چەند زانیارییەک لەسەر قورئانی پیرۆز.
1- قورئان، پێی دەوترێ قورئانی پیرۆز، وەك رێزلێنانێك بۆ ئەو كتێبە ئاسمانییە، خودی قورئان موعجیزەیەو تەحەددایە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی تا كۆتایی دونیاو تاكە كتێبێكە كە لە سنگ و نووسراوەكاندا مابێتەوە بەبێ هیچ گۆڕانكاری و دەستكاری كردنێك، وە بە شێوەیەكی دەماودەم گەیشتووە بە موسوڵمانان و كۆتا كتێبی ئاسمانیشە لە دوای (صحف ابراهیم، زەبور، تەورات، ئینجیل). 2- قورئانى پیرۆز كەلامى خواى گەورەو میهرەبانە "جلّ جلاله"، وە پەروەردگار خۆى بەحەقیقەت قسەى پێكردووە و درووستكراوێك نیە لە درووست كراوەكانى. 3- قورئان لە ماوەی (23) ساڵ و بەشێوەی بەش و بەش جیاجیا دابەزیوەتە سەر كۆتا پێغەمبەری خودا محمد المصطفی ﷺ. 4- قورئان (114) سورەتەو زیاتر لە (6200) ئایەتەو (30) جزمەو هەر جزمەو دوو (حزب)ی لە خۆگرتووە، وە تەواوی قورئان (60) حیزبە. 5- سوورەتەكانی قورئان (87) سورەتيان لە مەككە دابەزیون و (27) سورەتیشیان لە شاری مەدینەی پیرۆز. 6- هەموو سورەتەکانی قورئان بە (بسم الله) دەست پێدەکەن، بێجگە لە سوورەی "تەوبە"، وە سورەی "نەمل" دوو (بسم الله) لەخۆ دەگرێت. 7- درێژترینی سورەت سورەی بەقەرەیە كە (286) ئایەتەو كورتترین سورەتیش سورەی كەوسەرە كە تەنها (3) ئایەتە. 8- قورئان (15) سوجدە لە خۆ دەگرێت، (4) لەو سوجدانە واجبن كە سوورەتەكانی (حم فصلت، حم السجدە، النجم، العلق)ن، وە (11) سوجدەی دیكەمان هەیە كە سوننەت و موستەحەبن كە ئەم سوورەتانە لە خۆ دەگرێت: (الاعراف، النحل، مريم، الحجّ، دوو سوژدەی تێدایە، النّمل، الانشقاق، الرّعد، الاسراء، الفرقان، ص). 9- بە سورەتى (الْفاتِحة) دەست پێ دەكات و بە سورەتى (النَّاس) كۆتایی پێدێت. 10- بە فریشتەى وەحى (جبریل) علیه السلام دابەزێنراوەو نێردراوە بۆ پێغەمبەرمان (محمد) ﷺ بە زمانى عەرەبی. 11- ئەم قورئانە گەورەو پیرۆزە، خواى پەروەردگار چەندین ناوى لێناوە، كە هەموویان گەورەیی و فەزڵى قورئان دەردەخەن، لەو ناوانە: (القُرْآن)، (الكِتاب)، (الفُرْقَان)، (الذِّكر)، (النُّور)، (المَوعِظَة)، (الروح)، (كَلام الله) . 12- لەدوای وەفاتی پێغەمبەر ﷺ قورئان لە یەک کتێبدا کۆ کرایەوە بەفەرمانی خەلیفەی یەکەمی موسڵمانان ئەبوبەکری صدیق {ڕەزای خوای لەسەر} لەسەر پێشنیازی خەلیفەی دووەمی موسوڵمانان عومەری کوڕی خەتاب {ڕەزای خوای لەسەر بێت}. 13- لە دوای وەفاتی خەلیفەی دووەمی موسوڵمانان ئەو یەک نووسخە لەقورئان پارێزراو بوو لای خاتوو حەفصەخانی دایکی ئیمانداران، تا بەفەرمانی خەلیفەی سێیەم و دوای ڕەزامەندی خاتوو حەفصە چەندین وێنەو هاوشێوەی لەو قورئانەی لای خاتوو حەفصە کۆپی و نووسرایەوەو پاشان ئەوە بەسەر شارو وڵاتاندا دابەشکرا، کە ئێستا بەناوبانگە بە (المصحف العثمانی). 14- خوێندنەوەى قورئان پەرستش و عیبادەتە، بگرە لە گەورەترین جۆرەكانى زیكر و یادى خوای گەورەیە. 15- ئەم قورئانە پیرۆزە، پەروەردگار وەك موعجیزەیەكى گەورە ناردوویەتى بۆ پێغەمبەرمان ﷺ كە بەچەندین شێوازى جیاجیا تەحەدداى بێباوەڕان دەكات. 16- لەسەردەمى پێغەمبەرەوە ﷺ هەتا ئێستاش بێباوەڕان نەیانتوانیوە وێنەى ئەم قورئانە بهێنن، یان وێنەى سورەتێك یان ئایەتێک لە قورئان بهێنن. ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئهحمهد كاكه مهحموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.