گوڵزاری_دوعا. دوعای پێغەمبەر ﷺ بۆ نەهێشتنی هەر ئازارێک لە هەر شوێنێکی جەستەی مرۆڤ . ئەوەی لە پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ بە ئێمە گەیشتووە؛ بە تەنیا بریتی نییە لە ڕێنماییە ئایینیەكانی تایبەت بە پەرستشەكان؛ بەڵكوو بەشێكی گەورەی بریتییە لە دەرمان و چارەسەری و تیماركردنی دەرد و نەخۆشییەكان. بۆ ئەو بابەتەمان؛ ئاشناتان دەكەین بە دوعای پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ تایبەت بە ئارامكردنەوە لە هەر ئازارێک؛ کە مرۆڤ لە هەر ئەندامێکی جەستەی هەستی پێبكات. ئینجا هەر كەسێک هەستیكرد بە نەخۆشییک یان ئازارێک؛ لە هەر ئەندام و شوێنێکی جەستەی، وا باشە ئەو ڕێنماییەی پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ بڵێتەوە؛ كە بریتییە لە دوعای: (بسم الله ثلاثا، أعوذ بعزة الله وقدرته من شر ما أجد وأحاذر سبع مرات). واتا: تۆ دەست لەسەر شوێنی نەخۆشییەكە یان ئازارەكە دادەنێی و دەڵێی: بەناوی خوا(3 جار)، پەنا دەگرم بە زاتی اللەو بە تواناو هێزەكەی لە خراپەی ئەوەی دەیبینم و لێی دەترسم. (ئەم دوعایە 7 جار بخوێنە). لە عثمان بن أبي العاص بن بشر الثقفيّ الطائفيّ ڕیوایەت كراوە؛ كە چووەتە لای پێغەمبەری نازدار ﷺ و شكایەتی لەلادا كردووە لەسەر ئێش و ئازارێک کە لە جەستەیدا هەیە لەو كاتەوەی بووەتە موسوڵمان، پێغەمبەری خۆشەویستیش ﷺ پێی وتووە: دەستت لەسەر ئەو شوێنەی جەستەت دابنێ كە ئازاری تێدایە و حەوت جار بڵێ: (بسم الله ثلاثا، أعوذ بعزة الله وقدرته من شر ما أجد وأحاذر سبع مرات). واتا: تۆ دەست لەسەر شوێنی نەخۆشییەكە یان ئازارەكە دادەنێی و دەڵێیت: بەناوی خوا(3 جار)، پەنا دەگرم بە زاتی اللەو بە تواناو هێزەكەی لە خراپەی ئەوەی دەیبینم و لێی دەترسم. (ئەم دوعایە 7 جار بخوێنە). بەو هیوایەی ئەو ڕێنماییە گرینگ و بەسوودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ ببێتە مایەی ڕەوینەوەی خەمەكانتان و ساڕێژبوونی ئازارەكانتان. ئامین پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org