باوکی موحه‌ممه‌د ئه‌وانه‌ی كه گومانیان له‌م بابه‌ته‌دا بۆ دروست بووه‌و لێیان تێك چووه، وا ئه‌زانن ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ویستویه‌تی و ئه‌ندازه‌گیری بۆ كردووه له سه‌ره‌تادا ئه‌وه پێی ڕازیه بكرێت، جا ئه‌مه نه له سه‌ر بڕیاری كتاب و سوننه‌ت ڕاسته‌و به جێیه، وه نه له سه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، چونكه خوای گه‌وره -سبحانه و تعالی- باوه‌ڕی ویستووه هه‌روه‌ها بێ باوه‌ڕیشی ویستووه، گوێڕایه‌ڵی و به‌ندایه‌تی ویستووه، هه‌روه‌ها بێ گوێی و سه‌رپێچیكردنیشی ویستووه، ئه‌مه‌ش به ویست و ئیراده‌و مه‌شیئه‌تێكی كه‌ونی (واته هه‌ر سه‌ره‌تاوه)، خوای گه‌وره -سبحانه و تعالی- به دانای و كاردروستی خۆی ویستویه‌تی له به‌نده‌كانیدا ئیماندار‌و بێ ئیمان هه‌بێت هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنْكُمْ كَافِرٌ وَمِنْكُمْ مُؤْمِنٌ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ {ئه‌و زاته‌یه كه ئیوه‌ی دروست كردووه، جا هه‌تانه بی باوه‌ڕو هه‌شتانه باوه‌ڕدار} [ التغابن:2 ]. دانایی و كاردروستی خوای په‌روه‌ردگار وای كردووه كه بیانكات به دووبه‌شه‌وه، ئه‌مه ویست و مه‌شیئه‌تی كه‌ونی خوای گه‌وره‌یه، به‌ڵام ڕه‌زامه‌ندی و ڕازی بونی خوا په‌یوه‌ست نیه به‌م ویست و مه‌شیئه‌ته‌وه، به‌ڵكو ڕازی بوون و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره په‌یوه‌سته به ویست و مه‌شیئه‌تی شه‌رعیه‌وه، واته له سه‌ر ویست و مه‌شیئه‌تی شه‌رعی له به‌نده‌كانی ئه‌پێچێته‌وه‌و موحاسه‌به‌یان ده‌كات نه‌ك ویست و مه‌شیئه‌تی كه‌ونی، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی ناردووه‌و كتێبه‌كانی ناردونه خوارێ بۆیان تاكو ئه‌وه‌ی كه پێی ڕازیه ڕونی بكاته‌وه، یان ئه‌وه‌ی كه خوشی ئه‌وێت و ئه‌وه‌ی كه ڕقی لێی ئه‌بێته‌وه خوشی ناوێت هه‌موویان بۆ ڕوون بكاته‌وه، چی شتانێك خوای متعال توڕه ئه‌كه‌ن، چی شێتك ئه‌و زاته نایه‌وێن، هه‌موی له ڕێی پێغه‌مبه‌ره‌كانی و كتێبه‌كانیه‌وه ڕونی كردۆته‌وه‌و ئاگاداری به‌نده‌كانی كردووه. هه‌روه‌ها چی شتێكی پێ خۆشه‌و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ره‌و پاداشتی به‌نده‌كانی له سه‌ر ده‌داته‌وه، دوباره هه‌مووی به وردی ڕوون كردۆته‌وه‌و به‌نده‌كانی لێ ئاگادر كردووه. له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر پرسیارت لێ بكرێت له یه‌كێك كه نوێژ ناكات یان خراپه‌كاره و زینا ئه‌كات و دزی ئه‌كات و وه هه‌روه‌ها، بوترێت: ئایا خوا ویستویه‌تی كه ئه‌و مرۆڤه ئه‌و كاره خراپانه بكات و ویستی خوای له سه‌ر بووه؟ ئه‌گه‌ر وتت: به‌ڵێ خوا ویستویه‌تی -ئه‌واها به‌و شێوه ڕه‌هایه- ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چویت، وه ئه‌گه‌ر وتیشت: نه‌خێر، خوا نه‌ویویستووه، دیسان به هه‌ڵه‌دا چویت. پێویسته قسه‌كه به وردی ڕوون بكه‌ینه‌وه‌و باسی بكه‌ین، به پرسیاركه‌ره‌كه ده‌ڵێین: مه‌به‌ستت چیه له وشه‌ی: ویستویه‌تی؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت به ویستویه‌تی ئه‌وه‌یه كه: خوا ویستویه‌تی و نوسیویه‌تی و ئه‌ندازه‌گیری بۆ كردووه، ئه‌وه به‌ڵێ ڕاسته، چونكه خوای گه‌وره مه‌شیئه‌تی له سه‌ر بووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خراپه یان كوفر یان تاوان و سه‌رپێچیكردنیش بێت ویستی ئه‌وی له سه‌ر بووه، وه هیچ شتێك نیه له‌م بونه‌وه‌ره‌دا ڕو بدات مه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای له سه‌ر بێت و به‌و شێوه‌یه بێت كه خوا ئه‌یه‌وێت. وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت به قسه‌كه‌ت ئه‌وه‌یه كه: ئایا خوا ویستویه‌تی له‌م كه‌سه كه زینا بكات یان دزی بكات، به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ڕازیه به‌و كاره‌ی و كاره‌كه‌ی خوش ئه‌وێت؟ ئه‌وه نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌ڵێین: خوا -سبحانه وتعالی- نه‌یویستووه كه زیناكه‌ر زینا بكات، یان دز دزی بكات، وه ئه‌و كاره‌شی لا په‌سه‌ند نه‌بووه‌و خۆشی نه‌ویستووه. خوای گه‌وره -سبحانه‌وتعالی- به هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی له‌و جۆره‌ی خۆش نه‌ویستووه‌و ڕازی نه‌بووه ئه‌نجام بدرێت، وه فه‌رمانیشی پێ نه‌داوه و كارێكی وای دانانه‌وه و پێغه‌مبه‌رانی بۆ نه‌ناردووه‌و كتێبی بۆ ئه‌و كارانه نه‌ناردۆته خوارێ. كه‌واته : ویست -الإرادة- لێره‌دا دوو مانای هه‌یه: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان پێی ویست و ئیراده‌ی كه‌ونی بێت كه ته‌نها مه‌به‌ست پێی مه‌شیئه‌ته، ئه‌وه به‌ڵێ، چونكه گوێڕایه‌ڵی و سه‌رپێچیكردن -الطاعة والمعصية- هه‌مووی به ویستی خوایه‌و خوا ویستی له سه‌ر كه ڕوو بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان به ویست -الإرادة- خۆشویستن و ڕه‌زامه‌ندی شه‌رعی خوای گه‌وره بێت له سه‌ر ئه‌و كاره ئه‌وه نه‌خێر، خوا ئه‌و كاره‌ی خۆش ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه، خوای گه‌وره هیچ شتێكی خۆش ناوێت ئه‌وه نه‌بێت كه فه‌رمانی پێ داوه‌و یاسا‌و ده‌ستوری بۆ داناوه، ئه‌وه نه‌بێت كه پێغه‌مبه‌رانی بۆ ناردووه كتێبه‌كانی له پێناو ناردۆته خواره‌وه.