سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەی ئەوانه‌ی لە بیدعەی ئاهەنگی مەولوودنامەدان!
گۆڕینی فۆنت

دانراوه له‌لایه‌ن: ئوسامه‌ عه‌بدوڵڵا



مەولوودنامە یان ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (صلی اللەعلیەوسلم) بیدعەیە و زیادکراوە لە ئایینی ئیسلامی پیرۆز. لە ئیسلامدا هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ ئەم کارە. 

اللە گیان لە سوورەتی الاعراف ئایەتی ٣ دەفەرموێت: خەڵکینە، شوێنی ئەو (بەرنامەیە) بکەون کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆتان هێنراوەتە خوارەوە، جگە لەو زاتە شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشەویستێکی تر مەکەون! 

وە لە سورەتی الآنعام ١٥٣ دەفەرموێت " بێگومان ئەمە ڕێبازی منە کە ڕاستە دەئێوەش شوێنی بکەون و شوێنی ڕێچکەکانی تر مەکەون چونکە جیاتان دەکاتەوە لە ڕێبازی خوا،.." 

وە پێغەمبەرمان (صلی اللەعلیەوسلم) ( من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد) واتا : هەرکارێک ئێمە ئەمرمان پێ نەکردبێت و بیکەن ئەوە رەد دەکرێتەوە. 

فاطیمەییەکان، ئەمانە، یەکەم کۆمەڵ بوون دەستیان بەم کارە کرد و ئەم بیدعەیەیان درووست کرد. 
بەم کارە هیچ عەبدێکی اللە لە اللە گیان نزیک نابێتەوەو وە خۆشەویستی پێغەمبەر ،،صلی اللەعلیەوسلم،، بەم شێوەیە پیشان نادرێت بەڵکوو ئەمە کارێکە بە پێچەوانەی خۆشەویستی بۆ پێغەمبەرمان ،،صلی اللەعلیەوسلم،، ئەگەر ئێمە خۆشمان بووێت پێویست وایە بەدووی ووتەکانی ئەو بکەوین لەجیاتی ئەوەی کارێک بکەین کە بێ ئاگا بین لە تاوانەکەی یان لەم زیاد کراوە لە اسلامدا. 
وەک الله گیان دەفەرمووێت لە سوورەتی الحشر ئایەتی ٧ وما آتـاكم الرسـول فـخذوه وما آنـهاكم عنه فانتهـوا واتا : جا ئەوەی پێغەمبەر ،،صلی اللەعلیەوسلم،، پێی بەخشیوون وەری بگرن، هەر فەرمانێکی پێدان بە گوێی بکەن، قەدەغەی هەر شتێکی لێ کردن مەیکەن، لە خوا بترسن،،، 
بەڵی، دوا کەوتنی ووتەکان وکارەکانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وە بەوشیوەیەی کە عیبادەتی کردوە، تەنها رێگەیەکە بۆ ئێمە کە الله گیان لە خۆمان رازی بکەین تاوەک بە فکرو بۆچوونی خۆمان بڵێین : قەیدی چییە ئەمەش کارێکی خراپ نییە بیکەین یان وەک یەکگرتو و کۆمەڵ و هەندیک برایان و خوشکانی ترر کەوتونەتە ئەم هەڵەیە وە ،کە دەیان ئەوێت بەو شێوەی دەعوەی اسلام بکەن،، سبحانەالله،، ئایا تۆ یان هەرکەسێکی تر خۆتان بە باشترر دەزانن لە پێغەمبەر ،،صلی اللەعلیەوسلم،، یان لە دووا کەووتووانی،، توخوا تۆ ئەی ئەوەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەر ،،صلی اللەعلیەوسلم،، دەکەیت،، تۆ! بەڵێ لەگەڵ تۆمە!! تۆ خۆت بە باشترر دەزانیت لە ابوبکری صدیق (رضی الله عنە)؟ کە نزیک ترین صەحابە بوو لە پێغەمبەرمان ،،صلی اللەعلیەوسلم،، یان لە عوومەر و عثمان و علی و صەحابەکانی تریش رەضاو رەحمەت لە هەموویان بێت؟ 
یان تابعین و یان پیاوو چاکانی پاش ئەوان وەک امامە بەرێزەکان – ابو حنیفە، مالیک، الشافعی، احمد، الحسن البصری، ابن سیریین ؟ ئەگەر خۆت بە باشتر نازانیت، کەواتە بۆچی تۆ ش وەک ئەوان ناکەیت کە ئاهەنگی لە دایک بوونی پێغەمبەریان (صلى الله عليه وسلم) نەگێرراوە؟؟؟ 
بەچەندەها شێوە لەم سەردەمەدا ئەم یادە دەگێرن، بۆ نموونە هەندێک لە نا و ماڵەکانیاندا یان هەندێک لە مزگەوتەکاندا یان هەندیکیان لە شوێنی ئاهەنگ گێراندا، اللە پەنامان بێت لە هەندێک شویندا پیاو ژن تێکەڵ دەبن و مۆسیقا و گۆرانی دەوترێت و هاوار بۆ پێغەمبەر ،،صلی اللەعلیەوسلم،، دەکرێت، کە بێگوومان شیرکی گەورەیە. 
وەک ئەم ئیوارەیە لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوودا بینیم ،،بێ لە مۆسیقا و پیا و ژن تێکەڵ بوون وەڵڵاهی گوێم لە فیکەو چەپڵە لێدان بوو، دەتگووت عەزیز وەیسی بانگ کراوە بۆ حەفلە ، حەددم نیە ئە وخوشکو برایانە بشوبهێنم بە کەسانێکی جاهیل،، بەڵام ئەوەش کاری موسوڵمانان نیە بەو شێوەیەو وەڵڵاهی دەعوەی اسلامیش بەم رێگەیە ناکرێت، خۆ ئیمە لە رسوول اللە باشتر نین بۆ دەعوەی دینەکی وەک الله گیان دەفەرمویت دەربارەی " سوێند بەخوا بەڕاستی لە پێغەمبەری خوادا چاکترین نموونەی تەواو ڕێک پێک هەیەتا چوی لێ بکەن و شوێنی بکەون...." لێرەدا الله گیان دەفەرموێت بۆ زیاتر روونکردنەوە، بەراستی پەیامبەری الله چاکترین نموونەی ڕێک و پێکی و سەرمەشقە بۆتان، دەسا ئێوەش لە دڵسۆزیی و سیاسەتی و جیهادی و ئارامی و تەقوایی و تەواوی بوارەکانی ژیاندا چاوی لێبکەن و بەدوایدا بچن،،،،، 

وەک وتمان ئەمە لە لایەن فاطییمیەکانەوە درووست بوو، دوای ئەو ٣ سەردەمەی کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) باسی فەرموە کا باشترین سەردەم بوون، دوای ئەو ٣ سەردەمە ئەمانە هاتن کە پێیان دەوترێت فاطییمیەکان ، شیعە، بۆ تێکدانی اسلام و تیکدانی ریزی موسووڵمانان، یەکەم کەس کە هەستا بەم کارە پاش فاطییمیەکان، پاشا المزەفەر ابو سعید کوکبووری بو، پاشای هەولێر بوو، لە سەدەکانی کۆتای شەشەمی هیجری یان هەوەڵەکانی سەدەی حەوتەم، وەک باسکراوە لە کتێبەکانی میژوونووسی بەناوبانگ ابن خەلکان وە هەندیکی تریش. 
وە ابو شامح دەڵێت: یەکەم کەس ئەمەی کرد لە موصل شێخ عمر ابن محمد الملا، یەکێک بوو لەو پیاوە بەرێزانەی کە ناسراو بوو لە و سەردەمەدا بەڵام بەداخەوە تووشی ئەم بیدعەیە بوو، پاشان بەرێوبەری هەولێر پاشان خەڵکانی تر. 

ابن خلکان دەڵێت لە (وفیات الآعیان : ٣/٢٧٤) " کاتێک ئەوەڵی مانگی سەفەر بوو هەموو لایەکیان دەرازاندەوە، وەک ئیستای سەری ساڵی مەسیحییەت، وە لەهەر شوێنیێک جەماعەتێکی لی بوو وە گۆرانیان دەوت وە پربوون لە بیدعە وە گرووپی مۆسیقا، وە ئەو شوینانەیان بە جێ نەدەهێشت هەتاکوو هەموو کەرەستەیەکی ئاهەنگ ئامادە دەکرا. خەڵکان وازیان لە کاروکاسپی دەهێنا و دەچوون بۆ ئەو ئاهەنگانە. کاتێک رۆژی مەولوود نزیک دەبۆیەوە حوشتری زۆریان دەهێنایەدەرەوە لەگەڵ مانگا و مەڕ وە حەیواناتو شتی تر ، زۆر لەوە زیاد تر کە باس بکرێت لێرەدا ، پاشان لەگەڵ ئەم هەموو حەیوان و وڵاخانە دەرۆشتن بە دەفوو گۆرانی و مۆسیقاوە هەتاوەکوو شوێنی ئاهەنگ گیرانیان.... لەشەوی مەولوود دا دەستیان دەکرد بە نەشید هەتاوەکو کاتی نوێژی مەغریب " 

بەکورتی: لەبەر ئەم خاڵانە ئاهەنگگێڕانی یادی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) حەرامە: 

١-بەشیک نیە لە سوننەتی رەسوول اللە ،،صلی اللەعلیەوسلم،، وە نە خولەفاکانیش وە نە تابعینیش. 
٢- ئەم کارە لە لایەن شیعە کانەوە درووست بوو. 
٣- لاسایی کردنەوەی مەسیحیەکانە، وەک ئەوان چۆن یادی لە دایک بوونی عیسا ،،علیە سلام ،، دەکەن،، وە پێغەمبەریش ،،صلی اللەعلیەوسلم،، دەفەرموویت ،، هەرکەسێک لاسایی کۆمەڵێکی کردەوە ئەوە لەوانە" 
٤- لەم هانگانەدا شیرک زۆر زوو درووست دەبێت وەک هاوار کردن بۆ پێغەمبەر ،،صلی اللەعلیەوسلم،، 
٥- کردنەوەی درگای بیدعە بەم کارە دەبێتە هۆی کردنەوەی درگای چەندەها بیدعەی تر، وەک یادی لەدایک بوونی شیخ و پیاوە بەرێزەکانی تر. 

دوا کەوتنی قورئان و سوننەت شوێنگەی هەموو بەڵگەیەکن وە کاتێکیش اختلافێک هەبوو ئەوا تەنها سەرچاوە بۆ ئێمەی مووسوڵمان قورئان و سوننەتە کە ئێمە بگەرێینەوە سەری، کەواتە ئەی ئەوانەی ئاهەنگی مەولوود نامە دەگێرن، ئەی بیدعە چییەکان، وەرن پێمان بڵێن لە کویادا باسی ئەم بیدعەیەی جەنابتان کراوە؟؟؟؟!!! هەرکەسێکیش دەڵێت ئەمە کارێکی باشە بێگوومان دەبێت تۆببەی لەسەر بکات و پەشیمان بێتەوەو بگەرێتەوە سەر ئەم اسلامە پەنا بە اللە گیان، وە بێگوومان هەرکەسیش زوو بگەرێتەوە ئەوە بەراستی کەسێکە کە بەدوای راستیدا گەرراوە، بەڵام بۆ ئەو سەرلێشێواوانەی دان بەراستی دانانێن و ئینکارن ئەوا خۆیان و اللە گیان تاکوو رۆژی مەحشەر. 

اللە گیان لە سوورەتی النساء ئایەتی ٥٩ دەفەرمویت : " ئەی ئەوانەی باوەرتان هێناوە، فەرمانبەردارو گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرو فەرمانڕەواکان بکەن کە لە خودی خۆتانن (لە بیرو باوەڕو پابەندیدا)، خۆ ئەگەر لە شتێکدا بوو بەکێشەتان دەربارەی حوکمی خوایی، ئەوە ئەو کێشەیە بگێڕنەوە بۆ لای خواو پێغەمبەرەکەی ،،صلی اللەعلیەوسلم،، (کە قورئان و سوننەت دەگەیەنێت) ، ئەگەر ئێوە باوەرتان بەخواو بە ڕۆژی قیامەت هەیە، (رەفتار کردنتان) بەو شێوەیە چاکترین و جوانترین سەرچاوەیە بۆ چارەسەری کێشەکانتان" 


داوا کاریین لە اللە گیان بەزەییی بەسەرماندا هەبێت وە پەیوەستمان بکات بە قورئان و سوونەتەکانی پێغەمبەرە نازدارەکەی خۆی ،،صلی اللەعلیەوسلم،، هەتاوەکو بەسەربەرزی بە خزمەتی بگەیین ان شاء اللە، وە سلامی اللە گیان لەسەر پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم)

 1469

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram