دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام چه‌ند فه‌توایه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌مه‌زان (١) بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله و الصلاة و السلام على رسول الله و على اله و صحبه و من والاه. پیرۆزبایی كردن به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پرسیار: حوكمی پیرۆزبایی به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان چییه به وته‌ی: (هه‌موو ساڵێكی به خێر‌و خۆشی)؟ وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا پیرۆزبایی كردن له هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان وته‌یه‌كی دیاریكراوی نییه كه هه‌رده‌بێ موسڵمان به‌و شێوه‌یه بیڵێت و سه‌رنه‌كێشێ بۆ شێوازی تر، دروسته به هه‌ر وته‌یه‌ك خه‌ڵكی له‌سه‌ری ڕاهاتبن پیرۆزبایی هاتنی ئه‌و مانگه بكه‌ن له یه‌كتری وه‌ك به نموونه بڵێیت: (هه‌موو ساڵێ به خێر‌و خۆشی) (هه‌ر ساڵێك و ئێوه له خۆشی‌دا بن)و جگه له‌وانیش له‌و وتانه‌ی كه شتێكی ناشه‌رعیان تێدا نه‌بێ. وه خواش زاناتره (الاسلام سؤال و جواب) ڕۆژوو چییه‌و جۆره‌كانی كامانه‌ن پرسیار: ڕۆژوو چییه‌و جۆره‌كانی كامانه‌ن؟ وه‌ڵام: رۆژوو له شه‌رعدا واته خۆگرتنه‌وه له هه‌ردوو شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووی سك و داوێن، واته ئه‌وانه‌ی ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه، له ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یانی ڕاست (الفجر الصادق)، هه‌تا ئاوا بوونی ڕۆژ له‌گه‌ڵ نییه‌تدا، وه دابه‌ش ئه‌كرێت به‌سه‌ر پێویست (واجب) و په‌سه‌ند (مستحب)دا: واجبه‌كه رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانه، ئه‌وه‌ش كه مرۆڤ پێویسته بیانگرێت له ڕۆژووی كه‌فارات و نه‌زر. ڕۆژووی سوننه‌تیش زۆرن؛ به نموونه: شه‌ش رۆژی مانگی شه‌وال بۆ كه‌سێ ڕ‌ه‌مه‌زانی گرتبێ، وه ڕۆژووی ڕۆژی عه‌ره‌فه بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌ج نییه، وه عاشورا‌ء، وه جگه له‌مانیش. وه خواش زاناتره؟ مركز الفتوى بإشراف د.عبدالله الفقيه حوكمی كه‌سێك به‌ڕۆژوو ئه‌بێت و نوێژ ناكات پرسیار: هه‌ندێ له زانایانی موسڵمان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه نوێژناكه‌ن به‌ڵام ڕۆژوو ده‌گرن، ڕۆژوو چ په‌یوه‌ندییه‌كی به نوێژه‌وه هه‌یه، من ئه‌مه‌وێ به‌ڕۆژوو بم تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌دا بچمه به‌هه‌شت كه له ده‌رگای ڕۆژوه‌وانانه‌وه ده‌چنه ژووره‌وه، وه زانراویشه كه ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زانێكی تر گوناهسڕه‌وه‌ی نێوانیانه، هیوادارم بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه خوا موفه‌قتان بكات؟ وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی كردویت له سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بی به‌ڵام نوێژ ناكه‌یت ئه‌وه له‌سه‌ر هه‌قه‌و هه‌قی پێكاوه؛ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژ كۆڵه‌كه‌ی ئیسلامه، وه ئیسلام هه‌ڵناسێت و ڕاگیرنابێ ته‌نها به‌و نه‌بێ، ئه‌وه‌ش نوێژ ناكات و وازی لێ هێناوه به ته‌واوی، كافرو بێباوه‌ڕه‌و له میلله‌تی ئیسلام ده‌رچووه، وه كافریش خوا نه ڕۆژو و نه خێروچاكه‌و نه حه‌ج و نه زه‌كات و نه هیچ شتێكی دیكه‌ی لێ وه‌رناگرێ له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی خوا سبحانه‌وتعالی: وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلاَّ أَنَّهُمْ كَفَرُواْ بِاللّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلاَ يَأْتُونَ الصَّلاَةَ إِلاَّ وَهُمْ كُسَالَى وَلاَ يُنفِقُونَ إِلاَّ وَهُمْ كَارِهُونَ [التوبة:54]. [هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وه‌ی كه ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت، چونكه ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نییه و نایه‌ن بۆ نوێژ، مه‌گه‌ر به له‌ش به‌باری و ته‌ممه‌ڵی نه‌بێت، ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له كاتێكدا كه ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن] له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ به‌ڕۆژوو ده‌بیت و نوێژ ناكه‌یت ئه‌وه پێیت ده‌ڵێین كه ڕۆژووه‌كه‌ت به‌تاڵه‌و لێت وه‌رناگیرێ، هیچ سوودت پێ ناگه‌یه‌نێ لای خوا، وه نزیكت ناكاته‌وه لێی، به‌ڵام ئه‌و گومانه‌ش كه وات زانیوه ڕه‌مه‌زان تاكو ڕه‌مه‌زانه‌كه‌ی تر گوناهپۆشی نێوانیانه ئه‌وه پێت ده‌ڵێین: تۆ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی له‌م باره‌یه‌وه هاتوو ئاگات لێی نه‌بووه‌و نه‌تزانیوه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: {الصلوات الخمس والجمعة إلى الجمعة ورمضان إلى رمضان مكفرات لما بينهن ما اجتنبت الكبائر}. {پێنج نه‌ێژه‌كه و هه‌ینی تا هه‌ینی و ره‌مه‌زان تا ڕه‌مه‌زان گوناهپۆشی نێوانیانن ئه‌گه‌ر خۆ له گوناهی گه‌وره به‌دروو بگریت} به مه‌رجگرتنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌وه‌ی كه ڕه‌مه‌زان تا ره‌مه‌زانێكی تر گوناهه‌كانی ده‌سڕێته‌وه ئه‌وه‌یه كه له گوناهی گه‌وره خۆت به دوور بگریت، وه تۆ كه ڕۆژوو ده‌گریت به‌ڵام نوێژه‌كانت ناكه‌یت، خۆتت له گوناهی گه‌وره به‌دوور نه‌گرتووه، چی گوناهێك هه‌یه له نوێژنه‌كردن گه‌وره‌تر بێت، به‌ڵكوو وازهێنان له نوێژ به ئێجگاری كوفر‌و بێباوه‌ڕییه، ده‌ی ئیتر چۆن ده‌گونجێ ڕۆژوو تاوانه‌كانت بسڕێته‌وه، جا وازهێنان له نوێژ كوفره‌و هه‌رچه‌ند به‌ڕۆژوو بیت لێت وه‌رناگیرێت، له‌سه‌رته ئه‌ی برام كه ته‌وبه بكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه بۆلای خوا، په‌شیمان ببیته‌وه‌و ده‌ست بكه‌یت به نوێژه‌كانت و ئه‌رك و واجبی په‌روه‌ردگارت سه‌ره‌تا به‌جێ بێنی كه نوێژه، ئه‌وجا له‌پاشاندا به‌ڕۆژوو بیت، وه له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) معاذی نارد بۆ یه‌مه‌ن و پێی فه‌رموو: {ليكن أول ما تدعوهم إليه شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله، فإن هم أجابوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات لكل يوم وليلة} { با یه‌كه‌م شێتك كه بانگیان ده‌كه‌یت بۆی شایه‌تی دان بێت به لا اله الا الله و محمد رسول الله، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاتن به ده‌مته‌وه بۆ ئه‌وه ئه‌وه ئاگاداریان بكه كه خوا له شه‌وو ڕۆژێكدا پێنج نوێژی له‌سه‌ر داناوون} پاش هه‌ردوو شایه‌تمان به نوێژ ده‌ستی پێكر پاشان ڕۆژوو. [الشيخ ابن عثيمين]. سیواك له ڕه‌مه‌زاندا پرسیار: هه‌یه كه خۆده‌پارێزی له سیواك كردن له ڕه‌مه‌زاندا.. له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ بێته‌وه، ئایا ئه‌مه ڕاسته، وه باشترین كات بۆ به‌كارهێنانی سیواك كه‌یه؟ وه‌ڵام: خۆپاراستن له سیواك له ڕه‌مه‌زان و ڕۆژانی دیكه‌ی جگه له ڕه‌مه‌زانیش كه تێدایدا به‌ڕۆژویت هیچ ڕوویه‌كی دروستی نییه، چونكه سیواك سوننه‌ته هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دا هاتووه پاككه‌ره‌وه‌یه بۆ ده‌م و هۆی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریشه، وه له هه‌ریه‌ك له كاتی ده‌ستنوێژ و كاتی خه‌و و هه‌ڵسان له خه‌و و چونه ژووره‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ سوننه‌ته‌و هه‌روه‌ها له ڕه‌مه‌زانیشدا به‌كارهێنانی شه‌رعیه‌و هیچی تێدا نییه، وه ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه مه‌گه‌ر سیواكه‌كه تامێكی هه‌بێ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر لیكی ناوده‌مت بكات ئه‌وه له‌وكاته‌دا ئه‌و تفه قوت ناده‌یت و تف ده‌كه‌یته‌وه، یان ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌كارهێنانی سیواكه‌كه‌وه پوكت بریندار بوو خوێنی لێ هات ئه‌وه نابێ قوتی بده‌یت و ده‌بێ فڕێی ده‌یت، ئیتر ئه‌گه‌ر له‌مانه خۆت پاراست به‌كار هێنانی سیواك هیچ زیانێكی نییه‌و ده‌توانی به‌كاری بێنی. [ الشيخ ابن عثيمين] ئاو له ده‌م و لوت ڕادان بۆ ڕۆژوه‌وان پرسیار: ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان ئاوی له ده‌می یان لوتی ڕادا و به بێ مه‌به‌ست ئاو چووه قوڕگیه‌وه ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێت؟ وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ڕۆژووه‌وان ئاوی له ده‌م و لوتی ڕاداو به بێ ویست و مه‌به‌ستی خۆی ئاو چووه قوڕگیه‌وه ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی ناشكێت چونكه به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، خواش سبحانه‌وتعالی ده‌فه‌رموێت: وَلَكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ [الأحزاب:5} [الشيخ ابن عثيمين]. حوكمی به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ده‌م دان پرسیار: دوای كاتی خۆگرتنه‌وه له خواردن (الامساك) ئایا بۆم دروسته فڵچه و ده‌رمان ده‌م و دانم بشۆم؟ وه ئه‌گه‌ر دروسته ئایا ئه‌و خوێنه‌ی كه له‌كاتی پێاهێنانی فڵچه‌كه‌دا له پوكم دێ و تێكه‌ڵ به ده‌رمانه‌كه ده‌بێ ڕۆژوو ده‌شكێنێ؟ وه‌ڵام: هیچ تێدا نییه دوای خۆگرتنه‌وه(امساك) ده‌م و دانت به فڵچه و سیواك و بشۆڕیت، هه‌ندێ له زانایان به كه‌راهه‌تیان زانیوه به‌كارهێنانی سیواك له دوای نیوه‌ڕۆ چونكه پاشماوه‌ی بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان لاده‌بات (كه ئه‌و بۆنه لای خوا خوشه‌ویسته)، به‌ڵكوو ده‌بێ دان له پاشماوه‌ی خواردن پاك بكرێته‌وه‌و تێدایدا نه‌مێنێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌م و دان دیارتر ئه‌وه‌یه كه كه‌راهه‌تی هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م بۆنی هه‌یه‌و هه‌م تامێكیشی هه‌یه و بێخه‌م نیت له‌وه‌ی كه قوتی بده‌یت، جا هه‌ركه‌س پێویستی بوو ویستی ده‌م دانی پێ بشوات با دوای پارشێو و پێش كاتی خۆگرتنه‌وه بیشوات، وه ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژیش هه‌ربه‌كاری هێناله گه‌ڵ ئاگاداری له‌وه‌ی كه نه‌چێته ناو قوڕگیه‌وه ئه‌وه هیچی تێدا نییه ان شا‌ء الله بۆ پێویستی، وه ئه‌گه‌ر له كاتی دان شۆرینه‌كه‌ی یان سیواك كردنه‌كه‌ی خوێنێكی كه‌میشی لێ هات ئه‌وه ڕۆژووی پێ ناشكێ. وه خواش زاناتره [الشيخ ابن جبرين ] حوكمی خوێن ده‌رهێنان له ڕۆژووه‌وان پرسیار: حوكمی ئه‌و كه‌سه چییه كه خوێنی لێ ده‌رهێنراوه‌و به‌ڕۆژووشه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی فه‌حس و شیكردنه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی؟ وه‌ڵام: شێوه‌ی ئه‌م خوێن له خۆگرتنه بۆ شیكردنه‌وه‌ی (نه‌خۆشی) ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه، به‌ڵكوو لێی ده‌بوردرێ چونكه له‌و ڕه‌گه‌زانه نییه كه له‌شه‌رعی پاك و خاوێنی ئێمه‌دا ڕۆژووی پێ به‌تاڵ ببێته‌وه. [الشيخ ابن باز] قه‌تره‌ی چاو ڕۆژوو ناشكێنێ پرسیار: به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی چاو له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا ئایا ڕۆژوو ده‌شكێنێ یان نا؟ وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی سه‌حیح و ڕاسته ئه‌وه‌یه كه قه‌تره‌ی چاو ڕۆژوو ناشكێنێت، هه‌رچه‌ند ڕاجوداییه‌ك هه‌یه له نێوان زانایاندا كاتێك هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر هاته خوارێ و تامه‌كه‌ی گه‌یشته قوڕگ ئه‌وه ڕۆژوو ده‌شكێنێ؛ به‌ڵام ڕای سه‌حیح و دروست ئه‌وه‌یه كه به هیچ جۆرێك ڕۆژوو ناشكێنێت، چونكه چاو یه‌كێك نییه له‌و ڕێگانه‌ی ڕۆژووی پێ ده‌شكێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك تامی قه‌ته‌ره‌كه‌ی چووه قوڕگیه‌وه‌و ئه‌وه هه‌ر بۆ ئیحتیا‌ت و ده‌رچوون له جیاوازی زانایان ڕۆژووه‌كه‌ی بگرێته‌وه هیچی تێدا نییه، به‌ڵام سه‌حیح ئه‌وه‌یه كه ناشكێنێ جا له چاوه‌وه بێت یان له گوێچكه‌وه. [الشیخ ابن باز] حوكمی ده‌رزی له خۆدان له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا پرسیار: ئایا ده‌رزی و شرینقه‌ی چاره‌سه‌ر له ڕ‌ۆژگار ڕه‌مه‌زاندا كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆژوو؟ وه‌ڵام: ده‌رزی چاره‌سه‌ریی دووبه‌شه: به‌شێكیان مه‌به‌ست پێی خواردنی نه‌خۆشه‌كه‌یه واته له جیاتی خواردن لێی ده‌درێ و ئیتر پێویستی به خواردن و خواردنه‌وه نابێت و ئه‌و ده‌رزیه ڕۆڵی خواردن ده‌بینێ، ئه‌م جۆره ده‌رزیانه ڕۆژوو ده‌شكێنن... ، جۆری دووه‌میش كه ئه‌و ده‌رزیانه‌ن كه خۆراكی نین واته بێنیازت ناكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه ئه‌مانه ڕۆژوو ناشكێنن چونكه هیچ كام له ده‌قه‌كانی ڕۆژوو شكاندن نه به وته و نه به مانا نایگرنه‌وه، نه خواردن و خواردنه‌وه‌یه، وه نه به مانای خواردن و خواردنه‌وه‌ش دێت، ئه‌سڵ و بنچینه‌ش دروست بوونی ڕۆژووه هه‌تا به به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی بسه‌لمێ كه ڕۆژووه‌كه شكاوه: [الشیخ ابن عثیمین]. حوكمی خواردن و خواردنه‌وه له كاتی بیرچوونه‌وه پرسیار: حوكمی كه‌سێك چییه كه ده‌خواو ده‌خواته‌وه و له‌بیری چووه كه به‌رۆژووه، وه ئایا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یبێنێ كه یادی بێنێته‌وه كه به‌ڕۆژووه؟ وه‌ڵام: هه‌ركه‌سێ له بیرنه‌بێ كه به‌ڕۆژووه‌و بخواو بخواته‌وه ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیری كه‌وته‌وه یان بیری هێنرایه‌وه ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری ده‌سبه‌جێ واز بێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پاروه‌كه یان قومه ئاوه‌كه له قورگیدا بوو، ده‌بێ فڕێی بدا‌و نه‌یخوات، به‌ڵگه‌ی دروستی و ته‌واوی ڕۆژووه‌كه‌شی ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه ئه‌بووهوره‌یره خوا لێی رازیبێ ده‌یگێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:{ من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإنما أطعمه الله وسقاه } واته: {هه‌ركه‌سێ به ڕۆژوو بوو له بیری چۆوه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌ی خوارد ئه‌وه خوا خواردنی پێداوه‌و تێرئاوی كردووه} وه له به‌ر ئه‌وه‌ش كه مرۆڤ به له‌بیرچووه‌نه‌وه لێی ناگیرێ له به‌ر فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره: رَبَّنَا لاَ تُؤَاخِذْنَا إِن نَّسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا [البقرة:286] به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌یبینێ پێویسته له‌سه‌ری بێداری بكاته‌وه چونكه ئه‌مه ده‌بێته گۆڕێنی كارێكی خراپ و پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: { من رأى منكم منكراً فليغيره بيده فإن لم يستطع فبلسانه فإن لم يستطع فبقلبه } واته: {هه‌ركه‌س له ئێوه خراپه‌یه‌كی بینینی با به‌ده‌ست نه‌یهێڵێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی با به بزمان، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه به دڵ} گومانیشی تێدا نییه كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌وان له كاتی ڕۆژووه‌كه‌یدا كارێكی خراپ و نابه‌جێیه و ده‌بێت بگۆڕدرێت و نه‌هێڵڕێت، به‌ڵام له كاتی له‌بیرچونه‌وه‌دا لێی ئه‌بوردرێ و لێی ناگیری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بینی ئه‌وه ده‌سبه‌جێ پێویسته له‌سه‌ری به ئاگای بێنێته‌وه‌و ڕۆژووه‌كه‌ی بیر بێنێته‌وه [الشیخ ابن عثیمین] منداڵی بچووك ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه به‌ڵام فه‌رمانی پێ ده‌درێ پرسیار: منداڵه بچووكه‌كه‌م سووره له‌سه‌ر ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ڕۆژوو زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌نی و لاسه‌نگبوونی باری ته‌ندروستی، جا ئایا زۆری لێ بكه‌م تا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێ؟ وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر منالێكه‌و نه‌گه‌شتۆته سنووری باڵغ بوون ئه‌وه ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ ئه‌رك و قورسایی ده‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه فه‌رمانی پێ ده‌كرێ كه بیانگرێت، چونكه هاوه‌ڵه‌كان ڕۆژوویان به منداڵه‌كانیان ده‌گرت، ته‌نانه‌ت ئی وایان هه‌بووه منداڵه‌كه‌ی گریاوه له برساندا به‌ڵام به یاری و گه‌مه‌كردن برسێتیه‌كه‌یان له‌بیر بردونه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌لماو به ته‌واوی زانیت كه به‌ڕۆژوو بوونه‌كه زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه نابێت به ڕۆژوو بێت، جا ئه‌گه‌ر خوای متعال قه‌ده‌غه‌ی لێ كردوین كه ماڵ و سامانه‌كانمان بده‌ینه ده‌ستی منداڵه‌كان نه‌وه‌ك تووشی فه‌سادو خراپه‌كاری ببن، ئه‌وه پاراستنی لاشه‌و گیانی منداڵه‌كه له‌پێشتره كه نه‌هێنڵین تووشی ببن، به‌ڵام ده‌بێت نه‌هێشتنه‌كه له ڕێگه‌ی توندوتیژی و به ڕه‌قی نه‌بێت، چونكه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا نابێ ڕه‌ق و توندوتیژ1ی له‌گه‌ڵیان به‌كار بێنین. [الشیخ ابن عثیمین] حوكمی كه‌سێك كه له كاتی بانگ یان تۆزێك دوای بانگ شتێك ده‌خوات پرسیار: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ [البقرة:187] حوكمی ئه‌و كه‌سه چییه كه له كاتی بانگی به‌یانی یان پاش بانگ به چاره‌كێك نان یان ئاو ده‌خوات؟ وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه بزانێت كه ئه‌وه پێش هاتنی به‌یاننیه (واته بزانێك كه جارێ كاتی نوێژ نه‌بووه) ئه‌وه گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه، وه ئه‌گه‌ر زانی كه دوای هاتنی به‌یانیی بووه‌و كاتی نوێژی به‌یانی تێپه‌ڕیوه ئه‌وه گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌رنه‌یئه‌زانی كه ئایا خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی پاش هاتنی به‌یانی بووه ئه‌وه گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نییه چونكه ئه‌سڵ و بنچینه مانه‌وه‌ی شه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ موسڵمان ئیحتیا‌ت بخات و خۆی بگرێته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه كاتێ گوێی له بانگ بوو، ته‌نها له كاتێكدا نه‌بێت مه‌گه‌ر به دڵنیاییه‌وه بزانێك كه ئه‌و بانگه پێش هاتنی كاتی نوێژه‌و جارێ نوێژ نه‌بووه { اللجنة الدائمة} ئه‌وه‌ی له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا تووشی له‌شگرانی ده‌بێت پرسیار: ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا تووشی له‌شگرانی هات (له خه‌ویدا مه‌نی هاته‌وه) ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه یان نا، وه ئایا له‌سه‌ری پێویسته خۆی بشوات؟ وه‌ڵام: له‌شگرانی (له خه‌ودا) ڕۆژوو به‌تاڵ ناكاته‌وه چونكه به هه‌لبژارده‌و ئاره‌زووی ڕۆژوه‌وان نه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ریه‌تی خۆشۆردنی له‌شپیسی ده‌ربكات، خۆ ئه‌گه‌ر دوای نوێژی به‌یانی تووشی له‌شگرانی هات ده‌توانێ خۆشۆرینه‌كه‌ی دوا بخات تا پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ، وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی جیماعی كرد‌و خۆی نه‌شت تا دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یان ئه‌وه هیچی تێدا نییه‌و دروسته، چونكه جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) كه به جیماعه‌وه به‌یانی كردۆته‌وه‌و پاشان خۆی شۆریوه‌و به‌رۆژوو بووه.. وه هه‌روه‌ها ئافره‌تی حه‌یزدارو نیفاسداریش (خوێنی پاش منداڵبوون) هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه، ئه‌گه‌ر له شه‌ودا پاك بوونه‌وه‌و خوێان نه‌شۆری تا دوای ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یان (واته دوای بانگی به‌یانی) ئه‌وه ده‌توانن له‌و كاته‌دا خۆیان بشۆرن و به‌ڕۆژوو بن و ڕۆژووه‌كه‌یان دروسته.. به‌ڵام دروست نییه نه بۆ ئه‌وان و نه بۆ ئه‌وه‌ش له‌شی گران بووه، كه خۆشۆرینه‌كه‌یان دوا بخه‌ن تا كاتی نوێژ به‌سه‌ر ئه‌چێت و خۆر ده‌ر ئه‌كه‌وێت، به‌ڵكوو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه پێویسته كه زوو بكه‌ن و خۆیان بشۆرن پێش ئه‌وه‌ی خۆر ده‌ركه‌وێت و كاتی نوێژ نه‌مێنێت، تا نوێژه‌كه‌یان له كاتی خۆیدا به‌جێ بێنن، وه له‌سه‌ر پیاو پێویسته كه زوو بكات و خۆی بشوات پێش هاتنی كاتی نوێژی به‌یانی تاكو فریای نوێژ بكه‌وێت له مزگه‌وتدا.. و الله ولی التوفیق [الشیخ ابن باز] حوكمی به‌كارهێنانی چه‌وری و ڕۆنی ده‌م و چاو پرسیار: ئایا ئه‌و ڕۆنه‌ی (وه‌ك نیڤیاو شتانی دیكه) كه پێست ته‌ڕ ده‌كاته‌وه زیانی ده‌بێت بۆ ڕۆژوو ئه‌گه‌ر له‌و جۆره بێت كه به‌ربه‌ست نابێت له گه‌یاندنی ئاو بۆ پێسته‌كه؟ وه‌ڵام: هیچی تێدا نییه به‌كارهێنانی ڕۆنی لاشه له كاتی پێوستیدا، چونكه ڕۆن ته‌نها ده‌ره‌وه‌ی پێسته‌كه ته‌ڕ ده‌كات و ناچێته ناو لاشه‌وه، پاشان ئه‌گه‌ر چووشه ناو لاشه‌وه ڕۆژوو ناشكێنێت [الشیخ ابن جبرین]. حوكمی به‌ڕۆژوو بوون له سه‌فه‌ردا پرسیار: ئایا به مه‌رج گیراوه بۆ مۆڵه‌تی ڕه‌وه‌ند (مسافر) بۆ به‌رۆژوو نه‌بوون له ڕه‌مه‌زاندا كه سه‌فه‌ره‌كه‌ی به پێ بێت یان به سواری، یان هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان پێ و سواری ئاژه‌ڵ یان ماشێن یان فڕۆكه؟ وه ئایا مه‌رجه كه له‌سه‌فه‌ره‌كه‌یدا ماندوو ببێ كه نه‌توانێ خۆی بگرێ یان نا؟ وه ئایا باشتره به‌ڕۆژوو بێت ئه‌گه‌ر توانی یان باشتره ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت؟ وه‌ڵام: دروسته بۆ گه‌شتیار له سه‌فه‌رێكدا كه نوێژی تێدا كورت بكرێته‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، جا ئیتر به پێ بێ یان به ماشێن یان به فڕۆكه یان به هه‌رشتێكی دیكه، وه یه‌كسانه له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده ماندوو بوبێت كه خۆی بۆ نه‌گیرێ و نه‌توانێ یان سه‌فه‌رێكی بێ ئه‌رك و ماندوو بوون بێ، برسێتی و تینوێتی زۆری بۆ هێنابێ یان نا، چونكه شه‌رع مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌ستۆته‌وه به سه‌فه‌ره‌كه‌وه كه نوێژی تێدا كورت بكرێته‌وه نه‌ك به‌وه‌ی كه ئایا ماندوو ده‌بێ یان نا، یاخود به چی سه‌فه‌ر ده‌كات و ده‌توانێ به‌ڕۆژوو بێ یان نا، هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسم) له غه‌زوه‌یه‌كدا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بوون، تێدانا بوو به‌ڕۆژوو بوو تێداشیانا بوو به‌ڕۆژوو نه‌بوو، هیچ كامیشیان ئه‌وی تریانی له‌كه‌دار نه‌ده‌كردو به نه‌نگی سه‌یری نه‌ده‌كرد، به‌ڵام باشتر‌و دووپاتتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان زانی له سه‌فه‌ره‌كه‌یدا له به‌رگه‌رمان یان دووری ڕێگه‌ی یان هه‌رشتێكی تر تووشی ناڕه‌حه‌تی و بێزاری دێت به ڕۆژوو نه‌بێت و ئه‌وه باشتره بۆی، له ئه‌نه‌سه‌وه خوای لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا بووین (صلی الله علیه وسلم9 له سه‌فه‌رێكدا هه‌ندێك به‌رۆژوو بوون و هه‌ندێكیش به‌ڕۆژوو نه‌بوون، ئیتر ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕۆژوو نه‌بوون دوو ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژوه‌وانه‌كان كاریان كرد، ئه‌وجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: {ذهب المفطرون اليوم بالأجر}{ئه‌مڕۆ به‌ڕۆ1ژوو نه‌بوه‌كانی پاداشته‌كه‌یان برد بۆ خۆیان} وه جاری واش هه‌یه كه ڕۆژوو شكاندن له سه‌فه‌ردا ده‌بێته پێویست له‌به‌ركارێكی پێش هاتوو وه‌ك له فه‌رمووده‌ی ئه‌بی سه‌عیدی خودری خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) سه‌فه‌رمان كرد بۆ مه‌ككه‌و به‌ڕۆژوو بوین، وتی: له شوێنێك دانیشتین، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: {إنكم دنوتم من عدوكم والفطر أقوى لكم }{ ئێوه له دوژمنه‌كه‌تان نزیك بونه‌ته‌وه ڕۆژوو شكاندن بۆ ئێوه باشتره (به‌هێزترتان ده‌كات)} ئه‌مه مۆڵه‌تێك بوو بۆمان و هه‌مان بوو ڕۆژووه‌كه‌ی شكاند‌و هه‌شمان بوو به‌ڕۆژوو بوو، پاشان له شوێنێكی تر لامانداو فه‌رمووی: {إنكم مصبحو عدوكم والفطر أقوى لكم فأفطروا وكانت عزمة } ئیتر رۆژووه‌كانمان شكاند، پاشان فه‌رمووی: {لقد رأيتنا نصوم مع رسول الله بعد ذلك في السفر } رواه مسلم. هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی جابری كوری عبدالله خوا لێی رازی بێت، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا بوو له سه‌فه‌رێك، پیاوێكی بینی خه‌ڵكی له‌سه‌ری كۆ بوبونه‌وه، ئاگای له خۆی نه‌مابوو، فه‌رمووی: ئه‌وه چییه‌تی؟ وتیان: پێاوێكه به ڕۆژووه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: {ليس من البر أن تصوموا في السفر } رواه مسلم [اللجنه الدائمه] حوكمی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی (مه‌ذی) له ڕۆژگاری ڕه‌مه‌زاندا پرسیار: ئایا ده‌رچوونی مه‌ذی (ئاوێكی مه‌یله‌و لینجه له پیاودا) بۆ هه‌ر هۆكارێك بێت ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه یان نا؟ وه‌ڵام: به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی (مه‌ذی) ڕۆژوو به‌تاڵ نابێته‌وه له سه‌حیحترینی دوو قسه‌ی زانایاندا. [الشیخ ابن باز] ڕۆژووی شوفێری هاتوچۆ پرسیار: ئایا حوكمی سه‌فه‌ر به‌سه‌ر شوفێری پاس و سایه‌ق لۆری و ئامانه‌دا ده‌سه‌پێ، به‌و جۆره‌ی كه به‌یانیان ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شار‌و ئێواران دێنه‌وه‌و ئه‌مه پیشه‌ی به‌رده‌وامیانه؟ وه‌ڵام: به‌ڵێ حوكمی سه‌فه‌ریان به‌سه‌ردا به‌جێ دێت و ڕۆژوو شكاندن و كورت كردنه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی نوێژیشیان بۆ هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك وتی: (كه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن كاتێ به‌رده‌وام ئه‌مه پیشه‌یانه)؟ ده‌ڵێین: ئه‌وه له ڕۆژانی زستاندا كه ڕ‌ۆژگار كورت و سارده ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن، به‌ڵام ئه‌و شۆفێرانه‌ی له ناوشاردا كار ده‌كه‌ن ئه‌وه حوكمی ڕه‌وه‌ندیان(مسافر) بۆ نییه‌و ده‌بێ به ڕۆژوو بن. [الشیخ ابن عثیمین]. ئه‌و سه‌فه‌ره كامه‌یه كه بۆت هه‌یه ڕۆژوی تێدادا بشكێنیت پرسیار: ماوه‌ی سه‌فه‌ری ڕۆژوو شكاندن چه‌نده‌یه؟ وه‌ڵام: ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی بۆت هه‌یه تێدایدا ڕۆژوو بشكێنیت و هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیش كورت بكه‌یته‌وه نزیكه‌ی 83كم، وه له زانایانیش هه‌یه كه ماوه‌ی سه‌فه‌ریان دیاری نه‌كرووه، به‌ڵكوو وتویانه هه‌ر شتێك له نه‌ریت وباوی خه‌ڵكدا به‌سه‌فه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا ئه‌وه سه‌فه‌ره‌و بۆت هه‌یه ڕۆژوو بشكێنیت و نوێژی تێدادا كورت بكه‌یته‌وه. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ماوه‌ی سێ فه‌رسه‌خ بڕۆشتایه نوێژی كورت ده‌كرده‌وه. وه سه‌فه‌ری حه‌رامیش ناكرێ ببێته هۆی ڕۆژوو شكاندن و نوێژ كورت كردنه‌وه، چونكه سه‌فه‌ری تاوان مۆڵه‌تی بۆ نییه، وه هه‌ندێ له زانایانیش جیاوازی ناخه‌نه نێوان سه‌فه‌ری تاوان و سه‌فه‌ری ڕێ پێدراوه‌وه له‌به‌ر گشتی به‌ڵگه‌كانی سه‌فه‌ركردن و خواش زاناتره [الشیخ ابن عثیمین] حوكمی خواردنی حه‌پی نه‌هێشتنی سووڕی مانگانه 0(العادة الشهریه) پرسیار: هه‌ندێ له ئافره‌تان به ده‌ست ئه‌نقه‌ست له ڕه‌مه‌زاندا حه‌پی لابردنی سووڕی مانگانه (حه‌یز)ده‌خۆن، تاكو له ڕه‌مه‌زاندا حه‌یزیان نه‌بێت و ڕۆژووه‌كانیان نه‌شكێنن، ئایا ئه‌مه دروسته؟ وه ئایا هیچ پابه‌ند بوونێك هه‌یه ئافره‌ت پێوه‌ی پابه‌ند بێت له‌م كاره‌دا؟ وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی كه ئه‌یبینم لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان وا نه‌كه‌ن و بمێننه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوا بۆی داناوون و له‌سه‌ر ئافره‌تانی ئاده‌م نووسیویه‌تی، چونكه ئه‌م سووڕی مانگانه‌یه خوای گه‌وره بێ حیكمه‌ت و دانایی داینه‌ناوه، ئه‌م خوێنه له‌گه‌ڵ سروشتی مرۆڤدا گونجاوه‌و پێویسته بچێته ده‌رێ، جا ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌كرا ئه‌وه زیان به ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، وه پێغه‌مبه‌ریش 0(صلی الله علیه وسلم9) فه‌رموویه‌تی: { لا ضرر ولا ضرار}. {نه زیان بگه‌یه‌نه‌وه نه زیانیش پێ بگات} ئه‌مه به چاوپۆشین له‌و زیانه‌ی كه ئه‌م جۆره حه‌پانه له‌سه‌ر ڕه‌حمی ئافره‌ت دروستی ده‌كه‌ن كه پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان پێ كردووه، جا ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌دا ده‌یبینم ئه‌وه‌یه ئافره‌تان ئه‌م جۆره حه‌پانه به‌كار نه‌هێنن، سووپاس بۆ خوا له‌سه‌ر توانا‌و ده‌سه‌ڵات و حیكمه‌تی په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر حه‌یزی پێدا هات خۆی ده‌گرێته‌وه له نوێژ‌و ڕۆژوو، وه ئه‌گه‌ر پاكیش بۆوه ده‌ست ده‌كاته‌وه به نوێژ‌و ڕۆژووه‌كانی، كاتێكیش ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو ئه‌و ڕۆژانه‌ی نه‌یگرتوون ده‌یانگرێته‌وه. [الشیخ ابن عثیمین] نوێژی ته‌راویح سوننه‌تێكی دووپات و چه‌سپاوه پرسیار: ئایا نوێژی ته‌راویح سوننه‌ته یان سوننه‌تێكی دووپات و چه‌سپاوه (مؤكدة)؟ وه چۆن به‌جێی بێنین؟ وه‌ڵام: سوننه‌تێكی دووپات و چه‌سپاوه‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {من قام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه} وه جێگیر بووه كه چه‌ند شه‌وێك به جه‌ماعه‌ت به هاوه‌ڵه‌كانی كردووه‌و پاشان ترساوه له‌وه‌ی له‌سه‌ریان فه‌رز ببێت و هه‌ڵیناون كه بۆ خۆیان بیكه‌ن، پیاوی وا بوو به ته‌نیاو ئی وابوو دوو دوو و سێ سێ به یه‌كه‌وه به كۆمه‌ڵ ده‌یانكرد، پاشان له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ردا خوا لێی ڕازی بێت به باشی زانی كه له سه‌ر ئیمامێك كۆیان بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆ ده‌بنه‌وه‌و گوێبیستی قورئان ده‌بن، ئیتر له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ موسڵمانان نوێژی ته‌راویح به جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وتدا ده‌كه‌ن، وه له‌و كاته‌دا بیست وسێ ڕكاتیان ده‌كرد و خوێندنیان درێژ ده‌كرده‌وه به جۆرێك له دوازده ركاتی یه‌كه‌مدا سووره‌تی (البقره)یان ده‌خوێند، جاری واش بوو له هه‌شت ڕكاتدا ده‌یانخوێند، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه دیاری نه‌كردووه كاره‌كه فراوانی تێدایه، ئه‌گه‌ر ویستی ڕكاته‌كان كه‌م بكاته‌وه پایه‌كانی درێژ بكات، وه ئه‌گه‌ر ویستیشی ژماره‌ی ڕكاته‌كان زیاد بكات. [الشیخ ابن جبرین] چونه ده‌ره‌وه بۆ نوێژی ته‌راویح به بێ ڕێگه‌دانی مێرد پرسیار: ئه‌گه‌ر ژن چووه ده‌ره‌وه بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژی ته‌راویح، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی ڕازی نه‌بوو وتی: له ماڵه‌وه نوێژه‌كه‌ت بكه پاداشتت زیاتره، ڕاستی ئه‌م قسه‌یه چییه؟ وه‌ڵام: یه‌كه‌مجار به پیاوه‌كه ده‌ڵێین: قه‌ده‌غه‌ی خێزانه‌كه‌ت مه‌كه له چوون بۆ مزگه‌وت چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جڵه‌وگیری له‌و كاره كردووه‌و ده‌فه‌رموێت: {ولا تمنعوا إما‌ء الله مساجد الله}. وه به ژنه‌كه‌ش ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت قه‌ده‌غه‌ی كردیت ئه‌وه گوێڕایه‌ڵی بكه، چونكه له به‌ربه‌رژه‌وه‌ندییه‌ك یان ترسی فیتنه‌یه‌ك نه‌بێت قه‌ده‌غه‌ت لێ ناكات، ئه‌وه‌ش وایه كه نوێژی ئافره‌ت له ماڵه‌وه خێری زیاتره وه‌ك له مزگه‌وت له به‌ر فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): { وبيوتهنّ خير لهن } [الشيخ ابن عثيمين] هیوادارین ڕه‌مه‌زانێكی پڕخێر و به‌ره‌كه‌ت و به‌ندایه‌تی و نوێژ و ته‌راویحتان وه‌رگیرابێت، ئامین! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه: http://www.kalemat.org/sections.php?so=va&aid=302