سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  واتای وشه‌کانی قورئان به‌کوردی و به‌کورتی (بەشی حەوتەم وسەرەتای سورەتی ئالی عیمران)
گۆڕینی فۆنت



واتای وشه‌کانی قورئان به‌کوردی و به‌کورتی (بەشی حەوتەم وسەرەتای سورەتی ئالی عیمران)


 چاودێر 


٢ الحی، هەردەم زیندو بێ لەناو چون 
٢ القیوم، هەردەم بە گشت شت را دەگا 
٤ انزل الفرقان، قورئان جیاکەرەوەی هەق لە ناهەق 
٤ عزیز، خاوەن دەستەڵاتی بە هێز 
٤ ذوانتقام، تۆڵە سێنەر 
٧ آیات محکمات، آیاتی بێ هەڵەوپەڵە رون 
٧ ام الکتاب، بنچینەی ئەو کتێبەن 
٧ متشابهات، لێکچو، واتای زۆر هەڵدەگرن 
٧ زیغ، بوغزو دەغەز 
٧ تاویله، مانا بە گوێرەی ئارەزو 
٨ لا تزغ قلوبنا، دڵمان لە هەق کلا مەکە 
١١ کدأب، وەک خوونەریت 
١٢ بئس المهاد، شوێنی خراپ 
١٣ لعبرة، مۆژیاری و پەند 
١٤ حب الشهوات، ئارەزوو حەز 
١٤ المقنطرة، کۆگاوکۆما 
١٤ المسومة، راهێندراو 
١٤ الأنعام، ماڵات،دەوڵەت 
١٤ الحرث، کشتوکاڵ 
١٤ حسن المآب، جێگەی باشی گەڕانەوە 
١٧ القانتین، فەرمان بەران و مل کەچان 
١٧ بالأسحار، سەر لە بەیانیان 
١٨ قائما بالقسط، داد پەروەر 
١٩ الدین، دەستور،بەرنامە 
١٩ الاسلام،یەکتاپەرستی، ئیسلام 
١٩ بغیا، ئێرەیی یان پلە ویستن 
٢٠ اسلمت وجهی لله، بەدڵپاکی روم لە خوایە 
٢٠ الأمیین، هاوەڵ بڕیار دەری نەزان 
٢٢ حبطت أعمالهم، کاریان فیڕۆو بێ نرخ 
٢٤ غرهم، هەڵخەڵەتان 
٢٤ یفترون، درۆدەکەن 
٢٧ تولج اللیل فی النهار، شەو دەخەیتە ناو رۆژەوە 
٢٧ بغیر حساب، بێ ژمارە 
٢٨ اولیاء، دۆستان 
٢٨ ألا أن تتقوا منهم تقاه، مەگەرلە بەرگرفتێکیان ناچاربن لێی بە وریابن 
٢٨ یحذرکم الله نفسە، خوا وریاتان دەکاتەوە لە خۆی 
٣٠ محضرا، لەبەرچاو، دیار 
٣٣ آل عمران، عیساودایکی مەریەمی کچی عمران 
٣٥ محررا، سەربەست و دەست کراوە 
٣٦ أعیذها بک، دە یسپێرم بە تۆ 
٣٧ کفلها، سەرپەرشتی کرد 
٣٧ المحراب، هۆدەی پەرستن 
٣٧ أنی لک هذا، ئەوەت لە کوێ بو؟ 
٣٧ بغیرحساب، بێ ژماردن 
٣٩ حصورا، بە‌هێز 
٤٠ أنی یکون، چۆن دەبێت؟ 
٤١ آیة، نیشانەیەک 
٤١ أن لا تکم الناس، قسە لە گەڵ خەڵکی ناکەیت 
٤١ ‌إلا رمزا، مەگەربە هێما و ئیشارەت 
٤١ سبح بالعشی والإبکار، نوێژ بکە ئێواران و بەیانیان 
٤٣ أقنتی، هیچ لە فەرمانی لا مەدە 
٤٤ یلقون أقلامهم، قەڵەمەکانیان هەڵدەدا 
٤٥ بکلمة، بە وشەیەک بەڵێنێک 
٤٥ وجیها، بەڕێز 
٤٦ فی المهد، لە بێشکەدا 
٤٧ إذا قضی أمرا، هەرکات ویستی کارێکی بو 
٤٨ ألکتاب، نوسین 
٤٨ ألحکمة، وتەوکردەوە بە جێیی 
٤٩ أخلق لکم، بۆتان دروست دەکەم 
٤٩ أبرئ الأکمه، کوێری زگماک چاک دەکەم 
٤٩ ما تدخرون، ئەوەی لە ماڵ هەڵی دەگرن 
٥٠ بآیة من ربکم، بەڵگەم لای خوداوە پێیه .


 

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram