گرنگى شەوانى قەدرو نيشانەكانى ئەو شەوە.
شه‌وی (ليلة القدر) چاكترینی شهوەکانی مانگی ڕه‌مه‌زانه، هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: ئێمه قورئانمان له‌م شه‌وە هێناوه‌ته خواره‌وه، تۆ چوزانیت كه شه‌وی قه‌در چییه؟ شه‌وی قه‌در خێری زیاتره له هه‌زار مانگ. واته خێری نوێژوو قورئان خوێندن و دوعا‌و زیكر کردن تیایدا خێری لە هه‌زار مانگ زیاتره.. هەروەها پێغه‌مبه‌ر ﷺ زۆر تامه‌زرۆی هاتنی ئه‌م شه‌وانه بووە، كاتێ كه ئه‌م شه‌وانه ده‌هاتنە پێش، هه‌ر ده شه‌وه‌كه‌ی ده‌ژیانده‌وه و خێزانەكانى به ئاگا دههێنايەوە. پله‌و پایه‌ی ئه‌م شه‌وه: 1. ئه‌م شه‌وه شه‌وێكه كه الله تعالى قورئانی تێدا دابه‌زاندووه. 2. خوای گه‌وره له‌و شه‌وه‌دا ئه‌جه‌ل و ڕۆزی به‌نده‌كان دیار ده‌كات. 3. به‌ندایه‌تیكردن له‌م شهوانەدا خێری له به‌ندایه‌تی هه‌زار مانگ باشتره. 4. شه‌وێكه دووره له هه‌موو شه‌ڕو فیتنه‌وه ئاشووبێك. 5. شه‌وێكه شه‌وی لێخۆشبوو‌ن و په‌شیمانی و تەوبهیه. بۆ چی خودا ناوی ئەم شه‌وه‌ى ناوه شه‌وی قه‌در؟ 1- چونكه هه‌رچی له‌م ساڵه‌دا ڕووی داوه‌و بووه، لای خوای په‌روه‌ردگار ئه‌ندازه‌گیری بۆ ده‌كرێ و هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، ئه‌مه‌ش له حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره كه چۆن چۆنی هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنێ و ئه‌ندازه گیرییان بۆ ده‌كات. 2. به‌ندایه‌تی نواندن و خۆ ساغكردن بۆ خودا له‌و شه‌وه‌دا، جێگه‌ی قه‌درو ڕێز لێ نانێكی زۆره. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ﷺ فەرموويەتى. ئایا ئه‌م شه‌وه كامه‌یه؟ زانایان زۆر ڕاوبۆچوونی جیاجیایان هه‌یه له مه‌ڕ دیاريكردن و ده‌ستنیشان كردنی ئه‌م شه‌وه، هەندێكیان ڕایان وایه كه ئه‌م شه‌وه شه‌وی بیست و یه‌كه‌مینه، هەندێك ده‌ڵێن شه‌وی بیست و سێ یه‌مینه، هەندێكیش ڕایان له‌گه‌ڵ بیست و نۆیهمینه، هەندێكی ديكەش ده‌ڵێن ته‌نها له شه‌وه تاكه‌كاندایه. پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رموێ : هه‌ركه‌سێك به دوای ئه‌م شهوانەدا ده‌گه‌ڕێت، با له شه‌وی بیست و حه‌وته‌مدا عه‌وداڵی ببێ و چاوی بۆ بگێڕێت. هه‌روه‌ها (ئوبەى كوڕى كەعب) خوا لێی ڕازی بێت، ده‌ڵێ: به‌و خوایه من ده‌زانم كه ئه‌م شه‌وه كام شه‌وه‌یه، شه‌وی قه‌در ئه‌و شه‌وه‌یه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رمانی پێ داین كه خه‌ریكی شه‌و نوێژ بین تیایدا، كه بریتی بوو له شه‌وی بیست و حه‌وته‌م، نیشانه‌كانیشی ئه‌وه بوو كه‌وا خۆر له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر له به‌یانییه‌وه ده‌ر ده‌چێت و سپییيهو تیشكی زۆری پێوه نییه. كه‌واته: ده‌توانين بڵێين نيشانه‌كانی ئه‌م شه‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1. دڵه‌كان ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ری تێدا جێگیر ده‌بێ و ده‌روونه‌كان گوشاد و ڕۆشن و ئاوه‌دان ده‌بن. 2. باو‌و كه‌ش و هه‌وا تێیدا جێگیر و كش و مات و بێ ده‌نگ ده‌بێت ، ئه‌مشه‌وه دووره له هه‌رچی ڕه‌شه‌با و باو هۆزو زریان و ته‌پ و تۆزێك. 3. ده‌گونجێ كه خه‌ڵكی له‌م شه‌وه‌دا خودا له خه‌ودا ببینن وه‌ك ئاشكرایه كه هەندێ له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ر "خوا لێیان ڕازی بێت" خودایان له خه‌ودا بینیوه. 4. مرۆڤه‌كان هه‌ست به تام و چێژێكی خۆش ده‌كه‌ن له بهندایهتیهكانیاندا. 5. له ڕۆژهكەيشيدا ڕۆژ له به‌یانیدا كه ده‌ر ده‌چێت سپییه‌و هیچ تیشكێكی به‌هێزی پێوه دیار نیه. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فه‌رموێ. ئا: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ڕەحمەتی خوای لێبێت.