(مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ۖ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ...) باوکی موحه‌ممه‌د پرسیار: مانای ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی خوای گه‌وره چیه: مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ [النساء:79]؟ وه‌ڵام: ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌یه كه بۆته گرفتێك له سه‌ر قه‌ده‌ریه‌كان و سه‌ریان لێ تێك چووه گومڕا بوون تیایدا، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌یه كاتێك خوای گه‌وره ڕوو به دوڕووه‌كان ئه‌فه‌رموێت: وَإِنْ تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُوا هَذِهِ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَذِهِ مِنْ عِنْدِكَ قُل كُلٌّ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ فَمَالِ هَؤُلاءِ الْقَوْمِ لا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثاً * مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ [النساء:78-79]. { ئه‌گه‌ر خێریان بێته ڕێ ئه‌ڵێن: ئه‌مه له لایه‌ن خواوه‌یه، وه ئه‌گه‌ر توشی ناخۆشی و زیانێك بێن (به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌ڵێن): ئه‌مه‌یان به هۆی تۆوه‌یه، پێیان بڵێ: هه‌ر هه‌مووی (هه‌رچی پێش دێت) له لایه‌ن خواوه‌یه‌و (بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه) ئه‌وه بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه (باوه‌ڕ لاوازه) هیچ شتێك تێ ناگه‌ن و له ڕاستیه‌كان حاڵی نابن * هه‌رچیه‌ك كه بۆ تۆ (بۆ هه‌ركه‌سێك) پێش دێت له خێر‌و چاكه له خواوه‌یه‌و هه‌رچی ناخۆشیه‌كیشت بۆ پێش دێت ده‌ستی خۆتی تیایه‌و له خۆته‌وه‌یه }. ئایه‌ته‌كه سوپاس بۆ خوا هیچ گرفت و ئیشكالێكی تیا نیه له سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت، وه‌ك چۆن زانایانی پێشین ڕاڤه‌یان كردووه، به‌ڵام سه‌رسوڕمانیه‌كه لێره‌دایه كه چۆن خوای گه‌وه‌ر ئینكاری قسه‌ی دوڕووه‌كان ئه‌كات كه وتویانه: هه‌رچیه‌ك له چاكه‌و باشه توشیان دێت له خواوه‌یه‌و هه‌رچیه‌كیش له خراپه‌یان توش بێت ئه‌وه پێغه‌مبه‌رو باوه‌ڕدارانه، ئینجا پاشان ده‌ڵێت: هه‌رچیه‌ك چاكه‌ت تۆش هات ئه‌وه له خواوه‌یه‌وه هه‌ر خراپه‌یه‌كیشت توش هات ئه‌وه له خۆته‌وه‌یه. كه‌واته: چۆن نه‌رێی قسه‌كه‌یان ئه‌كات به‌و فه‌رموده‌ی كه ئه‌فه‌رموێت: فَمَالِ هَؤُلاءِ الْقَوْمِ لا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثاً [النساء:78] ئنجا دوای ئه‌وه ئه‌فه‌رموێت: مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ [النساء:79]. وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو پله‌كه جیاوازن، بێ باوه‌ڕ و دوڕوو تاوانبار و كه‌سانی له دین ده‌رچوو، هه‌رچیه‌ك له چاكه‌و باشه توشی دێت ئه‌وه له خواوه‌وه‌یه‌و فه‌زڵێكه خوا به سه‌ریدا داوه، وه هه‌رچیه‌ك له خراپه‌ش هه‌یه كه تۆشی دێت ئه‌وه له خۆیه‌وه‌یه‌تی -واته به هۆی خۆیه‌وه‌یه‌تی- واته: تۆڵه‌یه‌كه بۆی، له كاتێكا كه چاكه‌و خراپه‌و خێر و شه‌ڕ هه‌مووی لای خوای گه‌وره‌وه‌یه -سبحانه‌وتعالی-. وه هه‌روه‌ها -ئه‌گه‌ر سه‌یرمان كرد- كاتێك كه وتیان: هه‌رچیه‌ك له چاكه‌مان تۆش هات ئه‌وه له خواوه‌یه، ئه‌مه ڕاسته، وه هه‌رچیه‌ك خراپه‌شمان توش هات ئه‌وه له تۆوه‌یه-مه‌به‌ستیان پێغه‌مبه‌ره-واته: ئه‌ی محمد! تۆ بویته هۆی ئه‌م سه‌رپێچی و خراپه‌یه كه تۆشمان هاتووه، ئه‌وه ئه‌ڵێین: نه‌خێر، هه‌رچیه‌ك له چاكه‌و باشه تۆشتان هاتبێت ئه‌وه فه‌زڵێكه له‌خواوه بۆتان؛ چونكه خوای گه‌وره له زۆرێك خۆش ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تیه‌كان به هۆی تاوانه‌كانه‌وه توشی خه‌ڵكی دێن، به‌ڵام خوای گه‌وره له زۆرێك ئه‌بورێت و خۆش ئه‌بێت، وه ئه‌وه‌ش كه خراپه‌و ناڕه‌حه‌تی توشتان دێت ئه‌وه به هۆی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم) نیه، به‌ڵكو به هۆی تاوان و سه‌رپێچی خۆتانه‌وه‌یه، به‌م شێوه‌یه خوای گه‌وره ڕوونی كردۆته‌وه و هیچ گرفتێكی تیا نیه، فه‌رمووی: مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ [النساء:79] كه‌واته: هه‌رچیه‌ك له خێر‌و چاكه تووشی مرۆڤ دێت ئه‌وه فه‌زڵێكه له خواوه بۆی، وه هه‌رچیه‌كیش له شه‌ڕو خراپه تووشی دێت ئه‌وه له عه‌دل و دادپه‌روه‌ری خواوه‌یه، جا هاوتایه ئه‌م مرۆڤه چاك بێت یان خراپ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جگه له خوا بكرێته هۆكار ئه‌وه نه‌خێر؛ به‌ڵام! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ش له جگه له خۆته‌وه بوو؛ ئه‌وه له ڕاستیدا تۆ بۆ خۆت هۆكاری؛ تاوان و سه‌رپێچی كردنت وای كردووه كه ئه‌و مرۆڤه زاڵ بێ به سه‌رتا و توشی ته‌نگه‌شه ببیت. جا ئه‌مه ڕاستیه‌كی ڕۆشنه لای هه‌موو باوه‌ڕداران به گشتی، كه له پێشینه چاكه‌كان هه‌بوون ته‌نانه‌ت له بێ باوه‌ڕانیشه‌وه تاقی ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بوو كه ئه‌م له لایه‌ن خواوه‌یه؛ ته‌نانه‌ت كاتێك كه له ئوحود دا تاقیكرانه‌وه‌و شكان، خوای گه‌وره فه‌رمووی: قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ [آل عمران:165] زاڵ بوونی كافران به سه‌ریاندا به كوشتن ئه‌وه به هۆی خۆیانه‌وه بوو، واته: به هۆی تاوانه‌كانیانه‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ویستویه‌تی وایان لێ به سه‌ر بێت ته‌نها له به‌ر ئه‌وه بێ كه سزایان بدات.