوە. پێشەوا (ابن القیم) ـڕەحمەتى خواى لێبێت- یەكدەنگیى زانایان و شوێنكەوتووانى هەر چوار مەزهەبەكە دەگێڕێتەوە لەسەر ئەوەى كە ئامادەبوون لە جەژنی سەریساڵى زایینى، كە جەژنی گاور و خاچپەرستانە حەرام و قەدەغە كراوە، هەروەكوو فەرموویەتى: ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله. وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم. أحكام أهل الذمة: ١ / ٧٢٣ - ٧٢٤. واتە: حەرامە و نابێت موسڵمان ئامادەى جەژنی موشریكەكان بێت بە یەكدەنگیی زانایان، ئەوانەى كە حیساب بۆ وتەیان دەكرێت، شەرعزانان و شوێنكەوتووانى هەر چوار مەزهەبەكەش بەڕاشكاوى لە كتێبەكانیاندا ئەوەیان باس كردووە. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه، پرسیار کراوه لە شێخ (ابن عثيمين) -ڕەحمەتى خواى لێبێت- و ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌که‌یه: شێخى پایەبەرز (محمد بن صالح العثيمين) السلام عليكم ورحمة الله وبركاته. وە پاشان: پرسیار: حوكمى پیرۆزباییكردن چییە لە بێباوەڕان بەبۆنەى جەژنی (كریسمەس)، چونكە هەندێكیان هاوكارن لەگەڵماندا؟ وە چۆن وەڵامیان بدەینەوە ئەگەر پێرۆزباییان لێكردین؟ وە ئایا دەبێت بڕۆین بۆ ئەو جێگایانەى كە ئاهەنگى تێدا دەگێڕن بەو بۆنەیەوە و ئایا ئەگەر كەسێك هەرشتێكى لەو شتانەى ئەنجام دا -كە باس كران- بەبێ مەبەست، بەڵكوو بەمەبەستى موجامەلە یان لەبەر شەرم یان ئیحراجبوون یان هەر شتێكی تر‌ى هاوشێوەى ئەوانە؟ وە ئایا دەتوانرێت خۆیان پێبشوبهێنرێت؟ وەڵاممان بدەنەوە خواى پەروەردگار پاداشتى خێرتان بداتەوە. بەناوى خواى بەخشندەی میهرەبان وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته . وەڵام: پیرۆزباییكردن لە بێباوەڕان بەبۆنەى جەژنی (كریسمەس) یان هەر جەژنێكى تر حەرام و قەدەغەیە بە كۆڕا و هاودەنگیى زانایان، هەروەكوو پێشەوا (ابن القیم) -ڕەحمەتى خواى لێبێت- لە كتێبى (أحكام أهل الذمة)ی‌دا فەرموویەتى: وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول: عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛ فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه. وكثير م‌من لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد تعرض لمقت الله وسخطه. وتەكەى تەواو بوو -بەڕەحمەت بێت. واتە: وە سەبارەت بە پیرۆزباییكردن بە دروشمە كوفرییەكان كە تایبەتن پێی، حەرامە بە كۆڕا و یەكدەنگیى زانایان، وەك ئەوەى كە پیرۆزبایی‌یان لێبكات -واتە بێباوەڕان- بەبۆنەى جەژنەكانیان یان ڕۆژووگرتنەكانیان و پێیانبڵێت: جەژنتان پیرۆز بێت، خۆشبەخت بیت لەم جەژنەتدا یان هەر وتەیەكى هاوشێوەى ئەوانە. ئەمە ئەگەر خاوەنەكەى پارێزراو بێت لە كوفر و بێباوەڕى، ئەوا تووشى حەرامێك بووە، وەكوو ئەوەیە كە پیرۆزبایی‌یان لێبكات بەبۆنەى سوژدەبردن بۆ خاچەكانیان، بەڵكوو ئەو كارەى لەلاى خواى پەروەردگار گەورەتر و خراپترە لەوەى كە پیرۆزبایی‌یان لێبكات بەبۆنەى خواردنەوەى مەی (مەشروب) ولەهوو و داوێنپیسى و هاوشێوەكانیان. زۆریش لەوانەى كە ئایین لەلایان ڕێزى نییە، دەكەونە ئەو كارەوە و ناشزانێت ئەو كارەى چەند ناقۆڵا و نەشیاوە، بۆیە هەركەسێك پیرۆزبایى بكات لە كەسێك بەبۆنەى تاوانێك یان بیدعەیەك یان بێباوەڕییەك، ئەوا ئەو كەسە تووشى خەشم و قین و توڕەییى خواى پەروەردگار بووە. بۆیە پیرۆزبایى لە بێباوەڕان بەبۆنەى جەژنە ئایینییەكانیانەوە حەرامە و بەو شێوەیەیە كە پێشەوا (ابن القیم) باسى لێوە كرد. چونكە ئیقراركردنى ئەو دروشمە كوفرییانەیە كە ئەوانى لەسەرن و ڕازیبوونه پێی. سەرەڕاى ئەوەى كە بەو كوفرانە ڕ‌ازى نابێت بۆ خۆى، بەڵام نابێت، حەرامە لەسەر موسڵمان كە ڕ‌ازى بێت بە دروشمە كوفرییەكان یان پیرۆزبایی بەبۆنەیانەوە بكات لە غەیرى خۆى، چونكە خواى پەروەردگار بەوە ڕ‌ازى نابێت، هەروەكوو فەرموویەتى: إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ. (الزمر: ٧). گه‌ر خۆتان بێباوه‌ڕ بکه‌ن، بێ گومان خوا بێنیازه لێتان. هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێباوه‌ڕ بن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت. دڵنیاش بن که هیچکه‌س کۆڵی گوناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت. پاشان گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار و کرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا، چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شار دراون. وە فەرموویەتى: الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا. (المائدة: ٣). ئه‌مڕۆ ئایین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاند و نازونیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه و دین و ئایینتان. پێرۆزباییلێكردنیان حەرامە، هاوكار بێت لەگەڵتدا لە كارەكەت یان نا. ئیسلامى پیرۆز -كە به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)دا ڕەوانە كراوە بۆ هەموو خەڵك، هەروەكوو خواى پەروەردگار دەفەرموێت: قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَالنَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ. (آل عمران: ٨٤). ئه‌ی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار، بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه به خوا و به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به مووسا و عیسا و پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناکه‌ین له‌نێوان هیچکامیاندا و هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین. وه پاشان ده‌فه‌رموێت: وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِين. (آل عمران: ٨٥). جا ئه‌وه‌ی بێجگه له ئایینی ئیسلام په‌یڕه‌ویی هه‌ر ئاینێکی تر بکات، لێیوه‌رناگیرێت، له قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه. هەروەها حەرامیشە موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن بە بێباوەڕان بەوەى كە ئاهەنگ بگێڕن بەو بۆنەیەوە، وه‌ك له کوردستان ئێستا سه‌یری که‌ناڵه عەلمانییه‌کان ده‌کرێت له خاچپه‌رستان زۆر په‌رۆشترن بۆ سه‌ریساڵ، ئه‌وه‌نده په‌رۆش نین بۆ جه‌ژنه‌کانی ئیسلام. خوا نهیانهێلێت یا خوا. ڕازاندنه‌وه و ته‌شبیهات یان دیارى ده‌گۆڕنه‌وه یان شیرینى بڵاو ده‌که‌نه‌وە یان كار و كاسبییان پەك ده‌خەن بەو بۆنەیەوە. ئەوەش لەبەر وتەى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم): من تشبه بقوم فهو منهم. صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود، برقم: ٤٠٣١، شێخى پایەبەرزى ئیسلام (ابن تيمية) لە كتێبى (اقتضا‌ء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم)دا فەرموویەتى: مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء. -بەڕەحمەت بێت- وتەكەى تەواو بوو. وە هەركەسێك هەرشتێك لەوانە ئەنجام بدات، تاوانبار دەبێت. فەرقیش نییە ئەو كارە بەمەبەستى موجامەلە بێت، لەبەر خۆشەویستى یان لەبەر شەرم یان هەر شتێكى تر‌ى هاوشێوەى ئەوانە، چونكە تەنازولكردنە لە ئایین و پتەوكردنى دەروونییە بۆ بێباوەڕان و فەخركردنیان بە ئایینەكەیان. ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیش بابانوئێل زۆر ده‌رباره‌ی ناوه‌كه‌ی و ژیان و به‌سه‌رهاتی و جێگای له‌دایكبوونی: له هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی مه‌سیحییه‌كاندا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا هاتووه ده‌ڵێن: ناوی پیاوێكی قه‌شه‌یه (قه‌دیس) به ناوی (سانت نیکۆلاس νικολα) له سه‌ده‌ی چواره‌مدا ژیاوه له‌ناو خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا یۆنانییه و له تورکیا له‌دایك بووه و له زمانی عیبری (زمانی جووله‌كه‌دا)دا ئه‌م وشه‌ی (ئیل)ە به مانای باوك و خواوه‌ند دێت. به‌ڵام لای مه‌سیحییه‌کان وا پێناسه ناکرێت؛ مه‌سیحییه‌کانیش چەند به‌شێکن: کاتۆلیك، ئۆرتۆدۆکس و پڕۆتستانت. کاتۆلیك به پاپای ڤاتیکان په‌یوه‌ستن، به‌ڵام ئۆرتۆدۆکسییهکان نسبه‌یان که‌متره له جیهان و باوه‌ڕیان نییه زۆرینه به پاپای ڤاتیکان. جیاوازیشیان زۆره و ئیختیلافات هه‌یه له‌نێوانیان، بۆ نموونه قه‌شه یۆنانییه‌کان یان ڕۆمانییه‌کان ڕیش ده‌هێڵنه‌وه و زێڕ بهخۆیانەوه ده‌که‌ن، به‌ڵام کاتۆلیك جیاوازن؛ ریش ناهێڵنه‌وه و زێڕیش زۆر بەخۆیانه‌وه ناکه‌ن و عیباده‌ته‌کانیان جیایه. کاتۆلیکه‌کان که پاپای ڤاتیکان گه‌وره‌یانه به‌س ئه‌و بۆی هه‌یه فەهمی ئینجیل شەرح بکات و ڕێگا ناده‌ن که‌س ئینجیل شه‌رح بکات هه‌تاکوو ئیستاش. له‌گه‌ڵ یه‌کیش هاوده‌نگ نین له ڕۆژی له‌دایکبوونه‌که. کاثۆلیك ڕۆژێك پێش ئۆرتۆدۆکسییهکان ده‌یکه‌نه جه‌ژن و ئۆرتۆدۆکسییهکان خۆشیان پێ مقه‌ده‌س تره له مه‌زهه‌به‌کانی تر و له ئوورشهلیم پاپای یۆنانی بۆی هه‌یه سه‌رپه‌رشتیی (ئاگیۆ فۆس αγιο φοσ) بکات، واتا چرای موقه‌ده‌س، که گوایه له ڕۆژی هه‌ڵسانه‌وه‌ی عیسا (علیه السلام) ئه‌م مۆمه خۆی داده‌گیرسێت به‌س له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆرتۆدۆکسیهکانیش. له ساڵی ٢٠٠٣ یه‌کێك له نووسه‌ره یۆنانییه‌کان به ناوی تریانده فلۆپلۆ ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که درۆ ده‌که‌ن. ئه‌م شه‌مه به‌هۆی پاترییه‌کی بچووکه‌وه ئۆتۆماتیك داده‌گیرسێت و هه‌روه‌ها له لایه‌کی تره‌وه له‌ودیوی ئه‌م وێنه‌ی که به مەریەم (علیه السلام)ی ده‌شوبهێنن، کونێکیان له چاوی کردبوو و به شریقهیهك له‌ودیوی وێنه‌که دڵۆپهئاوێکیان ده‌ڕشت بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌لکه‌که بڵێن دایکی عیسی (علیه السلام) ده‌گری و موعجیزه‌یه. زۆر له‌م جۆره شتانه ده‌که‌ن و خه‌ڵکه‌که‌ش گومڕایه و باوه‌ڕ ده‌که‌ن. جا پێناسه‌ی ئه‌م بابانوئێله؛ به پیاوچاك ناوی ده‌به‌ن و مناڵه‌کانی خۆیان پێههڵدهخهڵهتێنن، که گوایه دیاری‌یان بۆ دێنێت له‌م شه‌وه‌دا. خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نییه و مناڵه‌کانیش هه‌ر بڕوا ناکه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنن. خۆیان دیارییه‌کان ده‌کڕن. به‌یانی که مناڵه‌که خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه، پێیده‌ڵێن ئه‌وه بابانوئێل بۆی هێناویت. یۆنانییه‌کان پێیده‌ڵێن ئاگیۆ ڤاسیلی ئاگیۆ واته موقه‌ده‌س لهزاراوەی تر پێیده‌ڵێن (سانتا كلۆز Santa Claus)، به‌ڵام پێناسه‌ی خوای بۆ ناکرێت. جا ئه‌وه‌ی لێره سه‌یره، خه‌ڵکێکی نه‌زانی خۆمان ده‌چێت ده‌یکڕێت یان داره‌که‌ش ده‌کڕێت و ده‌یڕازێنێته‌وه، هه‌روه‌ك عەلمانییهکانی کوردستان، که زۆر موعجیبن به حه‌زاره‌تی جووله‌که و خاچپه‌رستان، شار ده‌ڕازێننه‌وه. ئه‌م بابانوئێله غه‌رب خۆی باوه‌ڕی به‌وه نییه، كەچی ئه‌وان ده‌یهێننه‌وه بۆ نێو ئه‌هل و وڵاتی موسڵمانان و له بازاڕ و که‌ناڵه‌کانیان بڵاوی دەهکهنهوه و بانگەشە (ڕێکلام)ی بۆ ده‌که‌ن. خه‌ڵکێکیش گومڕا ده‌که‌ن وه‌ك خۆیان. ئه‌وه‌نده به‌که‌یف نین بۆ دروشمه ئیسلامییه‌کان و بۆ جه‌ژنه‌کانی خۆمان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده به‌که‌یفن بۆ جه‌ژنی جووله‌که و خاچپه‌رستان. ڕۆژئاوا نه‌ك هه‌ر باوه‌ڕیان به جه‌ژن و دروشمه‌کانی ئێمه نییه، به‌ڵکوو نه باوەڕیان هه‌یه بە ئیسلام وه‌ك دین نه به پێغه‌مبه‌ری ئێمه (صلی الله علیه وسلم)، كەچی ئه‌م خه‌ڵکه نه‌زان و ناحاڵییهی ئێمه‌ش یادی ئه‌م جۆره جه‌ژنانه ده‌که‌نەوە له‌گه‌ڵیان. ئه‌گه‌ر شتێکمان له ئه‌ورووپایه نه‌زانیبا، ده‌مانوت جهنهتولمهئوایه. به‌ڵام زۆربه‌یان حاقیدن به‌رامبه‌ر به ئیسلام. هه‌ندێکیان هه‌ر حیسابی مرۆڤ بۆ موسڵمانان ناکه‌ن، به‌تایبه‌تی جووله‌که‌کان ده‌لێن به‌س ئێمه نێردراوی خواین وه‌ك مرۆڤ و باقی تر هه‌مووی وه‌حشی و حه‌یوانن، به‌ڵام له شێوه‌ی مرۆڤن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه خزمه‌ت بکه‌ن. جا به‌ڕاستی من له کۆتاییدا ده‌ڵێم با ئاگامان له دینه‌که‌ی خۆمان بێت و به‌رچاوی ئه‌م خه‌ڵکه‌ش ڕووناك بکه‌ینه‌وه تا نه‌که‌ونه ئه‌م تاوان و گوناحانه‌وه. ئێمه خاوه‌نی ئه‌م ئیسلام پاکهین که دوابهرنامهیه ڕێنمووییی هه‌موو ئاده‌میزاده که هه‌موو غه‌رب که‌ڵك و سوود له‌م هه‌موو زانیارییانه‌ی ئه‌م قورئانه‌ی ئێمه وه‌رده‌گرن، چۆن ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ جه‌هل و لاڕێیی ئه‌وان. ئێمه وه‌ك موسڵمان یادی له‌دایکبوونی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) به‌نرخ داده‌نێین، به‌ڵام له‌ژێر ڕۆشناییی قورئان وه‌ك ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره پێی‌خۆش بێت به‌ڕێز و حوهرمهتهوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ. (البقرة: ١٣٦). ئه‌ی په‌یڕه‌وانی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) ئێوه، بڵێن ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه و به‌و قورئانه‌ش كه دابه‌زیوه بۆمان و به‌وه‌ش كه دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقووب و نه‌وه‌كانی یه‌عقووب، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ مووسا و عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له‌نێوان هیچكام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا. ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین. ئامۆژگاریشم بۆ هه‌موو خوشك و برایان ئه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین ئاگادر بن. پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: إِتَّقِ الله حَيثُما كُنتَ وَأَتبِعِ السَّيئَةَ الحَسَنَةَ تَمحُها وَخَالِقِ النْاسَ بِخُلُقٍ حَسَن. رواه أحمد والنسائي. له هه‌ر کات و حاڵه‌تدا بوویت، له‌خوا بترسه و پارێزگار به! به‌شوێن هه‌ڵه و تاواندا چاکه بکه تا بیسڕێته‌وه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا به ڕه‌وشتی جوان هه‌ڵسوکه‌وت بکه. وه بێریزیش نه‌کرێت به‌رامبه‌ریان، چونکه ئێمه‌ی موسڵمانان ده‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕهوشتجوانیمان تێدا بێت. ئه‌وانیش خه‌ڵکیان هه‌یه ڕێز له ئێمه ده‌گرن له یاد و جه‌ژنمان، بۆیه با به چاوی سووك سه‌یریان نه‌که‌ین؛ ئه‌ونده که تێکه‌ڵی ئه‌م جه‌ژن و یادانه نه‌بین، هه‌وره‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ، که واته دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم. خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌کمان ئیسلاح بکات و بمانپارێزێت له گوناح و له هه‌ڵه و تاوان، ان شا الله. والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. ------------------------------------- تێبینی: فەتواكە لە نووسینى (محمد الصالح العثيمين)ە لە ڕێكەوتی (٢٥/ ٥/١٤١١ك).