سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان
گۆڕینی فۆنت

زۆرترین زانیارى سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیی مانگی شەعبان.

بەشی دووەم.

 9- بەرزبوونەوەی کردەوە بۆ لای خودا سێ جۆرە هەروەک لەبەڵگە شەرعیەکاندا هاتووە :

* جۆری یەکەم: بەرز بوونەوەی ڕۆژانە، لەهەموو ڕۆژێکدا دوو جار کردەوە بەرز دەبێتەوە بۆلای خودا، جارێک لەڕۆژو وجارێکی تریان لەشەودا ، هەروەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە: (( يرفع إليه عمل الليل قبل عمل النهار وعمل النهار قبل عمل الليل ))رواه مسلم (179)).  کردەوەی ڕۆژ لەکۆتایی ڕۆژدا بۆ لای خودا بەرز دەکرێتەوە ، وە بەهەمان شێوە کردەوەی شەو لەکۆتایی شەودا بۆلای خودا بەرز دەکرێتەوە ، فریشتەکان کردەوەی شەو لەکۆتایی شەو وسەرەتای ڕۆژدا بەرز دەکەنەوە ، وە کردەوەی ڕۆژ لەکۆتایی ڕۆژو سەرەتایی شەودا بەرز دەکەنەوە ، هەروەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە: ((يتعاقبون فيكم ملائكة بالليل وملائكة بالنهار ويجتمعون في صلاة الفجر وصلاة العصر ..)) رواه البخاری ( ٥٥٥) مسلم (٦۳۲). واتە: فریشتەکان بەدوای یەکدا دێن بۆ ناوتان وچاودێریتان دەکەن ، فریشتە گەلێک لەشەودا وفریشتە گەلێکی تر بەڕۆژ ، وکۆ دەبنەوە لەنوێژی نیوەڕۆ وعەسردا . هەرکەسێک لەو کاتانەدا لەعیبادەتدا بێت خودا بەرەکەت دەخاتە کار وڕزقیەوە. فتح الباري ( ۲ / ۳۷). هەر بۆیە زەحاک لەکۆتایی شەودا دەگریا ودەیگوت : (لا ٲدري ما رفع من علمي) واتە: نازانم چ کردەوەیەکم بەرز بووەتەوە . لطائف المعارف (۱۲۷).
 * جۆری دووەم: بەرز بوونەوەی هەفتانە، هەموو هەفتەیەک کردەوەکان دووجار بەرز دەبنەوە ، ڕۆژی دوو شەممە و پێنج شەممە ، هەروەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە: ((تفتح أبواب الجنة يوم الاثنين ويوم الخميس، فيغفر لكل عبد لا يشرك بالله شيئا إلا رجلا كانت بينه وبين أخيه شحناء، فيقال: أنظروا هذين حتى يصطلحا، أنظروا هذين حتى يصطلحا، أنظروا هذين حتى يصطلحا))رواه مسلم (۳٦)  واتە: هەموو دوو شەممان وپێنج شەممانێک دەرگای بەهەشت دەکرێنەوە ، خودا لەهەموو کەسێک خۆش دەبێت کەهاوبەشی بۆ خودا بڕیار نەدابێت جگە لەکەسێک نەبێت کەلەنێوان خۆی وبراکەیدا ناخۆشیەک هەیە ، وە پێیان دەڵێت: چاوەڕێی ئەو دووە بکەن تاوەکو سوڵح دەکەن، چاوەڕێی ئەو دووە بکەن تاوەکو سوڵح دەکەن . وئیبڕاهیمی نەخەعی لەڕۆژانی پێنج شەممەدا لەلای خێزانەکەیدا دەگریا وخێزانەکەشی لەگەڵی دەگریا ودەیان گوت ( الیوم تعرض ٲعمالنا علی الله )لطائف المعارف (۱۲۷) . واتە: ئا ئەمڕۆ کردەوەکانمان بەرز دەبێتەوە بۆلای خودا وپیشانی دەدرێت.
* جۆری سێیەم: بەرز بوونەوەی ساڵانەیە ، هەموو ساڵێک لەمانگی شەعباندا کردەوەکان بەرز دەبنەوە بۆ لای خودا  ، هەروەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە: ((وهو شهْرٌ تُرْفَع فيه الأعْمال إلى ربِّ العالمين، فأحبّ أنْ يرْفعَ عملي وأنا صائمٌ))  واتە: ئەوە مانگێکە کردەوەکان تیایدا بەرز دەبێتەوە بۆ لای خودا ، بۆیە پێم خۆشە کاتێ کردەوەکانم بەرز دەبێتەوە بەڕۆژوو بم . پاشان هەموو کردەوەکان دوای مردن بەیەک جاری بەرز دەبنەوە ، ونامەی کردەوەکان دەپێچرێتەوە ، ئەمەش جۆرێکی تره لەبەرز بوونەوەی کردەوە .

10- هەر جۆرە بەرز بوونەوەیەک حیکمەتی خۆی هەیه و خودا دەیزانێت ، خودا بەرنامە دەنێرێت ، وە پێغەمبەر ﷺ دەیگەیەنێت ، وە ئێمەش تەسلیم بوونمان لەسەره .

11- باش وایە موسوڵمان کردەوەی چاکە زیاد بکات لەو کاتانەدا کەکردەوەکان بەرز دەبێتەوە بۆ لای خودا ، وە دوو شەممەو پێنج شەم بەڕۆژوو بێت ، هاوشێوەی  پێغەمبەر ﷺ کە لەمانگی شەعباندا کردەوەی چاکەى دەکرد و ڕۆژووی زۆر دەگرد ، لەپێناو بەدەست هێانی ڕازی بوونی خودادا .

12- با موسوڵمان بیرخۆی بێنێتەوە ، کردەوەکانی بەچاک و خراپەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا ، وە با کردەوەیەک بۆ خۆی هەڵبژێرێت، کەپاداشتی لەسەر بێت نەک سزا.

13- مانگی شەعبان وەک پێشەکیەک وایە بۆ مانگی ڕەمەزان و وەک ڕاهێنان وایە بۆی ، ئەوەی لەڕەمەزاندا خێر وچاکە لەڕۆژوو وخوێندنی قورئان لەمانگی شەعبانیشدا خێر وچاکە ، بەڵکو ئامادە بێت بۆ مانگی ڕەمەزان ، و کاتێ کە ڕەمەزانی بەسەردا دێت چوست وچالاک بێت ، وتامی ڕۆژووی کردبێت . لطائف المعارف (134).

14- هەندێ کەس گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا، چونکە ئەوان خۆیان ئامادە نەکردووە بۆی و جگە لەڕەمەزان ڕۆژووی تر ناگرن وشەو نوێژ ناکەن جگە لەو مانگە ، کوا خۆ ئامادە کردن وخۆ ڕاهێنان بۆ مانگی ڕەمەزان ؟! نەفس گەر ڕاهات لەسەر ئیسراحەت ونوستن ، ئەوا لەڕەمەزاندا قورس دەبێت لەسەری شەو نوێژ بکات وقورئان بخوێنێت بەبێ خۆ ڕاهێنان بۆی .
هەروەک ئەبو بەکری بەڵخی دەڵێت: ( شهر الرجب شهر الزرع ، وشهر شعبان شهر سقي الزرع ، وشهر رمضان شهر حصاد الزرع) . واتە: مانگی ڕەجەب مانگی چاندنە ، ومانگی شەعبان مانگی ئاودانی زەرعاتە ، ومانگی ڕەمەزان مانگی دوورینەوەی زەرعاتە . وە هەروەها دەڵێت: ( مثل شهر رجب كالریح ، ومثل شهر شعبان مثل الغيم ،  ومثل رمضان مثل المطر).  لطائف المعارف (121). واته:  مانگی ڕەجەب وەک با وایە ،  وە مانگی شەعبان وەک هەور وایە ، وە مانگی ڕەمەزان وەک باران وایە. هەر کەسێک لەڕەجەب زەرعات نەکات و لەشەعباندا ئاوی نەدات ، چۆن لەڕەمەزاندا دەیدوورێتەوە؟! وە چۆن دەیەوێت هەست بەچێژ و خۆشی عیبادەت بکات لە مانگی ڕەمەزاندا لەکاتێدا پێش ڕەمەزان خۆی بۆی ئامادە نەکردووە و پێشتر ئەنجامی نەداوە و خۆی بۆ ئامادە نەکردووە ؟! . دەی با پەلە بکەین پێش لەدەست چوونی هەلەکان ، یەحیای کوڕی مەعاز دەیگوت : ( لستُ ٲبکي علی نفسي ٳن ماتت فوات ، ٳنما ٲبکي علی حاجتي ٳن فاتت) حلية الٲولياء ( ۱۰ / ٥۱) ، والسیر ( ۱۳ / ۱٥). واتە: بۆ خۆم ناگریم کاتێ دەمرم ، بەڵکو بۆ هەل و پێویستیەکان دەگریم کاتێ لەدەست دەچن .

15- پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی ڕەمەزاندا ، ودەیان گوت: ( شهر شعبان شهر القرآن ) لطائف المعارف ( ۱۳٥) . واتە: مانگی شەعبان مانگی قورئانە .

16- مانگی شەعبان مانگی هاریکاری کردنی کەسانی هەژار و موحتاجەو خێر کردنە پێیان ، بەڵکو بەهێز بن بۆ ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان و شەو نوێژ کردن لەشەوەکانی دا .

17- لەهەڵە باوەکان: لەمانگی شەعباندا کاتی دانی زەکاتیان دێت دوای دەخەن بۆ ڕەمەزان ، بەگومانی ئەوەی ڕەمەزان باشترە وخێری زیاترە ، جا دواخستنی زەکات دوای هاتنی کاتەکەی دروست نی یە ، چونکە ستەمە لەهەژار ، چونکە دواخستنیەتی لەکاتەکەی خۆی ، وە تاوان وسەرپێچی خودایە ، بەڵام دروستە پێش خستنی زەکات لەبەر پێویستی هەژاران و هاریکاری کردنیان .

18- هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی ڕابردووی لەسەر بێت واجبە پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه ، وە دروست نییه بەبێ عورز دوای بخات بۆ دوای ڕەمەزان . دایکی ئیمانداران عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت : (( كَانَ يَكُونُ عَلَيَّ الصَّوْمُ مِنْ رَمَضَانَ، فَمَا أَسْتَطِيعُ أَنْ أَقْضِيَ إِلا فِي شَعْبَانَ))رواه البخاري (۱۹٥۰ ) ومسلم (۱۹٥۰ ) . واتە: جاری وا هەبوو ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان قەرزدار بووم ، وە نەم دەتوانی بیگرمەوە مەگەر لە شەعباندا نەبێت . ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا سوور بوونی عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەردەکەوێت لەسەر ڕۆژوو کە لەشەعباندا قەزای دەکردەوە ، جا دروست نی یە دوا خستنی تاوەکو ڕەمەزانی داهاتوو دێت . فتح الباري (٤ /۱۹۱ ) .

19- هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەر بوو ، وە قەزای نەکردەوە تاوەکو ڕەمەزانێکی تری بەسەردا هات، گەر لەبەر عوزرێکی بەردەوام بوو لە نێوان هەردوو ڕەمەزانەکەدا ، ئەوا تەنها قەزا کردنەوەی لەسەرە ، وە هیچی تری لەسەر نییە. ئەوەش وەک ئەوەی نەخۆش بێت و نەخۆشیەکەی بەردەوام بێت تاوەکو ڕەمەزانەکەی تر ، ئەمەیان هیچ تاوانی لەسەر نییە لەسەر دواخستنەکەی ، چونکە عوزری هەیە ، وە تەنها قەزا کردنەوەی لەسەرەو ئەو ڕۆژانە دەگرێتەوە کەنەیگرتوون .
بەڵام گەر ئەو دوا خستنە بەبێ عوزر بوو ، ئەوا ئەو کەسە تاوان بار دەبێت ، وە زانایان کۆ دەنگن لەسەر ئەوەی قەزا کردنەوەی لەسەره ، بەڵام جیاوازن لەوەدا کەئایا لەگەڵ قەزا کردنەوەکەدا کەفارەتیشی لەسەرە یاخود نا ؟ بۆچوونێک هەیە دەڵێت: قەزای دەکاتەوە و بۆ هەر ڕۆژێکیش خواردنی هەژارێک دەدا ، ئەوەش بۆ چوونی مالک و شافعی وئەحمەدە ، وە لەم بارەوە هەندێ ئەسەر لەهەندێ سەحابەوە هاتووە . وە هەندێکی تر لەزانایان دەڵێن: تەنها قەزای دەکاتەوە وکەفارەتی لەسەر نی یە ، ئەوەش مەزهەبی ئەبو حەنیفەیە ، وابن عثیمین هەڵی بژاردووە ولای پەسەندە . .بڕوانە: المغني (٤/ ٤۰۰) ، والشرح الممتع ( ٦ /٤٤٥).

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحموود رحمه الله.

 152

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram