سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لەبارەی آیه الكرسی ئەمانە بزانە.!
گۆڕینی فۆنت


لەبارەی آیه الكرسی ئەمانە بزانە.!

عەبداللەی کوڕی عەوف فەرویەتی،شەوێک لە خەومدا بینم ڕۆژی دوایەو لێپرسینەوەی من بە ئاسانی تەواو بوو منیان برد بۆ بەهەشت ،کۆشکی زۆریان بە من نیشاندا وپێیان وتم دەرگاکانی ئەم کۆشکە بژمێرە ،منیش ژماردم (٥۰)دەرگای هەبوو،دواتر وتیان ماڵەکانی ئەم کۆشکە بژمێرە وە منیش ژماردم(۱۷٥)ماڵ بوو وتیان ئەم ماڵانە هی تۆیە ،منیش ئەوەندە خۆشحاڵ بووم کە لە خەو هەستام سوپاسی خودام کرد،بەیانییەکەی ڕۆشتم بۆ لای (ابن سیرین)خەونەکەم بۆ گێڕایەوە ،ئەویش فەرموی وادیارە کە تۆ ایە الکرسی زۆر دەخوێنی ،وتم بەڵێ،بەڵام تۆ چۆن ئەوەت زانی ،ئەویش فەرمووی لەبەرئەوەی ئەم ئایەتە (٥۰)پیتە و (۱۷٥)وشەیە من سەرم سوڕما لە زیرەکی ئەو ،دواتر پێی وتم ؛هەرکەسێ( ایە الکرسی) زۆر بخوێنێ سەختیەکانی مەرگ بۆ ئەو ئاسان دەبێت.
۱ـ ایە الکرسی نوری ئاسمانەکان و زەوی یە.
۲ـ لە تەنهایدا ایە الکرسی بخوێنن دەبێتە هۆی لەناوچونی ترس.
۳ـ پێغەمبەر (ص)دەفەرموێ لە ماڵێکدا ایە الکرسی بخوێنرێت شەیتان لەو ماڵە دوور دەکەوێتەوە وسیحرو جادوو کار ناکات.
٤ـ بۆ هەژاری ایە الکسی بخوێنن یارمەتی خودای گەورە لە غەیبەوە دەگات.
٥ـ بە خوێندنی ایە الکرسی مرۆڤ توشی شکست نابێت.
٦ـ ایە الکرسی دەبێتە هۆی ئەمانەت لە سەفەردا .
۷ـ ایە الکرسی لە نوێژەکاندا شەوانە و ڕۆژانە ولە ناشتنی مردودا بخوێنن.
٨ـایە الکرسی پایە و عەرشی خودای گەورەیە ئامانج لە خوێندنی ئەوەیە خەڵکی جگە لە خوای گەورە لە عیبادەتەکانیاندا کەس نەپەرستن وە لە زەلیلیدا ڕۆنەچن ،ڕۆحی یەکتاپەرستی دروست بکەن وە لە بەندەیی ناڕەوا ئازاد بن ،ایە الکرسی عەقڵەکان بەئاگا دێنێتەوە،وە خوداوەندی داناو بەتوانا بە خەڵکی دەناسێنێ.
لەکاتی مەغریبدا (٤۱)جار خوێندنی ایە الکرسی دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاواتەکانت وە بۆ لاچونی خەم و خەفەت ،شیفای نەخۆش ،زۆربوونی بەزەیی خودا وە دەرمانی دەردەکان ایە الکرسی بخوێنن.
۹ـ ئەگەر موسوڵمان ایە الکرسی بخوێنێ و پاداشتەکەی بۆ ئەهلی ناو گۆڕ بنێرێت خوای گەورە فریشتەیەک بۆ ئەو تەرخان دەکات تا تەسبیحاتی بۆ بکەن .
۱۰ـ چەند شتێک بیرو هۆش بەهێز دەکات یەکێک لەوانە ایە الکرسی یە.
۱۱ـ هەموو شەوێک ایە الکرسی بخوێنی لە سەلامەتی و ئەماندا دەبیت .
۱۲ـ ئاسانبوونی مەرگ بەهۆی ایە الکرسی یەوە.
۱۳ـ ایە الکرسی وێرانکەری بنچینەی هاوەڵ بۆ خودا پەیدا کردن(شیرک)ە
هیوادارم ئەم بابەتە بڵاو بکەنەوە بۆ لایک و کۆمێنت ناڵێم بۆ ئەوەی هەم خێرێکتان دەست بکەوێت هەم خەڵکی تر کەڵکی لێ وەربگرێت.



 1551

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram