سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دەستنوێژ دەتپارێزێ لە میکرۆبات ..!
گۆڕینی فۆنت


دەستنوێژ دەتپارێزێ لە میکرۆبات .!

دکتۆر عیماد تۆفیق مامۆستای جەراحی دەم لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی قاهرە تەئکیدی کردەوە ئاو ڕادان لەدەم لەکاتی دەستنوێژدا ئەو میکرۆبە زیانبەخشانەی کە ددانەکان خراپ دەکات و ئەبنە هۆی ژەهراوی بوون ، نایانهێڵێت وە ڕێگری ئەو مادە ژەهرەی کە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی پەنکریاس دەکات.
بە پێی ئەو هەواڵەی لە ڕۆژنامەی (الرایە)ی قەتەری دا هاتووە ، کۆمەڵێک پزیشکی چاو ڕایان گەیاندووە ،یەکەم شتێ کە دوای ئەوەی خۆڵ ئەچێتە چاوەکانەوە یان تەنی تر کە ئازاری چاو دەدات بریتیە لە شتنی چاوەکان ڕاستەوخۆ بە ئاو ، ئەی چی دەڵێیت بەوانەی ڕۆژی پێنج جار دەم و چاوی دەشوات ؟
یان شتنی پێیەکان ، شتنی نێوان پەنجەکانی قاچمان باشترین هۆکارە بۆ پاراستن لە نەخۆشیەکان ئەمە لە لایەک ، لەلایەکی ترەوە زانای یابانی (امسارو ايموتو ) سەرۆکی پەیمانگەی هادوی زانستی لە تۆکیۆ تەئکیدی کردەوە وتنی (بسم الله الرحمن الرحيم ) کاریگەریەکی سەیری هەیە لەسەر بلوورەکانی ئاو ،لە کاتی خوێندنی دا بلوراتەکان لەوپەڕی جوانی و پاکیدا دەبن ، هەروەها دەڵێت وتنی ناوی خوای گەورە لەگەڵ دوعا کردن بە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز دەبێتەهۆی لەرینەوە ، ئەمەش وێنەیەکە لە وێنەکانی ووزەی شاراوە ، کە وا لە مرۆڤ دەکات بتوانێت ببینێت و ببیستێت ،وە زانیاریەکانی خەزن بکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
سوپاس و ستایش بۆ تۆ خوایە گیان فەرمانەکانت بۆمان هەموو سوود و قازانجە بۆ خۆمان لەگەڵ ئەوەش کردن و نەکردنی هیچ سوودێک یان زیانێکی بۆ تۆ نیە ..

و اخر دعوانا ان الحمد للە رب العالمین

 504

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram