دوعای شوێنكه‌وتنی هه‌ق: به‌ڕێزانم زۆر كات تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بین، كه نازانین كامه‌یه هه‌ق، یان ته‌نانه‌ت خۆشمان زۆركات نازانین ئێمه له‌سه‌ر هه‌قین، یان نا، جگه له‌وه‌ی زۆركات له كاروباری دیندا تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بین، بۆیه پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان(صل الله عليه وسلم) فێری دوعایه‌كی زۆر گرنگی كردووین، كه پێویسته به‌رده‌وام بیخوێنین، تا ببێته قه‌ڵغانێك بۆمان و هیچ كات شوێنی ناهه‌قی نه‌كه‌وین، ده‌فه‌رموێت: ((اللهم ارنا الحق حقا وارزقنا اتباعه وارنا الباطل باطلا وارزقنا اجتنابه)) ((خودایه هه‌قمان به هه‌ق پێشانبده و شوێنكه‌وتنی ئه‌و هه‌قه‌مان پێ ببه‌خشه، خودایه ناهه‌ق و باطلمان به ناهه‌ق و باطل پیشانبده و دووركه‌وتنه‌وه له‌و باطل و ناهه‌قییه‌مان پێببه‌خشه.