به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان. سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی. بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان: برام بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره سه‌یری وه‌ڵامی پرسیاری ژماره (١٥٨٠) بكه له هه‌مان گۆشه‌دا، و ئه‌و ئایه‌ته‌ی جه‌نابی مامۆستا باسی لێوه ده‌كات ئایه‌تی (١٧٣) سوره‌تی به‌قه‌ره‌یه، وئایه‌تی (١٤٥) سوره‌تی ئه‌نعام و ئایه‌تی (١١٥) سوره‌تی نه‌حلیش هه‌مان بابه‌ت باس ده‌كه‌ن، وخوای گه‌وره له ئایه‌تی ( ١٧٣) سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا ده‌فه‌رمووێت: "إِنَّمَا حَرَّمَ عَڵیْكُمُ الْمَیْتَه‌َ وَالدَّمَ وَڵحْمَ الْخِنْزِیڕ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَیْڕ اللَّهِ فَمَنِ اچْگُرَّ غَیْرَ بَاغٍ وَلا عَادٍ فَلا إِپْمَ عَڵیْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ" (البقره:١٧٣) واته: (خوای گه‌وره گۆشتی مرداره‌وه‌بوو و خوێن و هه‌ر سه‌ربڕاوێك كه‌ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هاتبێت حه‌رام كردووه له‌سه‌رتان، وه هه‌ر كه‌سێك ناچار بوو به‌خواردنی یه‌كێك له‌مانه به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سنوور شكێنی فه‌رمانه‌كه‌ی خوا بێت یان زیاده ڕه‌وی تێدا بكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تاوانبار نابێت، وه‌خوای گه‌وره به‌خشنده‌وه وبه‌به‌زه‌ییه). كه‌واته ئه‌م ئایه‌ته باس له‌حه‌ڵاڵی حه‌رامێك ده‌كات كه له‌وانه‌یه ژیانی كابرای پێوه په‌یوه‌ست بێت، وهه‌رسێ ئایه‌ته‌كه یه‌ك بابه‌ت وته‌نها له‌و سێ ئایه‌ته‌شدا باس له‌و عوزره ده‌كات، و فه‌رمووده‌ی خوای كار به‌جێش هه‌ڵبه‌ت زۆر وورده و به‌هه‌وانته ته‌نها له‌و سێ ئایه‌ته‌دا باس له‌و عوزرانه ناكات، به‌ڵام ژیانی هیچ كه‌س په‌یوه‌ست نیه به‌وه‌ی كه خانووی هه‌بێت یان كرێچی بێت، وبه‌تایبه‌تیش بۆ حه‌ڵاڵ كردنی حه‌رامێكی وه‌كو ریبا، ئه‌ی بۆ خوای په‌روه‌ردگار له هیچ ئایه‌تێكی ریبادا باس له‌م عوزره ناكات و ناڵێت هه‌ركه‌س ناچار بوو بۆی هه‌یه بیكات و ریبا وه‌ربگرێت وه‌ك له باسی مرداره‌وه بوودا ده‌فه‌رمووێت، وه بۆ زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌م نموونه‌یه‌ش ده‌خه‌ینه ڕوو: دزی و زینا هه‌ردووكیان دوو تاوانی زۆر گه‌وره‌ن، وحه‌دیان له‌سه‌ره و له قورئاندا باس كراون، به‌ڵام له چه‌ند خاڵێكدا جیاوازن یه‌كێك له‌وانه ئه‌گه‌ر كابرا دزی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی یان ماڵ و منداڵی له مردن و برسێتی ڕزگار بكات، ئه‌مه سزاكه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت، وبگره تاوانباریش نابێت، چونكه ئه‌مه بۆ ڕزگار كردنی ژیانێتی و هه‌ر بۆیه‌شه كه ئیمامی عومه‌ر له‌ساڵی قات و قڕیدا ده‌ستی دزی نه‌بڕیوه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێت كابرایه‌ك زینا بكات وبڵێت ناچار بووم و ئێمه‌ش بڵێین حوكمی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی به‌قه‌ره وئه‌نعام و نه‌حلیش شمولی ده‌كات به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر. چونكه هیچ كات ژیانی خه‌ڵك له‌سه‌ر كارێكی سێكسی په‌كی ناكه‌وێت. بۆیه لێره‌شدا كرێچێتی جیاوه‌زه له گه‌ڵ ناچار بوون به خواردنی گشتی مرداره‌وه بوو، وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك سلفه‌ی عقار به‌ریبا حه‌ڵاڵ نییه بۆ ڕزگار بوون له ژیانی كرێچێتی. خوای گه‌وره‌ش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێ‌له وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره شه‌رعییه‌کان/ ده‌نگی ئیسلام.