هەنگاوەکانی دابەزینی قورئانی پیرۆز قورئانی پیرۆز بە سێ هەنگاو دابەزیوە ۱ - لە لایەن خوای پەروەردگارەوە بۆ لوح المحفوظ بە شێوەیەك کە هیچ کەس نازانێت چۆن چۆنی بووە وه ئەمە وەردەگیرێت لەو ئایەتەی کە دەفەرموێت. {{ بَلْ هُوَ قُرْآَنٌ مَجِيدٌ [٢١] فِي لَوْحٍ مَحْفُوظٍ [٢٢]}} (البروج : ٢١-٢٢) واتە: بێگومان ئەوەی بێ بڕواکان بە برۆی دەزانن و بڕوای پێ ناهێنن _ قورئانێکی پلەو پایە و بەرز و بەڕێزە * کە نووسراوە و هەڵگیراوە - لە لەوحێکی پارێزراودا . ۲ - لە لوح الحفوظ ەوە بۆ بیت العزة (بۆ ئاسمانی دونیا) {{ شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ}} (البقرة_۱٨٥) واتە : مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە قورئانی تێدا هاتۆتە خوار. هەروەها دەفەرموێت : {{ إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ}} (الدخان_٣) واتە : بە ڕاستی ئێمە ئەو قورئانەمان دابەزاندە خوارەوە لە شەوێکدا کە فەڕ و پیت و بەرەکەتی تێکراوە. -کە شەوی قەدرە- هەروەها دەفەرموێت : {{إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ}} (القدر_۱) واتە : بە ڕاستی ئێمە قورئانمان ناردە خوارەوە لەشەوی بە فەڕ و گەورە و مەزن دا. ۳- لە بیت العزة وە بۆ سەر دڵی پێغەمبەر صلی اللە علیە و سلم بەهۆی جوبرەئیل ەوە. خوای گەوره لەم بارەیەوە دەفەرموێت : {{ نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ [١٩٣] عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ [١٩٤] بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِين[١٩٥ٍ] }} (الشعراء : ۱۹۳ - ۱۹٥) واتە : جوبرەئیلی ئەمین (مەلائیکەی وەحی) دایبەزەندووه * بۆ سەر دڵی تۆ ئەی (محمد) صلی الله علیه و سلم تا بچیتە ڕیزی ئەو کەسانەوە کە خەڵکی بێداردەکەنەوە و لە خەوی غەفڵەت دایان دەچڵەکێنن *بە زمانی عەرەبی ڕوون و ئاشکرا ، یاخود بە زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون. واللە تعالی اعلم و بالله التوفیق ــ_ _ _ _ _ _ _ _ وەرگیراوە لە پەرتووکی (زانستەکانی قورئانی پیرۆز) نووسینی : م.هەردی صابر