به ناوی خوای بهخشندهی میهرهبان. سوپاس و ستایش بۆ پهروهردگار، دروود و ڕهحمهت له پێغهمبهری ئازیز (صلی اللهعلیه وسلم) و ههروهها له ئال و یارانی. بۆ وهڵامی پرسیارهکهی بهڕێزتان: ماڵ و خانووکڕین یان هەر شتێکی تر بە قەرز دروستە ئەگەر قەرزەکە قەرزی چاکە بوو واتە بەبێ زیادە و سوو(الربا)! کەواتە کێسەکە لە قەرزی ڕیبایە، ڕیبا بە دەقی قورئان و فەرموودە حەرامە و نەفرینی لێکراوە.. مامەڵەکردن پێوەی لە گوناهە هەرە گەورەکانە، ئەو کەسەی مامەڵە بە ڕیباوە دەکات لە ڕۆژی با خۆی ئامادە بکات بۆ شەڕکردن لەگەڵ خوا و پێغەمبەرەکەی(صلی الله علیه وسلم)، لە دونیا زەبوون و ڕیسوا دەبێت و تۆڵەی لێ دەکرێتەوە، لە قیامەتیش شمشێرێکی دەدرێتێ و پێی دەوترێ وەرە مەیدان هەتا شەڕ لەگەڵ خوا بکەیت! پەنا دەگرین بە خوا لە تووڕەیی و سزای سەختی. ڕیبا حەرامە بەڵام وەکو هەموو حەرامێکی تر دروستە سوودی لێ وەربگیرێت لە حاڵەتی ناچاری، ناچاریش ئەوەیە کەسێک یان خێزانێک بکەوێتە خەتەری تیاچوون و تەنگانەی گەورەوە، بەجۆرێک گیان یان ئابڕووی بکەوێتە مەترسییەوە. هەروەکو کەسێک لەبەر تینویەتی مەی بخواتەوە کاتێک ئاوی دەستنەکەوت و خەریکە بمرێت، یان گۆشتی مردارەوەبوو بخوات یان بەراز بۆ ئەوەی لە مردن ڕزگاری بێت، ئەویش هێندەی لێ دەخوات و دەخواتەوە بتوانێت پێی بگاتە ئەمان و جێگەیەک یان کاتێکی تر کە ڕەنگە ئومێدی دەستکەوتنی حەڵاڵی تێدا بکرێت. بەحوکمی ئەوەش ئێوە دەتوانن کرێ بدەن و جێگەیەک هەبێت خۆتانی تێدا بخەوێنەوە، بۆتان دروست نییە خۆتان لە قەرزی ڕیبا بدەن بە بیانیووی ئەوەی خانوو یان شوققە بکڕن. خوای گهورهش زاناتره (جل وعلا). وصلی الله علی نبینا محمد وعلی ێله وصحبه وسلم. - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - لیژنهی وهڵامدانهوهی پرسیاره شهرعییهکان/ دهنگی ئیسلام.