موعجیزه‌ی قورئان ده‌رباره‌ی تۆفانه‌که‌ی نوح (علیه السلام). کوڕی ئیسلام قورئان باسی به‌سه‌رهاتی گه‌لانی دێرینی کردووه، یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌ش گه‌لی نوحه و ده‌فه‌رمووێت: كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوح الْمُرْسَلِينَ* إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ* إِنِّي لَكُمْ رَسُولٌ أَمِين * فَاتَّقُوا الَّلهَ وَأَطِيعُونِ* وَمَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْر إِنْ أَجْرِي إِلَاَّ عَلَى رَبِّ الْعَالَمِينَ* فَاتَّقُوا الَّلهَ وَأَطِيعُونِ *قَالُوا أَنُؤْمِنُ لَكَ وَاتَّبَعَكَ الأَرْذَلُونَ *قَالَ وَمَا عِلْمِي بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ*إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَاَّ عَلَى رَبِّي ۖ لَوْ تَشْعُرُونَ*وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الْمُؤْمِنِينَ*إِنْ أَنَا إِلَاَّ نَذِير مُبِين *قَالُوا لَئِنْ لَمْ تَنْتَه ِِ يَانُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ الْمَرْجُومِينَ*قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِي كَذَّبُونِ*فَافْتَحْ بَيْنِي وَبَيْنَهُمْ فَتْحا ً وَنَجِّنِي وَمَنْ مَعِي مِنَ الْمُؤْمِنِينَ*فَأَنجَيْنَاه وَمَنْ مَعَه فِي الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ*ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ الْبَاقِينَ*إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَة وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُمْ مُؤْمِنِينَ*وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ. الشعرا‌ء (105-122). واته: قه‌ومی - نوح - یش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ زانی* کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟! * به ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان...* که‌وابوو له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن...* من داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکه‌م له‌سه‌ری، من ته‌نها پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌خوازم.* هه‌میشه له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن...* هه‌ندێک له ده‌مدارانی قه‌وموکه‌ی) وتیان: ئێمه چۆن باوه‌ڕ له به‌ر خاتری تۆ بهێنین، له کاتێکدا که که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون.* نوح وتی: جا من چوزانم، ئه‌وان چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامده‌دا (من با‌نگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه).* حساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری منه‌و له‌سه‌ر که‌سی تر نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه...* من هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم)...* به‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت هیچی تر نیم...* (ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتای به‌م باسانه نه‌هێنیت، به‌ڕاستی له ڕه‌جم کراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین).* (نوح سکاڵای کرد‌و) وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م بڕوایان پێنه‌کردم.* که‌واته داواکارم سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشیت به‌سه‌ریاندا و ده‌روم لێ بکه‌یته‌وه و خۆم و ئیماندارانی یاوه‌ریشم ڕزگار بکه‌یت.* ئه‌وسا ئێمه) خۆی و هه‌رچی له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا.* پاشان دوای ئه‌وان هه‌رچی مایه‌وه (له‌خه‌ڵکه گومڕاکه) نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کرد.* به ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕدار نه‌بوون.* به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) به‌سۆز و میهره‌بانیشه (به ئیمانداران).*. (وێنه‌ی 1- شێوه‌ی که‌شتییه‌که‌ی نوح به‌بۆچوونی زانایان) ئه‌م باسه‌ش ئیعجازی غه‌یبی قورئانی تیایه که دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه کۆنه‌کان ڕاستێتی ده‌سه‌لمێنێ.. سۆمه‌رییه‌کان باسی تۆفانێکیان تۆمار کردووه له‌سه‌ر له‌وحی قوڕی سوره‌وکراو که ساڵانی 1889 بۆ 1900 ی زاینی‌دا دۆزرایه‌وه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک شوێنه‌وارناسی ئه‌مریکییه‌وه له عێراق، که‌باس له‌وه ده‌کات که پاشا (زیو سودا) خواناس و پارێزگار بوو، ئاگادار کرا تۆفان ده‌بێت، که‌شتی دروست کرد‌و خه‌ڵکانێکی ڕزگار کرد له‌و تۆفانه و که حه‌وت شه‌و و حه‌وت ڕۆژی خایاند. هه‌روه‌ها بابلییه‌کانیش تۆماریان کردووه، له ساڵی 1872 دا (سیدنی سمث) ڕایگه‌یاند کهپارچهکانی (مه‌لحه‌مه‌ی گلگامێش) کۆبکرێته‌وه که 12 له‌وحه‌یه، که له‌وحه‌ی 11 ی باسی تۆفانه‌که ده‌کات که ده‌ڵێت: پیاوێک به‌ناوی گلگامێش، (خواکان) فه‌رمانیان دایه که که‌شتییه‌ک دروست بکات و واز له موڵک و ماڵ بێنێ، و له‌سه‌ر کهشتییهکهشێ تۆوی هه‌موو شتێکی زیندووی هه‌ڵگرت، ئه‌و که‌شتییه‌ی دروستی کرد درێژی و پانی وه‌کو یه‌ک بو.. بارانێکی زۆر باری و تاده‌گاته ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت: که‌شتییه‌که له‌سه‌ر شاخی (نیصیر) یان (نیزیر) نیشته‌وه که ده‌که‌وێته نێوان دیجله و زابی خوارووه‌وه. له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی سێی پێش زاینیشدا، له زه‌مانی پاشا (انتیو خوسی یه‌که‌م) (280-260) پێش زاین یه‌کێ به‌ناوی (بیروسوس) ی بابلی که کاهینی خوای (ردوک) ی بابلی بووه، به زمانی بابلی مێژووی ووڵاته‌که‌ی به‌زمانی یۆنانی به 3 به‌رگ نووسیوه‌ته‌وه، که تیایه باس له تۆفانێک ده‌کات، که گوایه پاشایه‌ک به‌ناوی (ئهکسیسوپووس) له خه‌ویا خوا ئاگاداری ده‌کات له تۆفانێک که هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه و هیج ناهێڵێ و فه‌رمانی ئه‌داتێ که که‌شتییه‌ک دروست بکات، ئه‌ویش که‌شتییه‌ک دروست ده‌کات که درێژییه‌که‌ی 1100(یارد) هو پانییه‌که‌ی 440(یارد) هو هه‌موو خزم و هاوه‌ڵان و زینده‌وه‌رانیش له باڵنده و چوار پێ له‌گه‌ڵ خواردن و خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا بار ده‌کات. تۆفانه‌که زه‌وی داپۆشی، که‌شتییه‌که له‌سه‌ر شاخێک له‌نگه‌ری گرت، خۆی و ژن و مناڵه‌کانی و کهشیهوانهکه دابه‌زین و پاشا سوجده‌ی بۆ خوا برد و قوربانی کرد... (وێنه‌ی 2- به‌رده‌کانی له‌نگه‌ر گرتن به‌ژێری که‌شتییه‌که‌وه) ته‌وراتیش له (ئیصحاح) ی شه‌ش تا نۆ، له سیفری تهکویندا باسی ئه‌و تۆفانه ده‌کات و ده‌ڵێت: خوا بینی که خراپه‌ی مرۆڤ زۆر بووه له‌سه‌ر زه‌وی، خه‌مبار بوو له‌م ڕه‌فتاره‌ی مرۆڤ له زه‌ویدا و په‌شیمان بوو له دڵیا، بڕیاریدا که مرۆڤ و چوار پێ و باڵنده و گیانه‌وه‌ران له‌سه‌ر زه‌وی نه‌هێڵێت، وه ته‌نها نوح بهێڵێته‌وه که پیاوێکی به‌وه‌فا و چاک بوو.. نوح ئاگادار کراو فه‌رمانی درایه که‌شتییه‌کی گه‌وره دروست بکات و به‌قیر (قه‌تران) ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دابپۆشێ تا ئاو نه‌چێته ناوی. وه له هه‌موو گیانله‌به‌رێک دووان، نێر و مێیه‌کی تیادابنێ، ئه‌مه بێجگه له ژنه‌که‌ی و مناڵه‌کانی و ئافره‌تانی ناوماڵی... چل شه‌و و چل ڕۆژ باران باری و کانییه‌کانی زه‌وی ته‌قین و ئاسمانیش کرایه‌وه و تۆفانه‌که چل ڕۆژی خایاند له‌سه‌ر زه‌وی.. هه‌رچی هه‌بوو له مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناو چوون و نوح و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون مانه‌وه، تا که‌شییه‌که له‌سه‌ر شاخی ئارارات گیرسایه‌وه... هه‌ندێک له مێژوو نووسان و موفه‌سیره‌کان له‌و بڕوایه‌دان که تۆفانه‌که هه‌موو زه‌وی نه‌گرتۆته‌وه و ده‌ڵێن: که له چوار شاری بیلادی ڕافیده‌ین دابووه (ئور، ئریش، شورباک، کیش) شوێنه‌واره‌کان جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و شارانه تۆفانێک لێی داوه له ساڵانی 3000 پێش زاینی‌دا. له ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ساڵی 1948 ز دا شوانێکی کوردی تورکیا به‌ناوی (رشید سرحان) پاشماوه‌ی ته‌خته‌کانی که‌شتییه‌که‌ی نوحی دۆزیه‌وه که له‌سه‌ر شاخی جودی بوو، که دانیشتووی دێی (نه‌سار) ه، ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌م ناوه ناوی هه‌مان ئه‌و دێیه که به‌زمانی بابلی بهدێیهکهی نوح ووتراوه که تیایا ژیاوه. له ساڵانی دوای 1953 دا چه‌ند کۆمه‌ڵێکی شوێنه‌وار ناسی سه‌ردانی شاخی جودیان کرد و فه‌حسی به‌به‌رد بووی که‌شتییه‌که‌یان کرد وه به (هاوتای کاربۆنی تیشکده‌ر) فه‌حسیان کرد و بۆ زانینی مێژووی ته‌خته‌کان، بۆیان ده‌رکه‌وت ده‌گه‌ڕیته‌و ه‌بۆ 4500 ساڵ پێش ئێستا، فه‌زڵی گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێکۆڵه‌ره‌وان (دیفید فاسولد) و (روون وایت) وه هه‌وڵی زۆری پرۆفیسۆری تورکی (أحمد رسلان) له‌ماوه‌ی چل ساڵدا په‌نجا جار سه‌رکه‌وته سه‌ر شاخی جودی بۆ دیراسه‌ی شوێنی که‌شتییه‌که، که ته‌واو ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له قورئاندا هاتووه: وَقِيلَ يَاأَرْضُ ابْلَعِي مَآءَكِ وَيَاسَمَآءَُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَآءَ... هود: 44 واته: پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو... وه ئه‌و وێنانه‌ی جیهازی ڕادار له قوڵی 25 مه‌تردا کێشاویه‌تی بۆ ژێر به‌شی دواوه‌ی که‌شتییه‌که، زۆر وورده کاری که‌شتییه‌که‌ی دیاری کردووه، که درێژییه‌که‌ی نزیکه‌ی 171مه‌تر ده‌بێت گه‌وره‌ترین پانییه‌که‌ی نزیکه‌ی 46 مه‌ترێک ده‌بێت و معدلی پانی نزیکه‌ی 28 مه‌ترێک ده‌بێت، قوڵیه‌که‌ی نزیکه‌ی 17 مه‌ترێک ده‌بێت. زانایان به‌ڕێگایه‌کی زانستی ته‌واو دیراسه‌ی زۆربه‌ی پارچه‌کانی که‌شتییه‌که‌یان پشکنیوه. به‌ڵام لێره‌دا باسی (انحر) یان (مرساه) یان له‌نگه‌ری که‌شتییه‌که ده‌که‌ین، که بۆ له‌نگه‌ر کردن و هاوسه‌نگی که‌شتییه‌که هه‌ڵواسراوه به گوریس و شتی زۆر به‌هێز به‌بنی که‌شتییه‌که‌وه... یه‌که‌م پارچه‌ی که‌شتییه‌که که دۆزرایه‌وه 13 دانه بوو له‌و به‌ردانه‌ی له‌نگه‌ر گرتن که‌له به‌رزایی هه‌زاران پێ له‌ئاستی ده‌ریاوه دۆزرایه‌وه له‌و ڕێیه‌ی که‌وا داده‌نرێت که‌شتییه‌که‌ی پیا ڕۆیشت بێت. که ڕه‌نگه کاتی ته‌واو بوونی تۆفانه‌که و که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوه‌که پێغه‌مبه‌ر نوح (سه‌لامی خوای لێبێت) و هاوکارانی ئه‌و گوریسانهیان پچڕانبێت و به‌رده‌کان بڵاو بووبنه‌وه، زانایان ده‌ڵێی ڕه‌نگه (24) (مرساه) ی هه‌بووبێت هه‌رچه‌ند ئێستا (13) ی دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و له‌نگه‌ره به‌ردانه معدلی به‌رزییه‌که‌ی 2،5 مه‌تره قورسیشی (4-10) ته‌نه، لێکۆڵه‌ر (دیفید فاسولد) که ناودارترین دۆزه‌ره‌وه و پسپۆڕه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌ردی لهنگهرانه ئه‌وه‌یه که له قورئاندا ئاماژه‌ی بۆ کراوه که بۆخۆی موعجیزه‌یه و ده‌فه‌رمووێت: وَقَالَ ارْكَبُوا فِيهَا بِسْمِ الَّلهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا ۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُور رَحِيم. هود:41. واته: نوح وتی: سواربن و برۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆیشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به به‌زه‌ییه. ئه‌وه‌ی که لێکۆڵه‌رانی سه‌رسام کردووه، باشه چۆن ئه‌و به‌رده قورسانه به‌رز کراونه‌ته‌وه و چۆن کون کراون، چۆن هه‌ڵواسراون بهکهشتییهکهدا بۆ هاوسه‌نگی و هه‌ڵگرتنی که‌شتییه‌که له‌به‌رده‌م شه‌پۆلی زۆر به‌رزدا که وه‌ک شاخ بووه هه‌روه‌ک قورئان ده‌فه‌رمووێت: وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْج كَالْجِبَالِ ... هود:42. واته: که‌شتیه‌که‌ش ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا... به‌ڵام دیاره وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه له‌وه‌دایه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا... هود:37. .. واته: که‌شتییه‌که‌ش دروست بکه به‌چاودێری و فه‌رانی ئێمه... وه بۆ ڕۆیشتنیشی ده‌فه‌رمووێت: تَجْرِي بِأَعْيُنِنَا... القمر:14.. واته: له‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه سامناکه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو..... (وێنه‌ی 3- به‌ردی له‌نگه‌ر گرتن و وێنه‌ی ئه‌و تیمه‌ی که دۆزییانه‌وه) له خزمه‌ت چه‌ند ئایه‌تێکدا پرۆفیسۆر زغلول نجار له پێگه‌که‌یدا ده‌ڵێت: 1- که قورئان ده‌فه‌رمووێت: وَقِيلَ يَاأَرْضُ ابْلَعِي مَآءَكِ... هود:44 . واته: ئه‌ی زه‌وی ئاوه‌که‌ت قوت به‌ره‌وه...، ووشه‌ی (ماءک) هه‌روه‌ها که ده‌فه‌رمووێت: وَالأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا *أَخْرَجَ مِنْهَا مَآءَهَا وَمَرْعَاهَا. النازعات:30-31. .. واته: دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه* ئاوی لێده‌رهێناوه (واته: ئاوی زه‌وی له‌خۆیه‌وه ده‌رهێنا) و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه.. زانایان پاش هه‌وڵ و کۆشش و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر بۆیان ده‌رکه‌وت، هه‌رچی ئاوی سه‌ر زه‌وی هه‌یه له‌ناوجه‌رگه‌ی زه‌وی خۆیه‌وه هاتۆته ده‌رێ به‌هۆی گڕکانه‌کانه‌وه، بۆیان ده‌رکه‌وت که 70% ی گڕکانه‌کان هه‌ڵمی ئاوه.. دیاره زه‌ویش له‌سه‌ره‌تایه‌وه که گڕکانی زۆر زۆری بووه، بووه‌ته په‌یدابوونی ئه‌و ئاوه که نزیکه‌ی (1،400 ملیۆن سێجایه). 2- وَيَاسَمَآءَ أَقْلِعِي . هود:44، واته: ئه‌ی ئاسمان ئاوه‌که‌ت بگره‌وه. دوو زانای فیزیایی زه‌وی ئه‌مریکی له ساڵی 1998 دا که ناویان (ولیام ریان) و (التربتمان) ه، له په‌ڕاوێکدا به‌ناوی (طوفان نوح) ووتیان که پێش (7600) ساڵ ئاوی ده‌ریا و ئۆقیانوسه‌کان به‌رزبۆته‌وه و به (وادی بۆسفور) دا لافاوێکی گه‌وره هاتووه و بووه‌ته مایه‌ی کۆچ کردنی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که. به‌ڵام ئایه‌ته‌کانی قورئان جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که به ئاوی ده‌ریا نه‌بووه، به‌ئاوی ناو زه‌وی بووه، واته: به‌ئاوی شیرین بووه، که دۆزینه‌وه‌کانی که‌شتی نوحیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت له‌سه‌ر شاخی جودی که ئه‌و پارچانه‌ی که‌شتییه‌که له گڵێکی نیشته‌نی ئاوی شیریندا نوقم بووه و ئه‌و گڵه نیشتهنیهش سنوورێکی فراوانی له‌نێوان دیجله و فوراتدا داگیر کردووه. 3- وَغِيضَ الْمَآءَ وَقُضِيَ الأَمْرُ.. هود:44. واته: ئاوه‌که که‌م بووه‌وه زه‌وی هه‌ڵی مژییهوه،،، له ته‌وراتدا ده‌ڵێت: خوا بایه‌کی نارد‌و ئاوه‌که نیشته‌وه، نازانم با په‌یوه‌ندی چییه به نیشتنه‌وه‌ی ئاوکه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: که تۆفانهک جیهانی بووه، (سفر التکوین) (24:7:18) دا، به‌ڵام منطق واناڵێت و دۆزینه‌وه‌کانیش جه‌خت ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که له شاخه‌کانی تورکیاوه بۆ ناوچه‌یه‌کی فراوانی نێوان دیجله و فورات بووه... هه‌روه‌ها ته‌ورات ده‌ڵێت: 15 گه‌ز ئاوه‌که به‌رز بۆوه و هه‌موو شاخه‌کانی داپۆشی، دیاره ئه‌مه‌ش ته‌واو نییه ئه‌و شاخه به‌رزانه به‌و 15 گه‌زه چۆن داده‌پۆشرێت... قورئان باسی ئه‌و شتانه‌ی نه‌کردووه. (وێنه‌ی 4- شوێنه‌واری که‌شتییه‌که‌ی نوح له‌سه‌ر شاخی جودی) 4- وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ. هود:44. واته: که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوه جودی (که له کوردستانی باکووره) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت. ئه‌م ئایه‌ته جه‌خت ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌شتییه‌که له‌سه‌ر شاخی جودی گیرساوه‌ته‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌کانی (مارتن روی) له ساڵی 1980 دا، (جون مونتو جمری) له حه‌فتاکاندا جه‌ختیان کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که پاشماوه‌ی که‌شتییه‌که له‌سه‌ر شاخی جودییه، که له‌لایه‌نه شوانێکی کورده‌وه له ساڵی 1948 دا دۆزرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شاخه، که (2300) م له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه. ئه‌و تۆفانه بۆته مایه‌ی نیشتنی لیتهیهک به‌ئه‌ستووری زیاتر له (3) مه‌تر، وه ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (3-7) هه‌زار ساڵ ثێش زایین.. دکتۆر (رالف سولسکی) له په‌یمانگای سمسپونیاندا له ئه‌مریکا، له‌پاش دیراسه‌ی پارچه‌کانی که‌شتییه‌که بۆی ده‌رکه‌وت که ته‌مه‌نی دگه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی (4500) ساڵ پێش زایین، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش (مرتین روی) له ڕۆژنامه‌ی (ئوبزرفر) ی له‌نده‌ندا ڕایگه‌یاند له 16 ینایری 1994 دا، زانایانی ڕۆژئاوا هه‌وڵیاندا که ئه‌و دۆزینه‌وانه له‌سه‌ر شاخی ئارارات بێت، له شاخی جودی (250) میل دووره لێی ده‌که‌وێته لای خوارووی ڕۆژئاوای شاخی ئاراراته‌وه، ئه‌مه مایه‌وه تا کۆمه‌ڵێک زانای ڕووسی له ڕۆژی جومعه‌ی 25.3.2005 له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه نووسیدا که وه‌کاله‌تی (ئینته‌ر فاکس بۆ هه‌واڵ) بڵاوی کرده‌وه، ڕایانگه‌یاند هیچ پاشماوه و شوێنه‌وارێکی که‌شتی نوح نیه له‌سه‌ر شاخی ئارارات، به‌ڵکو ئه‌و شوێنه‌واره له‌سه‌ر شاخی جودییه. -------------------------------------------------------------------- سه‌رچاوه: به‌ره‌و ئیسلام (دیاریی).