دانراوه له‌لایه‌ن: دلێر گه‌رمیانی ئه‌م بابه‌ته باس له شه‌رعییه‌تی ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر و حوكمه‌كه‌ی ناكات، چونكه ئه‌وه باسێكی سه‌ربه‌خۆیه و زانایانیشمان خوای گه‌وره پاداشتیان بداته‌وه به‌و ئه‌ركه هه‌ستاون و ڕوونیان كردۆته‌وه كه ئه‌وه بیدعه و لادانه له سوننه‌تی پاكی پێغه‌مبه‌ر و مانای خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ناگه‌یه‌نێ. ئه‌ی ئه‌بێ خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم) چ مانایه‌ك هه‌ڵبگرێ؟ چۆن خۆشمان بوێ؟ چۆن خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌رببڕین؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تكا ئه‌كه‌م له خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له‌م ئایه‌تانه ورد ببێته‌وه و زیاتر له‌گه‌ڵیاندا بژی. له ته‌فسیری (ابن كثیر)دا هاتووه حه‌سه‌نی به‌سری -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ئه‌ڵێ: خه‌ڵكێك هاتن و به پێغه‌مبه‌رى خوایان وت ئێمه خوای گه‌وره‌مان خۆش ئه‌وێ! خوای گه‌وره‌ش به‌م ئایه‌ته تاقی كردنه‌وه كه ئه‌فه‌رموێ: قل ان كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله ويغفر لكم ذنوبكم والله غفور رحيم. [ال عمران: ٣١]. واته: (ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم) به‌و كه‌سانه بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ئه‌وێ، ئه‌وه شوێن من بكه‌ون (واته پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم). ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێ و له گوناهه‌كانیشتان خۆش ئه‌بێ، خوای گه‌وره لێخۆشبووه و به‌به‌زه‌ییه. له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌م ئایه‌ته به‌سه مانای ڕاستی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم) ڕوون بكاته‌وه... ئه‌م ئایه‌ته بۆته بڕیارده‌رو پێوانه بۆ هه‌ر یه‌كێك لافی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم) لێبدات... كه‌ی ئه‌و كه‌سه خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خۆش ئه‌وێت ئاهه‌نگ بۆ له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر ساز ده‌كات به‌ڵام له‌ملاوه نوێژ ناكات و خوا ناپه‌رستێت، به هیواو ئاواتێكی گه‌نده‌ڵه‌و خۆی هه‌ڵواسیوه‌و شه‌یتان فریوی داوه... یان شوێن سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر نه‌كه‌وێت و هه‌موو به‌ندایه‌تییه‌كانی پڕن له بیدعه‌و كاری داهێنراو... یان به به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ئیسلام رازی نه‌بێ و خۆی به بیرۆكه‌و به‌رنامه‌یه‌كی دژ به ئیسلامه‌وه هه‌ڵواسیوه... ئایا ئه‌بێ ئه‌مه چ خۆشه‌ویستییه‌ك بگه‌یه‌نێ؟ چ مانایه‌كی هه‌بێ؟ له ڕاستیدا ئه‌مه لادانه له خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌رو خۆشه‌ویستی و لێخۆشبوونی خوای گه‌وره به ده‌ست ناخات. ـ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ: ورحمتي وسعت كل شي‌ء فساكتبها للذين يتقون و يؤتون الزكاة و الذين هم باياتنا يؤمنون، الذين يتبعون الرسول النبي الامي الذي يجدونه مكتوبا عندهم في التوراة و الانجيل يامرهم بالمعروف و ينهاهم عن المنكر و يحل له‌م الطيبات ويحرم عليهم الخبائث و يضع عنهم اصرهم و الاغلال التي كانت عليهم، فالذين ءامنوا به و عزروه و نصروه و اتبعوا النور الذي انزل معه اولئك هم المفلحون {الاعراف:156ـ157}. واته: به‌زه‌ییم فراوانه‌و هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه، ئه‌و به‌زه‌ییه‌شم بۆ ئه‌وانه نووسیوه(واته له‌ئاخیره‌تدا هیچ حسابێكیان له‌گه‌ڵ ناكرێ و ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه) ئه‌وانه‌ی له خوای گه‌وره ئه‌ترسن و خۆیان له گوناهه ئه‌پارێزن، ئه‌وانه‌ی زه‌كات ئه‌ده‌ن و بڕوا به ئایه‌ته‌كانی خوا ئه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نێرراوه نه‌خوێنده‌واره ئه‌كه‌ون كه له ته‌ورات و ئینجیله‌كه‌ی به‌رده‌ستیاندا نووسراوه كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره دێت و ئه‌مریان به چاكه پێ ئه‌كات و نه‌هییان له خراپه ئه‌كات و چاكه‌كانیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كات و خراپه‌كانیان لێ حه‌رام ئه‌كات، ئه‌و هۆكارانه‌ش كه ببوه مایه‌ی نه‌كردنی كاری چاكه له‌سه‌ریان لائه‌بات، هه‌روه‌ها ئه‌و ته‌كلیف و بڕیار‌و فه‌رمانه قورسانه‌ی له ته‌وراتیشدا هه‌بوو له سه‌ریان هه‌ڵئه‌گرێ، جا ئه‌وانه‌ی بڕوای پێ ئه‌كه‌ن و ڕێزی ئه‌گرن وسه‌ری ئه‌خه‌ن و شوێن قورئان ئه‌كه‌ون ئه‌وانه ڕزگاربووه‌كانن. له سفری پێنجی ته‌وراتیشدا كه پێی ده‌وترێ سفری میعاد، مووسا پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت له كۆتا وتاریدا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: و اعلموا ان الله سیبعث فیكم رسولا من اقاربكم مثلما ارسلني اليكم يامركم بالمعروف و ينهاكم عن المنكر ويحل لكم الطيبات و يحرم عليكم الخبائث، فمن عصاه فله خزي الدنيا و عذاب الاخرة. واته: بزانن كه خوای گه‌وره له ناو خزمه‌كانتانا نێرراوێكتان بۆ ڕه‌وانه ئه‌كات هه‌روك چۆن منی بۆ ڕه‌وانه كردن...... جا هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی لێ بكات ئه‌وه تووشی سه‌رشۆڕی دنیا‌و سزای دواڕۆژ ئه‌بێ. كه‌واته وه‌ك له قورئاندا هاتووه به‌هه‌مان شێوه له ته‌ورات و ئینجیلیشدا هاتووه كێن ئه‌وانه‌ی شایه‌نی به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ن؟ ئه‌وانه‌ن بڕوا به خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و شوێن به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌كه‌ون. ئه‌وانه‌ن بڕوا به پێغه‌مبه‌ر ئه‌كه‌ن و شوێن سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ر ئه‌كه‌ون و لێی لا ناده‌ن. ئه‌وانه‌ن ڕێز له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم) ئه‌گرن و سه‌ری ئه‌خه‌ن... ـ یه‌كێك له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم كه ناوی زه‌یدی كوڕی ده‌سنه بوو خوا لێی ڕازیبێ، به غه‌در كه‌وته به‌رده‌ست كافره‌كانی قوڕه‌یش و بردیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه تا له‌وێ بیكوژن، له كاتی له سێداره‌دانیدا و له‌و كاته‌دا پارچه پارچه لاشه‌یان ده‌بڕی، ئه‌بو سوفیان بینی و پێی وت: ها زه‌ید توخوا پێت خۆش نه‌بوو ئێسته موحه‌ممه‌د له جیاتی تۆ له دار بدرایه‌و تۆش وه‌ك ئه‌و له‌ناو ماڵ و مناڵی خۆتا بویتایه؟ زه‌ید وتی: نا، به‌خوا پێم خۆش نییه من به‌خۆشی له‌ناو خێزانی خۆما بم و موحه‌ممه‌د دڕكێ بچێ به جه‌سته‌یا، ئه‌بو سوفیانیش به‌سه‌رسامییه‌وه وتی: كه‌سم نه‌دیوه وه‌ك هاوه‌ڵانی موحه‌ممه‌د سه‌رۆكی خۆیان خۆش بوێ، پاشان شه‌هیدیان كرد. ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌ری ئه‌خات كه پێویسته كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ریشمان وه‌ك خۆی خۆش بوێ... حه‌زبكه‌ین چاومان پێی بكه‌وێ ئه‌گه‌ر له خه‌ویشدا بێ... سوننه‌تیمان خۆش بوێ و لێی لانه‌ده‌ین... شێوه‌یمان خۆش بوێ... هاوه‌ڵانیمان خۆش بوێ...هتد. بۆ نموونه هاوه‌ڵێك حه‌زی له كووله‌كه نه‌ئه‌كرد، به‌ڵام كاتێك زانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌و سلم) حه‌زی لێ ئه‌كات ئیتر له‌و رۆژه‌وه له هه‌موو شتێك زیاتر حه‌زی له كووله‌كه كرد. ئیبن و عومه‌ریش كاتێك به سواری وڵاخه‌كه‌یه‌وه گه‌یشته جێیه‌ك، جڵه‌وی ئه‌سپه‌كه‌ی توند گرت و به وڵاخه‌كه‌یه‌وه پێچێكی كرده‌وه، كاتێك لێیان پرسی بۆ وات كرد؟ وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه‌و سلم) بینی له‌م جێگه‌یه‌دا ئاوای كرد، منیش بۆیه ئاوام كرد. خوشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر له ناخه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و به كرده‌وه ده‌سه‌لمێنرێت، نه‌ك له بۆنه‌یه‌كی داهێنراوداو به چه‌ند سروود‌و هه‌ڵس و كه‌وتێك گوزارشی لێ بكرێت و پاشان بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر دۆخی جارانت، هه‌ر كاتێك موسڵمانان پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله علیه وسلم) له هه‌موو كه‌س لا خۆشه‌ویستر بوو، ئه‌وكات ملكه‌چی په‌یره‌و و به‌رنامه‌كه‌شی ده‌بن و دوژمنانیان ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌ریاندا.