سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سوجدەی سەهو لە نوێژدا چۆنە..؟!
گۆڕینی فۆنت



سوجدەی سەهو لە نوێژدا چۆنە..؟!

هۆکارەکانی سوجدەی سەهو سێ شتە
‌‎
١. (الزیادە)
واتە زیادكردنی شتێك لەناو نوێژدا، بۆ نموونە كەسێك نوێژێكی چوار ڕكەعەتی بەهەڵەو لەبیرچوون بكات بەپێنج ڕكەعەت ئەو كەسە دەبێت سوجدەكەی لەدوای سەلام دانەوەی نوێژ ببات یەكسەر دوو جار دەچێتە سوجدە هەمان زكری سوجدەی نوێژی تێدا دەخوێنێت (سبحان ربی الاعلی وبحمدە) (3جار) ئینجا هەڵدەستێتەوەو سەلام دەداتەوە.

٢.(النقص)
‌‎
واتە كەم كردنی شتێك لەناو نوێژدا، بۆ نموونە كەسێك تەحییاتی یەكەمی لەبیرچوو یەكسەر هەستایەوە بۆ ركعەتی سێیەم ئەو كەسە دەبێت سوجدەی سەهو پێش سەلام دانەوە ببات.

‏٣‎. (الشك)
واتە گومان بوون لەكردن و نەكردنی شتێك لەناو نوێژدا، بۆ نموونە كەسێك گومانی بۆ دروست بێت ئایە سێ ڕكەعەتی كردووە یان چوار ڕكەعەت ئەو كەسە ئەگەر گومانی لەیەقینی زیاتر بوو ئەوا ڕكعەتە كەمەكە هەڵدەبژێرێت و ڕكەعەتێكی تر دەكات و سوجدەی سەهو دوای سەلام دانەوە دەبات، بەڵام ئەگەر یەقینی زیاتر بوو یان شك و یەقینی وەك و یەك بوو ئەوە پێش سەلامدانەوە دەیبات.

#نوێژ_پشووە_ڕاستەقینەکە
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود



 628

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram