واتای وشه‌کانی قورئان به‌کوردی و به‌کورتی (به‌شی یه‌که‌م) چاو‌دێر سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار، سڵاو بۆ پێغه‌مبه‌ری سه‌ردار و بۆ ئال و یار، بۆ شوێنکه‌وتووی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر ده‌یر و دییار. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست و به‌ڕێز، ئه‌م نووسینه به پشتیوانیی خوای به‌رز و خاوه‌نهێز، کورته ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پوخت ده‌بێت بۆ سه‌ر جه‌م ئه‌و وشانه‌ی قورئان که پێویستیان به ڕوونکردنه‌وه بێت؛ واته هه‌موو ئه‌و وشانه که واتاکانیان گرانه، به‌وردبوونه‌وه‌ش له‌مانه تێگه‌یشتن هێند ئاسانه، زوو ده‌موده‌ست بۆ تێگه‌شتن له ئایه‌تان ده‌گه‌یته ئامانج و مه‌به‌ست. هه‌روا له‌نێو ئه‌م نووسراوه هه‌وڵ دراوه ژماره و ناوی سووره‌کان ڕێك بخرێن، چون وا بۆ خوێنه‌ر ئاسانه که ئه‌و وشه‌ی لێیده‌گه‌ڕێت له کام ئایه‌ت و کام سووره‌ته‌ی نێو قورئانه. له خواوه‌ندیش داواکارم ببێته پشتیوان و یارم، ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌م به‌س بۆ خۆی بێت و له‌جێی خۆی بێت و بۆ خوێنه‌ریش ببێته دیاری و نه‌بمه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری. ١- سووره‌تی (الفاتحة) له مه‌ککه هاتۆته خواره‌وه و ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی حه‌وتن. ٢ رب العالمین: هه‌م ڕێکخه‌ر و ڕاهێنه‌ر و خاوه‌نی هه‌موو جیهانه ٤ یوم ا‌لدین: ڕۆژی پاداشت و تۆڵه‌یه ٦ اهدنا الصراط المستقیم: شاره‌زای ڕاسته‌ڕێمان بکه که ئیسلامه ٧ المغضوب علیهم: ئه‌وانه‌ی لێیان تووڕه بوویت ٧ الضالین: ئه‌وانه‌ی وا ڕێیان ون کرد ٢- سووره‌تی (البقرة) له مه‌دینه هاتۆته خواره‌وه و ژماره‌ی ئایه‌ته‌کانی دووسه‌دوهه‌شاوشه‌شن ٢ ذالك الکتاب: قورئانی پیرۆز ٢ لاریب فیه: هیچ گومانی تێدا نییه لای خواوه‌یه ٢ هدی: نیشانده‌ری ڕاسته‌ڕێیه ٢ للمتقین: ئه‌وی له تاوان ڕاده‌که‌ن، خوا چی ده‌فه‌رموێت، وا ده‌که‌ن ٥ علی هدی: ئه‌وان خوا یاریده‌ریانه ٧ ختم لله علی قلوبهم: خوا دڵ و گوێچکه‌ی مۆر کردوون ٧ وعلی ابصارهم غشاوة: په‌رده‌ی ڕه‌شیان له‌سه‌ر چاوه ٩ یخادعون: به خه‌یاڵی خاوی خۆیان فریوده‌رن ١٠ مرض: ناخیان نه‌خۆشیی تێدایه ١٤ و اذاخلوا الی شیاطینهم: که چونه لای شه‌یتانه‌کانی هاوه‌ڵیان ١٥ یمدهم: خودا مۆڵه‌تیان پێده‌دا ١٥ طغیانهم: سه‌رپێچی وتاوانکارییان ١٥ یعمهون: گێژ و سه‌رلێشێواو ده‌بن ١٧ مثلهم: بارودۆخ و نموونەیان ١٧ استوقد نارا: هه‌ڵگیرساندنی ئاگرێك ١٨ بکم: زمانلاڵی له‌ئاست ڕاستی ١٩ کصیب: باران و هه‌وری پڕچه‌خماخه ٢٠ یکاد البرق یخطف ابصارهم: نزیکه هه‌وره‌برووسکه چاویان کوێر بکات ٢٠ قاموا: ڕاده‌وه‌ستن به‌سه‌رسامی ٢٢ جعل لکم الارض فراشا: زه‌وی بۆتان ڕاخستووه وه‌کوو ڕایه‌خ ٢٢ السما‌ء بناءا: ئاسمانیشی به‌رز ڕاگرت ٢٢ اندادا: هاوشێوه له په‌رستندا ٢٣ ادعوا شهداءکم: بانگی هاوکاره‌کانتان بکه‌ن یان بته‌کان ٢٥ متشابها: له ڕه‌نگ و ڕوودا وه‌كیه‌کن ٢٩ ثم استوی الی السما‌ء: پاشان ئاسمانی دروست کرد ٢٩ فسواهن: ئه‌وجا ته‌واویشی کردن ٣٠ یسفک الدماء: به سته‌م و دوژمنکاری خوێن ده‌ڕێژێت ٣٠ نسبح بحمدك: هه‌ر سوپاسی تۆی پاك ده‌که‌ین ٣٠ نقدس لك: به‌پاکی یادی تۆ ده‌که‌ین ٣٤ اسجدوا لآدم: گشت کڕنوش بۆ ئاده‌م ببەن ٣٥ و کلا منها رغدا: لێی بخۆن نۆشی گیانتان بێت ٣٦ فازلهما الشیطان: شه‌یتان هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندن ٤٠ اسرائیل: نه‌وه‌ی پێغەمبەر یەقعووب (علیه الصلاة والسلام) ٤٠ فارهبون: بترسن له په‌یمانشکاندن ٤٢ لا تلبسوا: ڕاست و ناڕاست تێکه‌ڵ مه‌که‌ن، حه‌ق به ناحه‌ق دامه‌پۆشن ٤٤ بالبر: به‌ندایه‌تی و چاکه‌کاری ٤٥ انها لکبیرة: ماندووبوونی زۆری تێدایه ٤٥ الخاشعین: ئه‌وانه‌ی خۆبه‌زلزان نین ٤٦ یظنون: دڵنیان و سوور ده‌زانن ٤٨ لاتجزی نفس عن نفس: تاوانی که‌س نادرێت به که‌س ٤٨ ولا یوخذ منها عدل: به‌خشش له که‌س وه‌رناگیرێت ٤٩ یسومونکم سوء العذاب: ئازاری به‌ژانیان ده‌دان ٤٩ بلاء: ئه‌زموون و تاقیبوونه‌وه ٥٠ فرقنا: ده‌ریاکه‌مان کرد به دوو به‌ش.