کۆنگره‌ی جیهانیی هه‌شته‌می ئیعجازی زانستیی قورئان و سوننه‌ت کوڕی ئیسلام وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کار‌و باری ئیسلامیی کوه‌یت به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌میری کوه‌یت له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئیعجازی زانستیی قورئان و سوننه‌ت، کۆنگره‌ی جیهانیی هه‌شته‌می ئیعجازی زانستیی قورئان و سوننه‌تیان به‌ست له ٢٦-٢٩/١١/٢٠٠٦ و ژماره‌یه‌کی زۆر له زانا و بیریاری گه‌وره ئاماده‌ی بوون. کۆنگره‌که چوار ته‌وه‌ره بوو. ته‌وه‌ره‌کانیش (پزیشکی و زانستی ژیان و زانستی زه‌و‌ی و ده‌ریاکان، فه‌له‌ك و زانستی سپا‌ش (فضاء) و ئیعجازی زانستی له زانستی مرۆڤایه‌تیدا). له کۆنگره‌که‌دا چوارده دۆزینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یه‌نرا که زانایانی موسڵمان دۆزیویانه‌ته‌وه پاش ده‌یان ساڵ له لێکۆڵینه‌وه، که یه‌کێك له‌و دۆزینه‌وانه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی ئەیدزه، که هه‌موو دنیا ده‌سه‌وسانن به‌رامبه‌ری. دکتۆر (عبدالمجید زنداني) ڕایگه‌یاند که لیژنه‌ی پسپۆڕی ئیعجازی زانستیی قورئان و سوننه‌ت پاش زیاتر له (١٠) ساڵ توانیان که له گژوگیا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی ئایدز بدۆزنه‌وه که له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا چاره‌سه‌ر ده‌کات و له‌سه‌ر چه‌نده‌ها نه‌خۆش تاقی کراوه‌ته‌وە و هه‌ر کۆمپانیایه‌کی ده‌رمان ده‌یه‌وێت، ده‌توانێت سه‌ردانی یه‌مه‌ن بکات و له‌نزیکه‌وه له ده‌رمانه‌که شاره‌زا بێت و گرێبه‌ست ئیمزا بکات بۆ به‌رهه‌مهێنانی. دۆزینه‌وه‌کانی تریش په‌یوه‌ندییان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی ڤایرۆسەكانی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌وه هه‌بوو که نه‌خۆشیی سه‌رده‌من. شایانی باسه که ده‌زگای ئیعجازی زانستیی قورئان و سوننه‌ت چه‌ند لقی خۆی کردۆته‌وه له وڵاته ئیسلامییه‌کاندا و توانیویه‌تی مه‌وسووعه‌ی ئیعجاز وه‌ربگێڕێت بۆ هه‌ژده زمان و وا بڕیاره که‌ناڵێکی سپاشی (فضائي) تایبه‌ت به ئیعجاز دابمه‌زرێنن ٢/١٢/٢٠٠٦. له کۆتاییی کۆنگره‌که‌دا زانای ئه‌ورووپی (میلان) موسڵمانبوونی خۆی ڕاگه‌یاند و وتی: "من تا ٣٥-ساڵی بڕوادار نه‌بووم، به‌ڵام دواتر له‌ڕێی دیراسات و لێکۆڵینه‌وه‌ی ناو تاقیگه‌وه بڕوام هێنا به خوا. ئینجا که‌وتمه دیراسه‌ی ته‌ورات و ئینجیل و بۆم ده‌رکه‌وت که ده‌ستکاری کراوه. پاشان دیراسه‌ی قورئانم کرد و زانیم که موعجیزه‌یه و موحەممەدیش (صلی الله علیه وسلم) له خواوه هێناویه‌تی؛ له‌به‌ر ئه‌وه من شایه‌تی ده‌ده‌م (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله )." ---------------------------------------------- سه‌رچاوه: به‌ره‌و ئیسلام (ئاشتی)