ئایا دروستە ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزان لەگەڵ ڕۆژووی شەوال (شەشەڵان) کۆ بکرێتەوە بە یەك نیەت.؟! وەڵام: ئەم بابەتە لە فیقهی ئیسلامیدا پێی دەوترێ (التشریک فی العبادات) واتە: تێکەڵکردن و شەریکایەتی دوو پەرستش لە یەک کاتدا، قسەو باس و خیلافێک هەیە لای زانایان لەسەر دروستی یان نادرووستی، هەندێک پێیان وایە بە (قیاس) درووستەو گرفتی تێدا نیە. بەڵام واللە اعلم قسەی ڕاست و درووست ئەوەیە کە ناکرێ دوو پەرستش و بەندایەتی سەربەخۆ تێکەڵ بەیەکدی بکرێ کە هەریەکەو نیەتێکی جیاوازی هەیە، (یەکەم فەرزەو دووەم سوننەت). بۆیە لای قەولێکی شافعییەکانیش ئەم بابەتە هەر بە نادرووست لەقەڵەم دراوەو نابێت دوو بابەتی عیبادەتی تێکەڵ بەیەکتری بکرێ. سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیسلام وێب، ماڵپەڕی شێخ بن باز. وەڵامدانەوەی: باوکی سەیید پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org