سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هونەری دوعاکردن..!
گۆڕینی فۆنت


هونەری دوعاکردن..!

نووسینی: دکتۆر عومەر عەلی.

سەرنج بدە سورەتی ال عمران ئایەتی ١٩٢ تا ١٩٤، لەم ٣ ئایەتەدا ٥ جار بۆ دوعا بە وشەی ''ربنا'' دەستپێدەکات و دواتر داواکاریەکە دێت، لەدوای ئەم ٥ دوعا بە وشەی ''ربنا'' ئەوسا لە ئایەتی ١٩٥ جوابەکەی بە ئەرێنی دەگەڕێتەوە، وەك دەفەرموێ؛ فستجاب لهم ربهم..
بۆیە هەندێ لە زانایان دەفەرمون؛ گەر ویستت دوعا بکەیت ٥ جار بەو شێوەیە دەستپێبکە، ئەوسا خوای گەورە وەڵامت دەداتەوە.

موسا سەلامی خوای لەسەربێ کە ڕایکردووە و دەربەدەربووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەو ڕێگەیەدا یارمەتی ٢ کچیداوە کە باوکیان پیرە، دوای بەڕێکردنیان و گەڕانەوە بۆ ژێر دارەکە چۆن دوعا دەکات، وەك قورئان دەفەرموێ؛ رَبِّ إِنِّى لِمَآ أَنزَلْتَ إِلَىَّ مِنْ خَيْرٍۢ فَقِيرٌ.

ابراهیم سەلامی خوای لەسەربێ کە بینای کەعبە دەکات دواتر چۆن تەوبەو دوعا دەکات، وەك قورئان دەفەرموێ؛ رَبَّنَا وَٱجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةً مُّسْلِمَةً لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ.

قورئان کەنزێکی زۆر گەورە و بەرفراوانە، فێری هونەر و ئەدەبی هەتا داواکردنمان دەکات.
ئەم مانگە، مانگی قورئانە، با زیاتر لە قورئان وردبینەوە و لێوەی فێری ئەدەب و هونەری بین.

زانایان کتێب و نامیلکەو نوسراویان زۆرە لەسەر چۆنیەتی دوعاکردن، بۆ نموونە؛ فن الذکر والدعاء -محمد غزالی.

بەخوا حەیفە قورئانت لەبەردەستدا بێ بە تایبەت لەم مانگی قورئانەدا وە خەریکی فەیسبووك ببی.
تا دوای ڕەمەزان، خواتان لەگەڵ.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 552

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram